ئێڤەنێسنس (تۆماری درێژخایەن)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێڤەنێسنس ئی پی
تۆماری درێژخایەن لە لایەن ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوەکانوونی یەکەم، ١٩٩٨
تۆماربوون١٩٩٨
چەشنڕۆک
ماوە٣٠:٣٢
بەرھەمھێنەربێن موودی
کاتزانیی ئێڤەنێسنس
ئێڤەنێسنس ئی پی لە خەوتوو دەچێت

ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence EP) یەکەم تۆمارکراوی درێژخایەنی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە ساڵی ١٩٩٨ بڵاو کراوەتەوە. ئەم ئەلبومە نووسراوەتەوە و تۆمارکراوە بە سەربەخۆیانە لەلایەن گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، گۆرانینووس، ژەنیار و بەڕێوەبەری ئێستەی گرووپی ئێڤەنێسنس، ئەیمی لی، لەگەڵ ھاوڕێی نزیکی ئەو کاتەی بە ناوی بێن موودی. ئەم ئی پییە بە سەربەخۆیانە بڵاو کرایەوە و تەنھا ١٠٠ دانەی لێ دروست کرا. ئەم تۆمارانە ھەموویان فرۆشراون لەکاتی کۆنسێرتە کۆنەکانی گرووپەکە لە لیتل ڕاک، ئارکنساس.

پاشەبنەما و نووسینەوە[دەستکاری]

ئێڤەنێسنس لە ٧ تراک پێکھاتووە، ھەندێک لەم تراکانە (وەک خەیاڵی) لە دواتردا دەستکاری کران و خۆیان لە بەرھەمە سەرکەوتوو ترەکانی گرووپەکە بینییەوە (وەک فۆڵێن). گۆرانییەکان بە زۆری پێکھاتوون لە گیتار، بەیس، تەپڵ و ھەندێک بەشی پیانۆش لە زۆربەی گۆرانییەکاندا دەردەکەوێت. گۆرانی «بۆ کوێ دەڕۆیت» لە تراکەکانی تر کەمێک جیاواز ترە و ئۆرگانی تێدا بەکارھاتووە. ھۆنراوەکان بە گشتی باس لە چیرۆکی خەمناک و تاریک دەکەن، کە بە دەوری خۆشەویستی ساختە و ڕاکردن لە ماڵەوە دە سوڕێنەوە، وەک لە ھەردوو گۆرانی سۆلیتود و ئێکسۆدەس دەردەکەوێت.

موودی وەک «پارچەیەکی سادەی ٧-خولەکی» پێناسەی گۆرانی تێگەیشتن کرد، ئەم گۆرانییە پارچەی دەنگیی لە ھەردوو فیلمی «تێرۆر لە خانوویەکی تۆقین» و «کاتێک پیاوێک ژنێکی خۆش دەوێت» لە خۆ دەگرێت. کۆتا گۆرانی و تراکی سەر ئەلبومەکە بەناوی کۆتایی دەنگی ئۆپێراتیکی لەخۆ دەگرێت لەگەڵ مۆسیقای گۆرانی سۆلیتود.

لەسەر ماڵپەڕی ئیڤترێد، لی وتی کە ھەرچەندە گۆرانی نووسینەوەکە ھەژار بووە، گۆرانییە پێشووەکانی ئێڤەنێسنس جادوویەکی تێدا بووە. ھەروەھا ئەوەی خستە ڕوو کە ئەوان «بە پەرۆش بووین بۆ ھەر [تراکێک]، ئێمە تازە فێر دەبوون کە گۆرانیی خۆیان بەرھەم بھێنن کە بە دڵیان بێت.»

بەرگی ئەلبوم[دەستکاری]

بەرگی سەر ئی پییەکە پەیکەرێک بیشان دەدات بە ناوی ستین مۆنیومێنت لە لیتل ڕاک، کە داتاشراوەیەکی «فریشتە خەمنامی»یە کە بە ڕەسەنی لەلایەن ویلیام وێتمۆر ستۆرییەوە داتاشراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی سادە