ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت

سیستمی پاتریۆتی ھێزی ھەوایی ئالمانیا لە ئابی ٢٠٠٥.
یەکەم بەرھەمھێن ویلایەتە یەکگرتووەکان
مێژووی خزمەت
لەکاردایە لەدوای ١٩٨١
شەڕەکان شەڕی کەنداو، جەنگی عێراق
مێژووی بەرھەم
داھێنەر ڕایتھۆن، Hughes, و RCA
کاتی داھێنان ١٩٦٩
نرخی ھەر دانەیەک نزیکەی US$٢–٣ ملیۆن[١]
کاتی وەبەرھاتن ١٩٧٦

ئێم ئای ئێم-١٠٤ پاتریۆت (بە ئینگلیزی: MIM-104 Patriot) جۆرێکی سیستمی مووشەکی ڕووبەر بۆ ھەوای سەرەکییە کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ھاوپەیمان بەکار براوە.[٢]بەرھەمھێنانی پەیماندەری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایتھۆنە و ناوی لە پێکھاتەی سیستمی ڕاداری چەک سەرچاوە دەگرێ.[٣]

مێژووی بەکارھێنان[دەستکاری]

شەڕی کەنداو (١٩٩١)[دەستکاری]

تاقیکردنەوە بە تەقاندن[دەستکاری]

سیستمی ڕاداری AN/MPQ-53 کە لەڕێگەی پاتریۆتەکە بۆ دۆزینەوەی ئامانج، شوێنکەوتن و ڕێنوێنیکردنی مووشەک بەکارھێنراوە.

بەر لە یەکەم شەڕی کەنداو، بەرگریی مووشەکی بالیستیکی چەمکێکی نەسەلمێنراو بوو لە جەنگدا. پاتریۆت لەماوەی ئۆپەراسیۆنی دیزێرت ستۆرم، سەرەڕای ئەرکی دژەفڕۆکەیی، دانرابوو تا سکادی عێراقیی ھاتوو یان مووشەکە بالیستیکییە کورتمەوداکانی ئەلحوسەین کە لە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی تەقێندرابوون بخاتە خوارەوە. یەکەم بەکارھێنانی جەنگیی پاتریۆت لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩١ بوو، کاتێک بە گرفتێکی کۆمپیوتەرییەوە خەریکی دۆزینەوەی ئەوەی دواتر بوو.[٤] لەڕاستیدا ھیچ سکادێک لە ١٨ی کانوونی دووەم لە عەرەبستانی سعوودییەوە نەتەقێندرابوون.[٥] ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی بەربڵاو وەک یەکەم ڕاوەستاندنی سەرکەوتووی مووشەکی بالیستیکیی دوژمن لە مێژوودا چەواشەکراو بوو.

بەدرێژاییی شەڕەکە، مووشەکە پاتریۆتییەکان ھەوڵی ڕاگرتنی سەروو ٤٠ مووشەکی بالیستیکیی نەیارانەیان دا. سەرکەوتنی ئەم ڕاگرتنانە، بەتایبەتیش چەندیان ئامانجی ڕاستەقینە بوون، ھێشتا شیاوی مشتومڕە. شیکاریی ڤیدیۆییی دوای شەڕ بۆ ڕاگرتنە وادانراوەکان لەلایەن پرۆفیسۆری ئێم ئای تی، تیۆدۆر پۆوستڵ پێشنیاری ئەوە دەکات کە لەڕاستیدا ھیچ سکادێک نەپێکراوە.[٦][٧]

شکست لە زەھران[دەستکاری]

لە ٢٥ی شوباتی ١٩٩١، سکادێکی عێراقی لە بنکەی سەربازیی زەھرانی عەرەبستانی سعوودیی دا، کە بووە ھۆی کوشتنی ٢٨ سەربازی دەستەی ئەرتەشی ١٤یەمی سوپای ئەمریکا.[٨]

لێکۆڵینەوەیەکی حکوومەت ئەوەی ئاشکرا کرد کە ڕێگریکردنە سەرنەکەوتووەکەی زەھران بەھۆی ھەڵەیەکی نەرمامێری بوو لە ھەڵسووڕاندنی مۆری کاتەکانی سیستمەکە.[ئ][٩][١٠] تۆپخانەی مووشەکە پاتریۆتەکە لە زەھران بۆ ماوەی ١٠٠ سەعات لە کاردا بوو، و لەو کاتەشدا کاتژمێری ناوەکیی سیستمەکە بە یەک لەسەر سێی چرکەیەک کەم بووەوە. بەھۆی خێراییی مووشەکەکەوە ئەمە بەرامبەر بوو بە لەدەستدانی ٦٠٠ مەتر.

