ئێڤەنێسنس (ئەلبومی ئێڤەنێسنس)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

Disambig RTL.svg  ئەم وتارە سەبارەت بە ئەلبومی ئێڤەنێسنس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئێڤەنێسنس (ڕوونکردنەوە).

ئێڤەنێسنس
Evanescence Album.jpg
ئەلبومی ستودیۆ لە لایەن ئێڤەنێسنس
بڵاوبوونەوە ١٠ی تەموزی ٢٠١١
تۆماربوون شوباتی ٢٠١٠ – حوزەیرانی ٢٠١١ لە ستودیۆی بلاکبێرد لە ناشڤیڵ
چەشن
ماوە ٤٧:١٥ (ستاندارد)
٦١:٤٢ (دیلەکس)
بڵاوکەرەوە وایند-ئەپ
بەرھەمھێنەر نیک راسکیولینێکز
ئێڤەنێسنس
دەرگا کراوەکە
(٢٠٠٦)
ئێڤەنێسنس
(٢٠١١)
چرپە ونبووەکان
(٢٠١٧)
تاکەگۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس
  1. «چیت دەوێت»
    بڵاوبوونەوە: ٩ی ئابی ٢٠١١
  2. «دڵم شکاوە»
    بڵاوبوونەوە: ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
  3. «ونبوو لە بەھەشت»
    بڵاوبوونەوە: ٢٥ی مەی ٢٠١٢

ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکراوەتە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ دەستیان بە نووسینەوە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویانکردە ستودیۆ، بەڵام دواتر وەستان لە کارکردن لەگەڵی لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکو بەرھەمی زیاتر بنووسنەوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١ گرووپەکە گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز.

بەپێی لی، گرووپەکە ھاندراوە لە ھونەرمەندانی وەک بیۆرک، دیپێکێ مۆد، ماسڤ ئەتاک، MGMT و پۆرتسھێد. گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە دەنگی نیو مێتاڵ، ھارد ڕۆک و ئێلێکترۆی لەخۆ گرتووە. ھەرچەندە ئەلبومەکە ڕای گشتی لەسەری باش بوو ھەروەھا دەنگی لی دەستخۆشی لێکرا، ھەندێک لە سەرچاوەکان ھەستیان بە لێکچوونێک کرد لەگەڵ ئەلبومەکە و کارە کۆنترەکانی گرووپەکە. ئێڤەنێسنس توانی بگاتە ژمارە یەک لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە ١٢٧,٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونی، وە سەرکەوت بەسەر چوار ئەلبومی تریشدا: ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. ئەلبومەکە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا و لەسەر چارتەکان دەرکەوت لە زیاتر لە ٢٠ وڵات. گرووپەکە ئەلبومەکەیان سەرخست بە بڵاوکردنەوەی ھەندێک لە گۆرانییەکان لەسەر چەند ماڵپەڕێک و چەند کۆنسێرتێکی جیاواز جیاوازیش.

یەکەم تاکەگۆرانی سەر ئەلبومەکە، چیت دەوێت، لە ٩ی ئابی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە; دڵم شکاوە دووەم تاکی ئەلبومەکە لە ١١ی تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە; ونبوو لە بەھەشت بە جیھانی لە ٢٥ی مەی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە و گۆرانی دیوەکەی تر وەک تاکێکی بەرزکەرەوە بڵاوکرایەوە بۆ ڕادیۆی مۆدێرن ڕۆک لە ١١ی جونی ٢٠١١. گرووپەکە گەشتی ئێڤەنێسنس، سێھەم گەشتی جیھانیان بۆ بەرزکردنەوەی ئەلبومەکەیان ئەنجامدا، لە پەنا ھونەرمەندانی وەک زە پریتی ڕێکلێس و فەیر تو میدلاند.

پشتینە و نووسین[دەستکاری]

دوای کۆتا ھێنان بە گەشتێکی جیھانی بۆ بەرزکردنەوەی ئەلبومی پێشووی گرووپەکە، دەرگا کراوەکە، ئەیمی لی وتی ئەو «ڕۆیشت و نەیزانی چی تر بکات دوای ئەوە.» بەپێی لی، ئەو کاتە دڵیا نەبوو کە ئێڤەنێسنس دەتوانێت بەردەوام بێت. دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٨ مانگ پشوویەکی درێژخایەنی دا لە مۆسیقا، ئەو بڕیاری دا کە دووبارە کار بکات لەگەڵ ئەندامانی گرووپەکە و وەک «پڕۆژەیەکی گرووپی لێھات.» لی دانی بە کارەساتێکی دەروونی دا نا: «ھەمووشتێک لەگەڵ کەوتوو زۆر بە خێرایی ڕوویاندا و ئێمەش ھەر بەردەوام و بەردەوام بووین بۆ چەند ساڵێک، دوای ئەوەش یەکسەر دەستمانکرد بە نووسینەوەی تۆماری دوایی [دەرگا کراوەکە]. من پێویست بوو پرسیار لەخۆم بکەم 'ئایا من کێم وەک پێگەیشتوویەک؟'» لە ماوەی پشووەکەیدا، لی دەستی کرد بە وێنەکێشان، سەردانی کۆنسێرتی دەرکرد و دەستی کرد بە گوێگرتن لە گۆرانی فۆڵک و سەربەخۆ.

پێڕستی تراکەکان[دەستکاری]

ھەموو گۆرانییەکان نووسراون لە لایەن ئێڤەنێسنس، جگە لەوانەی لە چەماوەدا ئاماژە بە نووسەرەکانیان دراوە. گۆرانییەکان دەرھێندراون لە لایەن نیک ڕاسکیولێنیکز

# ناو ناوی گۆرانی بە ئینگلیزی ماوە
١. «چیت دەوێت»   What You Want ٣:٤١
٢. «دروستکراو لە بەرد» (نووسەرەکان: ئێڤەنێسنس، ویڵ بی. ھەنت) Made of Stone ٣:٣٢
٣. «گۆڕانەکە»   The Change ٣:٤٢
٤. «دڵم شکاوە» (ھۆنراوەی زیاتر: زاک ویڵیەمز) My Heart Is Broken ٤:٢٩
٥. «دیوەکەی تر»   The Other Side ٤:٠٥
٦. «ئەمە بسڕەوە»   Erase This ٣:٥٥
٧. «ونبوو لە بەھەشت»   Lost in Paradise ٤:٤٢
٨. «نەخۆش» (نووسەرەکان: ئێڤەنێسنس، ھەنت) Sick ٣:٣٠
٩. «کۆتایی خەونەکە»   End of the Dream ٣:٤٩
١٠. «ئۆقیانووسەکان»   Oceans ٣:٣٨
١١. «ھەرگیز مەگەڕێرەوە»   Never Go Back ٤:٢٧
١٢. «مەلەکەردن بەرەو ماڵەوە» (نووسەرەکان: ئێڤەنێسنس، ھەنت) Swimming Home ٣:٤٣
ماوەی گشتی:
٤٧:١٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی