ئێڵی دوکامن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێڵی دوکامن (لەدایکبووی ١٩ی شووباتی ١٨٣٣ بۆ ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٦) چالاکوانێکی ئاشتیخوازی سویسری بوو، لە ١٩٠٢ بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی، کە بەھاوبەشی بەیەکەوە بوو لەگەڵ چارلس ئەلبێرت گۆبات[١]

لە ١٨٦٧ یارمەتی دامەزراندنی Ligue de la paix et de la liberté - یەکێتی ئاشتی و ئازادی، وە لە شوێنی تریش کاری دەکرد لەناویان سکرتێری جورا-سیموپلۆنی[٢] کۆمپانیای ستیل لە ١٨٧٣ بۆ ١٨٩١ لەم ساڵەدا، پاڵێورا بۆ ئەوەی ببێتە بەرێوەبەری دامەزراوەی (Bureau international de la paix- ئۆفیسی ئاشتی نێونەتەوەیی)، یەکەم ڕێکخراوی ئاشتی ناحکومی و ڕەتی کردەوە مووچە بۆ پۆستەکەی پەسەند بکات بە ھۆکاری ئەوەی مەبەستی خزمەتکردنی بیرۆکەکەیە.[١]

ئەو بەھرانەی لە بەرێوەبردنی ڕیکخراوەکان ھەیبوو وایکرد ڕێکخراوەکان پێشبکەون و سەرکەتووبن، لە ١٩٠٢ خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی بردەوە لەگەڵ چارلس ئەلبێرت گۆبارت، وەک بەرێوەبەری رێکخراوەکەش کاری کرد تا مردنی لە ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٠٦ لە بێرن سویسرا لە تەمەنی ٧٣ ساڵی.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "The Nobel Peace Prize 1902". NobelPrize.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-22.
  2. ^ "Élie Ducommun | Swiss author | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-12-22.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]