سیستمی ڕادارەکە بەسەرکەوتوویی سکادەکەی دۆزییەوە پاشان پێشبینیی کرد کە لەکوێ بۆی بگەڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا، مۆری کاتەکانی لێدانەکانی دوو ڕادارەکە کە بەراورد کرابوون بە شێوەیەکی جیاواز گۆڕدرابوون بۆ فلۆتینگ پۆینت: یەکیان بەدروستی، و ئەوی تر ھەڵەیەکی بەرھەم ھێنا. لە ئەنجامدا، جیاوازیی نێوان لێدانەکان ھەڵە بوو، بۆیە سیستمەکە لە بەشێکی ھەڵەی ئاسمانی ڕوانی و ھیچ ئامانجێکی نەدۆزییەوە. بەبێ ھیچ ئامانجێک، وا دانرابوو کە یەکەمین دۆزینەوە شوێنپێھەڵگرتنێکی ساختە بێت، و مووشەکەکە لە سیستمەکە لابرا.[١١][١٢] ھیچ ڕێگریکردنێک سەرکەوتوو نەبوو، و سکادەکە لە کۆگایەکی ئەلخوبەر، بەسەر بنکەیەکی سەربازیی کاتیی دا و بووە ھۆی کوشتنی ٢٨ سەرباز، کە یەکەم ئەمریکیگەل بوون بەو سکادانەی کە عێراق دژی عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل تەقاندبوونی کوژران.

دوو ھەفتە بەرلەمە و لە ١١ی شوباتی ١٩٩١، ئیسرائیلییەکان کێشەکەیان ناساند، و سوپای ئەمریکا و ئۆفیسی پرۆژەی پاتریۆتیشیان، کە دروستکەری نەرمامێرەکەیە، ئاگادار کردەوە.[٩] وەک چارەسەرێکی کاتی، ئیسرائیلییەکان پێشنیاری خستنەوەکاری کۆمپیوتەرەکانی سیستمەکەیان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک کردبوو. دروستکەری نەرمامێرەکە لە ٢٦ی شوبات نەرمامێری نوێکراوەی دابین کرد و دایە دەستی سوپا.

ڕێژەی سەرکەوتن بەرامبەر بە وردی[دەستکاری]

لە ١٥ی شوباتی ١٩٩١ و لەماوەی شەڕی کەنداو، سەرۆک جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش چوو بۆ کارگەی دروستکردنی پاتریۆتی ڕەیتیۆن لە ئاندۆڤەر، ماساچووسێتس، و ڕای گەیاند کە «٤١ پاتریۆت بەرامبەر ٤٢ سکادە: ٤٢ سکاد پێوە بوونە، و ٤١ ڕێیان لێ گیراوە!»[١٣] بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆک، ڕێژەی سەرکەوتن تا ئەو شوێنەی شەڕەکە سەروو ٩٧٪ بوو.

لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢، تیۆدۆر پۆوستڵ لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس، و ڕووڤن پێداتسوور لە زانکۆی تێل ئەڤیڤ لەبەردەم لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران شایەتییان دا، و ئەوەیان خستە ڕوو کە بەپێی شیکارییە سەربەخۆکانیان بۆ شریتە ڤیدیۆیییەکان، ڕێژەی سەرکەوتنی سیستمە پاتریۆتەکە لەخوارووی ١٠٪ بوو، و ھەتا ڕەنگە ڕێژەی سەرکەوتنی سفریش بووبێت.[١٤][١٥]

