بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێکس بۆکس گەیم پاس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێکس بۆکس گەیم پاس
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧
پەرەپێدەرمایکرۆسۆفت
سەکۆئێکس بۆکس وان، ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس، مایکرۆسۆفت ویندۆز
دابەشکەرمایکرۆسۆفت ستۆر
ئەپی ڕەسمیXbox Game Pass app، Xbox app
وێبگەhttps://www.xbox.com/games/xbox-game-pass

ئێکس بۆکس گەیم پاس خزمەتگوزارییەکی بەشداریکردنە کە لەلایەن ئێکس بۆکس وەک بەشێک لە ژینگەی ئێکس بۆکس پێشکەش دەکرێت. خزمەتگوزارییەکە لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧دا دەستی پێ کرد، و ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات کایە ڤیدیۆیییەکان لەڕێگەی کارپێکەرەکانی کایەی ڤیدیۆیی، مایکرۆسۆفت ویندۆز، ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس، ئایپاد ئۆ ئێس، وێبگەڕەکان، تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکان و ھەور دابەزێنن و یارییان پێ بکەن. گەیم پاس کتێبخانەیەکی گۆڕاوی کایەکان لەخۆدەگرێت، و کایەکان تا ئەو کاتەی بەکارھێنەر بەشداریکردنی چالاکی ھەبێت بەردەست دەمێننەوە. بەشداربووانی گەیم پاس ھەروەھا داشکاندنیان بۆ کڕینی کایەکانی ناو کتێبخانەی خزمەتگوزارییەکە و ناوەڕۆکە دابەزێنراوەکانیان (دی ئێڵ سی) بۆ دەکرێت.

خزمەتگوزارییەکە لە دوو بەرھەم پێکدێت؛ ئێکس بۆکس گەیم پاسی سەرەکی بۆ ئێکس بۆکس وەن و سیریز ئێکس و ئێس، و پی سی گەیم پاس بۆ کۆمپیوتەرە کەسییەکان کە بە سیستەمی ویندۆزی مایکرۆسۆفت کاردەکەن و تایبەتە بە ویندۆز ١٠ و ویندۆز ١١. ئێکس بۆکس گەیم پاس و پی سی گەیم پاس وەک بەرھەمی بەشداریکردنی جیاواز بەردەستن. ئاستێکی نایاب کە بە "گەیم پاس ئەڵتیمیت" ناسراوە، دەستگەیشتن بە ھەردوو خزمەتگوزارییەکە لەخۆدەگرێت، جگە لە "ئێکس بۆکس کڵاود گەیمینگ" کە کایەکردنی ھەورییە و لەسەر کارپێکەر، پی سی و پلاتفۆرمە مۆبایلەکان بەردەستە، لەگەڵ سوودەکانی بەشداریکردنی "ئێکس بۆکس گەیم پاس ئیسێنشەڵ".

خزمەتگوزارییەکە ناونیشانەکانی کۆمپانیاکانی سەر بە ئێکس بۆکس وەک ئێکس بۆکس گەیم ستۆدیۆز، بێتێسدا سۆفتوۆرکس و ئاکتیڤیژن بڵیزارد، لەگەڵ کۆمپانیاکانی تریش لەخۆدەگرێت. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨وە، ھەموو ناونیشانە نوێیەکانی ئێکس بۆکس گەیم ستۆدیۆز ڕاستەوخۆ لە کاتی بڵاوکردنەوەیاندا بۆ بەشداربووانی گەیم پاس بەردەست بوون. مایکرۆسۆفت ھەروەھا دەستگەیشتنی بە خزمەتگوزاری ئی ئەی پلەی (EA Play)ی کۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس، یوبی سۆفت پلەسی یوبی سۆفت و پاداشتە تایبەتەکانی ڕایۆت گەیمز بۆ بەشداربووانی پی سی گەیم پاس و گەیم پاس ئەڵتیمیت دابین کردووە.

ئێکس بۆکس لایڤ گۆڵد لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کۆتایی پێ ھێنرا، و خزمەتگوزارییەکە لەگەڵ ئێکس بۆکس گەیم پاس تێکەڵ کرا وەک ئاستێکی نوێی کەم نرخ بەناوی «ئێکس بۆکس گەیم پاس کۆر» (Xbox Game Pass Core)، کە کۆمەڵەیەکی دیاریکراو لە کایە خۆڕایییەکان بۆ بەشداربووان پێشکەش دەکات.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Xbox Game Pass»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٦.