بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێمیل چۆران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێمیل چۆران
بە ڕۆمانی: Emil Cioran
لەدایکبوون٨ی نیسانی ١٩١١
Rășinari، ڕۆمانیا
مردن٢٠ی حوزەیرانی ١٩٩٥(١٩٩٥-٠٦-٢٠) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
13th arrondissement of Paris، فەڕەنسا
ھۆی مەرگپیری
شوێنی ناشتنMontparnasse Cemetery
باوکEmilian Cioran
خوشک و براAurel Cioran
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Simone Boué
زمانی زگماکیزمانی ڕۆمانیایی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی فەڕەنسی، زمانی ئینگلیزی، زمانی ڕۆمانیایی
زمانی نووسینزمانی فەڕەنسی، زمانی ڕۆمانیایی
پیشەفەیلەسووف، نووسەر، diarist، aphorist، وەرگێڕ
بواری کارفەلسەفە
شوێنی کارکردنAndrei Șaguna National College
پەروەردەزانکۆی بوخارێست، زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین، زانکۆی پاریس
دانیشتوویپاریس
باری تەندرووستینەخۆشیی ئەلزەھایمەر، بێخەوی، خەمۆکی
شاکارەکانHistory and Utopia، The Trouble With Being Born، A Short History of Decay
ئەرشیڤەکان لەBibliothèque littéraire Jacques-Doucet
کارە کۆکراوەکانAurel and Emil Cioran Collection at ASTRA Library Sibiu، Royal Museums of Fine Arts of Belgium
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریڕەشبینی، ئێگزیستانسیالیزم، دژە ڕووناکبیری، فەلسەفەی کیشوەری
ئەندامیRomanian Academy
ئایدۆلۆژیای سیاسیTrăirism
خەڵاتەکانRoger Nimier Prix، Grand prix de littérature Paul-Morand، Prix Sainte-Beuve
سەردەمفەلسەفەی ھاوچەرخ
وێبگەhttp://www.cioran.com
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

ئێمیل چۆران (بە ڕۆمانی: Emil Cioran) (١٩١١١٩٩٥فەیلەسووف و نووسەری ڕۆمانییە و بەرھەمەکانی بە زمانەکانی فەڕەنسی و ڕۆمانی بڵاوکردووەتەوە. لە گوندی ڕازیناری لەدایکبووە، کە یەکێکە لە گوندەکانی ترانسیلڤانیا لە ڕۆمانیا کە لەو سەردەمەدا بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتیی نەمسا-مەجارستان. باوکی قەشەیەکی ئۆرتۆدۆکس بوو لە گوندەکەدا و دایکی گومانەکانی خۆی لەبارەی ھەموو شتێکەوە نەئەشاردەوە کە پەیوەندی بە ئایین و خواناسییەوە ھەبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئێمیل لەژێر سێبەری ئەم جیاوازییە سەیرەدا دەژیا، بەڵام ھێشتا کاریگەرییەکی بەھەشتییانەی منداڵیی خۆی ھەڵگرتبوو. ئەو قۆناغەی بە ڕیتمی سروشت دەژیا و بە سەوزاییەکانەوە دەیڕووانی و گوێی لە چیرۆکی شوانەکان دەگرت.جگە لەو دەستنووسانەی کە دوای مردنی دۆزراونەتەوە، ١٥ کتێبی نووسیوە.

لە ساڵی ١٩٢١ ناچار بوو بچێتە شاری دراوسێی سیبیو و لەوێ خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە و باوکی بووەتە سەرۆکی کڵێساکە.ناچار بوو جارێکی تر بەرەو بوخارێست بڕوات بۆ خوێندنی فەلسەفە و لەوێ بۆ یەکەمجار یەکەم نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەی کە زۆرجار لەگەڵیدا دەبوو ئەزموون کرد: کەمخەوی.ئەوەندە بەدەست ئەمەوە دەناڵێنێت کە بیری لە خۆکوشتن کردەوە، بەڵام زۆری نەخایاند ئەو شەو بێخەوانەی کردە ئامرازێکی زانین. کاتێک تەمەنی بیست و دوو ساڵ بوو، یەکەم کتێبی خۆی بە ناوی «لەسەر بەرزاییەکانی نائومێدی» نووسی کە لە ساڵی ١٩٣٤دا بڵاوکرایەوە.

دوای سیبیو ڕووی لە بەرلین کرد، لەوێ ماوەیەک بە خوێندن بەسەر برد و دواتر خۆی تەرخان کرد بۆ فێرکردنی فەلسەفە لە پەیمانگای براسلۆڤ. چەندین بابەتی بڵاوکردووەتەوە، جگە لە کتێبی دووەمی (کتێبی فێڵەکان) بە زمانی ڕۆمانی. بەڵام لە کۆتایی ساڵی ١٩٣٧، پێش بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی (فرمێسک و قەشەکان)، یارمەتییەکی لە پەیمانگای فەڕەنسی لە بوخارێست وەرگرتووە و دەستبەجێ لەو کاتەدا ڕۆیشتووە.لە ساڵی ١٩٤٧ دەستنووسی کتێبەکەی (نامەیەک سەبارەت بە ھەڵوەشاندنەوە) پێشکەشی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی گالیمارد دەکات، کە چاپکردنی قبووڵ دەکات. بەڵام دەستنووسەکەی وەرگرتەوە و دەستیکردەوە بە کارکردن لەسەر کتێبەکە، و تا دوو ساڵ دواتر چاپی نەکرد. کتێبەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا، بەڵام دابەشکردنی زۆر سنووردار بوو. ئەمەش بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ کتێبەکانی بەو شێوەیە مایەوە، ڕەنگە لەبەر ئەوەی ئەو پێچەوانەی سارتەر بووبێت کە لەو کاتەدا زاڵ بوو بەسەر دیمەنەکەدا.پاشان دۆخەکە لە ساڵی ١٩٦٥ گۆڕا کاتێک کتێبی (نامەیەک لەسەر ھەڵوەشاندنەوە) وەک بەشێک لە زنجیرە کتێبی گیرفان کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرایەوە.ئەو بەردەوام بوو لە دوورکەوتنەوە لە خەڵک، ڕەتکردنەوەی خەڵاتەکان، و دوورکەوتنەوە لە میدیا، تەنھا بە نووسین ڕازی بوو و لای بەس بوو.بەڵام شتێک ھەیە کە کاریگەری لەسەر نووسینەکانی چۆران و ژیانی و تێڕوانینی بۆ جیھان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوانی تردا ھەبووە و بە نھێنی و نکۆڵییەکی زۆرەوە بەرەوڕووی بووەتەوە، ئەویش پەیوەندییەکەی لەگەڵ فاشیزم و لەگەڵ خودی ھیتلەردا.کاتێک تەمەنی بیست و دوو ساڵ بوو، لە زیاتر لە بۆنەیەکدا، وەک پەلە و ناپێگەیشتن، پاساو بۆ کارەکانی ھێنابووەوە. بەڵام دەقەکانی کە دوای مردنی بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بە پێچەوانەوە دەکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]