ھەروەھا لە ٧ی نیسانی ١٩٩٢، چارلز ئەی. زرەیکێت لە قوتابخانەی حکوومیی کەنەدیی ھارڤارد و پیتەر دی. زیمرمن لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێونەتەوەیی شایەتییان لەسەر ھەژمارکردنی ڕێژەکانی سەرکەوتن و وردی لە ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی دا و زۆرێک لە قسە و مێتۆدۆلۆجییەکانی ڕاپۆرتەکەی پۆوستڵیان دەرھێنا.[١٦][١٧]

بە وتەی زیمرمن، گرنگە کە کاتی شیکردنەوەی ئەدای سیستم لەکاتی شەڕدا، تێبینیی جیاوازیی نێوان دەستەواژەکان بکرێت:

  • ڕێژەی سەرکەوتن – ڕێژەی سەدیی ئەو سکادە تێکشکێنراو یان لە ڕێ لادراوانەیە بەرەو ناوچە دابڕێنراوەکان
  • وردی – ڕێژەی سەدیی نیشانە لێگرتنەوەی سەرجەم پاتریۆتە تەقێندراوەکانە

بە گوێرەی بنەما ستانداردەکانی تەقاندن، بەتێکڕایی چوار پاتریۆت بەرەو ھەر سکادێک تەقێندرابوو  – لە عەرەبستانی سعوودی بەتێکڕایی سێ پاتریۆت تەقێندرابوو. ژمارەی زۆری مووشەکە تەقێندراوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە متمانەی کەم بە مووشەکی تاک ھەیە و ڕێژەیەکی بەرزتری سەرکەوتنیش بۆ ڕاگرتن لەڕێگەی ھێزی برووتەوە بەدی ھاتبوو. بۆ نموونە، ئەگەر یەک پاتریۆت ڕێژەی سەرکەوتنی ٥٠٪ی ھەبێت، ئەوا دوو مووشەک ٧٥٪ی کاتەکە ناھێڵێت، و سێ مووشەکیش ٨٧٫٥٪ی کاتەکە ناھێڵێت. بۆ ڕێگریکردنێکی سەرکەوتوو دەبێت تەنیا یەک مووشەک لێی بدات، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە مووشەکەکانی تر نایانەوێت لێی بدەن.

ئەنتێنا ماست گرووپ(AMG)ی پاتریۆت، دەستەیەک گەیاندنی ٤ کیلۆواتیی سەروو فریکوێنسیی بەرز (UHF)

عێراقییەکان سکادەکانیان دیزاین کردەوە و ئەمەش ڕۆڵی خۆی ھەبوو. عێراق بە لابردنی قورساییی سەری مووشەکەکە تا خێرایی و مەودای ھاوێشتنەکەی زیاد بکات سکادەکانی خۆیی دیزایین کردەوە، بەڵام گۆڕانکارییەکان مووشەکەکەیان لاواز کردبوو، و کاتی فڕین مووشەکەکەی ناجێگیر کردبوو، کە ئەمەش وا لە سکادەکە دەکات کە کاتی دابەزینی لە مێسۆسفێر تێک بشکێت. ئەمە ژمارەیەکی زۆرتری ئامانجەکانی دەرخست چونکە ڕوون نەبوو کە کام پارچە سەرەمووشەکەکەی تێدایە.

ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی عێراق (٢٠٠٣)[دەستکاری]

پاتریۆت بۆ جاری دووەم لە ٢٠٠٣ لەنزیک عێراق دامەزرێنرا، کە ئەمجارە بۆ دابینکردنی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانی بوو بۆ ئەو ھێزانەی کە شەڕی عێراق دەکەن. ھەردوو مووشەکی GEM و GEM+ی پاتریۆت PAC-3 ڕێژەیەکی سەرکەوتنی زۆر بەرزیان لە ڕاگرتنی مووشەکە بالیستیکییە بەرنامەڕێژکراوەکانی ئەلسەموود ٢ و ئەبابیل-١٠٠ ھەبوو.[١٨] لەگەڵ ئەوەشدا، ھیچ مووشەکێکی بالیستیکیی دوورمەودا لەماوەی ئەو ململانێیەدا نەتەقێندرابوو. سیستمەکان لە کووەیت و عێراق جێگیر کرابوون و، بەسەرکەوتوویی ژمارەیەک مووشەکی ئاست بۆ ئاستی دوژمنیان بە بەکارھێنانی PAC-3یەکی نوێ و مووشەکەکانی GEM لەناو برد. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٠٣، تۆپخانە مووشەکییەکانی پاتریۆت تووشی سێ ڕووداوی تەقەی دۆستانە بوونەوە، کە بوونە ھۆی کەوتنەخوارەوەی تۆڕناڵدۆیەکی ھێزی ئاسمانیی شاھانە و مردنی ھەردوو ئەندامی تاقمەکە، ئەفسەری پلەیەکی ھێزی ئاسمانی، (فڕۆکەوان) کێڤن باری مەین و (ڕێنیشاندەر/ئەفسەری سیستمەکانی چەک) ئەفسەری پلەیەکی ھێزی ئاسمانی، دەیڤد ڕیس ویڵیامس. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٣، ئێف-١٦ سی جەی فایتینگ فاڵکۆنێکی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا، مووشەکێکی دژەتیشکدانەوەی ھارمی بەرەو تۆپخانەیەکی مووشەکیی پاتریۆت تەقاند دوای ئەوەی ڕاداری پاتریۆتەکە فڕۆکەکەی کردە ئامانج و ئامادەی تەقاندن بوو بەرەو ڕووی، کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی فڕۆکەوانەکە سەری لێ بشێوێ و بە سیستمی مووشەکیی SAMی عێراقیی بزانێت چونکە فڕۆکەکە لە جەنگی ئاسمانیدا بوو، و لە ڕێگادا بوو بۆ ئەرکێک بەرەو بەغدا.[١٩] لە ئەنجامدا، مووشەکی ھارم، سیستمی ڕاداری پاتریۆتەکەی لەناو برد، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.[٢٠][٢١][٢٢] لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٣، دوو مووشەکی PAC-3، ئێف ئەی ١٨-ھۆرنێتێکی ھێزی دەریاییی ئەمریکایان خستە خوارەوە، کە بووە ھۆی کوشتنی ئەفسەری ھێزی دەریاییی ئەمریکی، ناتان دی. وایت لە ڤی ئێف ئەی–١٩٥، کە بەشێکە لە CVW-5.[٢٣][٢٤]

خزمەت لە عەرەبستانی سعوودی[دەستکاری]

لە ٦ی حوزەریرانی ٢٠١٥، تۆپخانەیەکی پاتریۆت بەکارھێنرا تا مووشەکێکی سکاد کە لەلایەن یاخیبووە حووسییەکانەوە وەک کاردانەوە بۆ دەستتێوەردانە سەربازییەکەی عەرەبستانی سعوودی لە یەمەن لە عەرەبستانی سعوودی تەقێندرابوو، خرایە خوارەوە.[٢٥] سکادێکی تر کە لە وێستگەیەکی کارەبای پارێزگای جیزان تەقێندرابوو، لەلایەن پاتریۆتێکی سعوودی لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ ڕێگریی لێ کرا.[٢٦]

عەرەبستانی سعوودی دەڵێ کە مووشەکێکی تری بالیستیکیی دوورمەودا بەرەو مەککە تەقێندرابوو، بەڵام لەلایەن پاتریۆتێکی سعوودی لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ڕێگریی لێ کرا.[٢٧] ھەرچەندە سەرچاوە حووسییەکان دەڵێن کە ئامانجی مەبەستداری مووشەکەکە بنکەی ھێزی ئاسمانی بوو لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی شا عەبدولعەزیز لە جەددە، کە دەکەوێتە ٦٥ کم (٤٠ میل) لە باکووری خۆراوای مەککە.[٢٨]

لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨، بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا مووشەکێکی تر کە لە یەمەنەوە تەقێندرابوو، لەڕێگەی مووشەکێکی پاتریۆتەوە لە ڕیاز ڕێگریی لێ کرا.[٢٩] بەڵام بەپێی ڤیدیۆکان، شارەزایانی مووشەکی لەڕێگەی دەزگا ھەواڵییەکان گومانیان لە کاریگەریی بەرگریی عەرەبستانی سعوودی دروست کرد؛ یەکێک لە مووشەکەکان ھەر لەدوای تەقاندنی دەتەقێتەوە و یەکێکی تریش لە ھەوادا بەرەو ڕیاز بادەداتەوە.[٣٠][٣١]

لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩، ھەر شەش فەوجەکەی سیستمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت کە عەرەبستانی سعوودی خاوەنیان بوو، دەزگا نەوتییەکانی ئارامکۆیان لە ھێرشێک بۆ سەریان نەپاراست.[٣٢]

لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٠، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوار تۆپخانەی دژەمووشەکی پاتریۆتی خۆی، دووانیانی لە عەرەبستانی سعوودی لابرد، کە دوای دامرکاندنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ ئێران، کێڵگە نەوتییەکانی خۆیی پێیان دەپاراست. ئەوە بڵاو بووەوە کە لەجیاتیی ئەوانە، شوێنی تۆپخانەکان بە تۆپخانەکانی سعوودیە خۆی پڕ دەکرێتەوە.[٣٣]

لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١، کاتێ کە پێشبڕکێیەکی فۆرمولا ئی لە قەراغی شار لە دەرعیە بەڕێوە دەچوو، تۆپخانەیەکی پاتریۆت ڕێگریی لە مووشەکێکی بالیستیکیی حووسییەکان کرد کە بەسەر ڕیاز تەقێندرابوو. پێشبڕکێکە بە ئامادەبوونی شازادەی جێنشین، محەممەد کوڕی سەلمان بەڕێوە چووبوو.[٣٤]

خزمەت لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان[دەستکاری]

بە وتەی سەرتیپ موراد توڕایق، فەرماندەی ھەندێ لە ھێزە یەمەنییە ھاوپەیمانەکانی عەرەبستانی سعوودی بە سەرکردایەتیی عەرەبستانی سعوودی کە ئێستاکە لە یەمەن لە شەڕدان، سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی پاتریۆت کە لەلایەن میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات)ەوە بۆ یەمەن دامەزراون، دوو مووشەکی بالیستیکی کە لەلایەن حووسییەکان تەقێندرابوون بەسەرکەوتوویی ڕاگرت. لە ١٤ی تشرینی دووەم، ژەنەڕاڵ توڕایق بە ڕۆژنامەی دە ناشناڵی ئەبوو زەبیی ڕاگەیاند کە درەنگانی دوێنێ یەکەم مووشەک لە ناوچەی غەفینە خرایە خوارەوە و دووەم دانەش بەرلەوەی لەو بینایە بدات کە ناوەندی کۆنتڕۆڵی ئەو ھێزانەی تێدا بوو کە لە پارێزگاکانی ماریب و بەیزا لە کاردان، ڕێگریی لێ کرا. وێنەی مانگی دەستکردی ئێرباس بۆ بەرگری و بۆشایی کە لەلایەن جەینزەوە وەدەست ھاتبوو دوو یەکەی تەقاندنی پاتریۆت کە ھەریەکەیان تەنیا دوو مووشەکھاوێژی ھەبوو پیشان دا، کە لە ١ی تشرینی یەکەم لە نیشتنگەی فڕۆکەی سەفیر لە پارێزگای ماریب دامەزرێنرا.[٣٥]

مەشقی تاڵیسمن سەیبر[دەستکاری]

لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢١، سوپای ئەمریکا تۆپخانەیەکی مووشەکە پاتریۆتەکانی لە مەشقی تاڵیسمن سەیبر لە ناوچەی ڕاھێنانی شۆڵواتەر بەی لە کوینزلاندی ئوسترالیا بەکارھێنا.[٣٦] سوپای ئەمریکا چەند مووشەکێکی وەستێنەری PAC2یان تاقی کردەوە، و بەسەرکەوتوویی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە ئامانجگیراوەکانیان ڕاگرت.[٣٧]

خزمەت لە پۆڵەندا[دەستکاری]

لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٢، بەپێی وتەی فەرماندەییی ئەورووپیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەوە ڕاگەیەندرا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوو سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆت ڕەوانەی پۆڵەندا دەکات تا «بە شێوەیەکی چالاکانە بەرپەرچی ئەگەری ھەر مەترسییەک بۆ سەر خاکی ئەمریکا و ھێزە ھاوپەیمانەکان و ناتۆ بداتەوە.» ئەم ھەنگاوانە لە ئەنجامی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا گیرانە بەر.[٣٨]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ مۆری کات زنجیرە کاراکتەر یان زانیارییەکی کۆدکراوە کە کاتی ڕوودانی ڕووداوێک بەبێ ئەملاوئەولا دیاری دەکات، کە عادەتەن بە پێدانی ڕێکەوت و کاتی ڕۆژ دەبێت، و ھەندێک جار بۆ بەشێکی بچووکی چرکەیەک ورد دەبێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "How Patriot Missiles Work". HowStuffWorks (بە ئینگلیزی). 28ی ئازاری 2003. Archived from the original on 3ی Januaryی 2020. Retrieved 5ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate=، |date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "MIM-104 Patriot Surface-to-Air Missile (SAM) System". www.militaryfactory.com. Archived from the original on 19ی Aprilی 2019. Retrieved 5ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  3. ^ "Patriot Missile Long-Range Air-Defence System, US Army". Army Technology. Archived from the original on 3ی Marchی 2020. Retrieved 5ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  4. ^ Lewis, George N.; Fetter, Steve; Gronlund, Lisbeth (March 1993). "Casualties and Damage from Scud Attacks in the 1991 Gulf War" (PDF). Massachusetts Institute of Technology Defense and Arms Control Studies Program. Archived from the original (PDF) on January 2, 2016. Retrieved May 11, 2010. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "A Review of the Suggested Exposure of UK Forces to Chemical Warfare Agents in Al Jubayl During the Gulf Conflict". Office of the Special Assistant for the Gulf War Illnesses. January 2000. Archived from the original on November 10, 2010. Retrieved May 11, 2010. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "House Government Operations Committee – The Performance of the Patriot Missile in the Gulf". Federation of American Scientists. April 7, 1992. Archived from the original on January 15, 2003. Retrieved June 13, 2009.
  7. ^ Postol, Theodore; Lewis, George (September 8, 1992). "Postol/Lewis Review of Army's Study on Patriot Effectiveness". Federation of American Scientists. Archived from the original on April 2, 2015. Retrieved June 13, 2009. ٢ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Apple Jr., R. W. (February 26, 1991). "War In The Gulf: Scud Attack; Scud Missile Hits a U.S. Barracks, Killing 27". The New York Times. Archived from the original on June 10, 2017. Retrieved June 15, 2017.
  9. ^ ئ ا "Patriot missile defense, Software problem led to system failure at Dharhan, Saudi Arabia; GAO report IMTEC 92-26". US Government Accounting Office. February 27, 1992. Archived from the original on January 6, 2018. Retrieved January 5, 2018.
  10. ^ Skeel, Robert (July 1992). "Roundoff Error and the Patriot Missile". SIAM News. Society for Industrial and Applied Mathematics. 25 (4): 11. Archived from the original on July 2, 2010. Retrieved May 8, 2013 – via University of Puerto Rico at Humacao. ٢ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ Drogin, Bob; Morrison, Patt (February 26, 1991). "Iraqi Missile Slams Into GIs' Barracks; 27 Killed: Scud attack: 98 are hurt in the deadliest such strike of the war. Quarters were for Pennsylvania reserve unit". Los Angeles Times. Archived from the original on March 21, 2018. Retrieved January 5, 2018.
  12. ^ Arnold, Douglas N. (August 23, 2000). "The Patriot Missile Failure". University of Minnesota. Archived from the original on September 8, 2016. Retrieved January 5, 2018.
  13. ^ Bush, George H. W. (February 15, 1991). "Remarks to Raytheon Missile Systems Plant Employees in Andover, Massachusetts". George H. W. Bush Presidential Library. Archived from the original on October 10, 2014. Retrieved September 27, 2014. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Postol, Theodore A. (April 7, 1992). "Optical Evidence Indicating Patriot High Miss Rates During the Gulf War". Federation of American Scientists. Archived from the original on April 15, 2009. Retrieved January 29, 2008.
  15. ^ Pedatzur, Reuven (April 7, 1992). "The Israeli Experience Operating Patriot in the Gulf War". Federation of American Scientists. Archived from the original on December 9, 2014. Retrieved June 13, 2009.
  16. ^ Zraket, Charles A. (April 7, 1992). "Testimony of Charles A. Zraket". Federation of American Scientists. Archived from the original on January 12, 2009. Retrieved June 13, 2009. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ Zimmerman, Peter D. (April 7, 1992). "Testimony of Peter D. Zimmerman". Federation of American Scientists. Archived from the original on May 20, 2010. Retrieved June 13, 2009. ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Patriot Report Summary" (PDF). Office of the Under Secretary of Defense For Acquisition. January 2005. Archived from the original (PDF) on February 26, 2006. ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "F-16 vs Patriot friendly fire incident on 24 March 2003 in Iraq | Key Aero". www.key.aero (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-13.
  20. ^ Dewitte, Lieven (March 25, 2003). "U.S. F-16 fires on Patriot missile battery in friendly fire incident". F-16.net. Archived from the original on January 4, 2014. Retrieved September 27, 2014.
  21. ^ "F-16 vs Patriot friendly fire incident on 24 March 2003 in Iraq | Key Aero". www.key.aero (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-13.
  22. ^ AXE, DAVID (2016-07-11). "That Time an Air Force F-16 and an Army Missile Battery Fought Each Other". War Is Boring (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-13.
  23. ^ Piller, Charles (April 21, 2003). "Vaunted Patriot Missile Has a 'Friendly Fire' Failing". Los Angeles Times. Archived from the original on July 22, 2014. Retrieved September 27, 2014.
  24. ^ Gittler, Juliana (April 19, 2003). "Atsugi memorial service honors pilot killed in Iraq". Stars and Stripes. Retrieved September 27, 2014.
  25. ^ Neuman, Scott (June 6, 2015). "Saudis Shoot Down Scud Missile Fired By Houthi Rebels In Yemen". NPR.org. Archived from the original on December 13, 2017. Retrieved January 5, 2018.
  26. ^ "Saudi military intercepts Scud missile fired by Yemeni forces". Reuters.com. August 26, 2015. Archived from the original on November 23, 2015. Retrieved January 5, 2018.
  27. ^ "Saudi Arabia intercepts Houthi missile near Mecca". Al Jazeera. October 28, 2016. Archived from the original on December 13, 2017. Retrieved January 5, 2018.
  28. ^ "Yemen's Houthis launch missile toward Saudi holy city, coalition says". Reuters.com. October 28, 2016. Archived from the original on December 12, 2017. Retrieved January 5, 2018.
  29. ^ Amir Vera; Nic Robertson. "Saudi Arabia intercepts missile over capital city". CNN. Archived from the original on March 26, 2018. Retrieved March 26, 2018.
  30. ^ Doubt cast on Saudi claims of Houthi missile interception
  31. ^ Patriot Missiles Are Made in America and Fail Everywhere
  32. ^ Taylor, Adam (September 17, 2019). "Billions spent on U.S. weapons didn't protect Saudi Arabia's most critical oil sites from a crippling attack". washingtonpost.com. Retrieved September 22, 2019.
  33. ^ "U.S. Withdrawing Some Patriot Missile Batteries From Middle East". Bloomberg. Retrieved May 7, 2020.
  34. ^ "Saudi Arabia 'intercepts ballistic missile over Riyadh'". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-28.
  35. ^ Binnie, Jeremy (November 17, 2015). "UAE Patriots credited with two intercepts in Yemen". Janes.com. Archived from the original on November 13, 2016.
  36. ^ "US Army Launches Patriot Missiles During Talisman Saber 21". www.army.mil (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-20.
  37. ^ GDC (2021-07-17). "US Army Test Fires Patriot Missiles In Talisman Sabre Exercises". Global Defense Corp (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-20.
  38. ^ "Russia-Ukraine War News: March 9-10, 2022". WSJ (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-17.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]