ئێما واتسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێما واتسن

واتسن لە ٢٠١٧
لەدایکبوون
ئێما شارلۆت دوێر واتسن[١]

(١٩٩٠-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)[٢]
نەتەوەبەڕیتانی
خوێندنگە
  • زانکۆی بڕاون (AB)
  • ھۆڵی لەیدی مارگەرێت، ئۆکسفۆرد
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • مۆدێل
  • چالاکوان
چالاکبوون١٩٩٩–ئێستا
واژوو


ئێما شارلۆت دوێر واتسن (لەدایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٩٠)[٣] خانمەئەکتەر، مۆدێل، و چالاکوانی ئینگلیزییە. لەدایکبوو لە پاریس و گەورەبوو لە ئۆکسفۆردشیەر، واتسن قوتابخانەی Dragon ی تەواوکردووە و وەک خانمەئەکتەر ھێنانی لە باشی ھونەر و سینەنەمای ئۆکسفۆرد کردووە. بە منداڵی، ناوبانگی دەرکرد بەیەکەم ڕۆڵی پڕۆفیشنالی وەک ھێرمۆینی گرەینجەر لە زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەر, کە پێشتر تەنیا لە شانۆی قوتابخانەکەی نواندنی ئەنجام داوە.

واتسن لە دروستکراوەی تەلەڤزیۆنی ٢٠٠٧ی ڕۆمانی Ballet Shoes دەرکەوتووە و ڕۆڵی دەنگی لە The Tale of Despereaux (٢٠٠٨) ھەبووە. دوای کۆتا فیلمی ھاری پۆتەر، ئەو ڕۆڵی سەرەکی و یاریدەدەری ھەبووە لە My Week with Marilyn (٢٠١١)، The Perks of Being a Wallflower (٢٠١٢) و The Bling Ring (٢٠١٣)، دەرکەوتنێکی ھەبوو وەک جۆرێکی گەورەکراوی خۆی لە This Is the End (٢٠١٣)، و ڕۆڵی مناڵە ھەڵگیراوەکەی کارەکتەری سەرەکی لە Noah (٢٠١٤). ئەو ڕۆڵی بێڵی بەرجەستەکردووە لە فیلمی موزیکی ڕۆمانسی خەیاڵی Beauty and the Beast (٢٠١٧) و مێگ ماڕچ لە فیلمی ھاتنە ناو تەمەنی ھەرزەکاری Little Women (٢٠١٩)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین وێنە. ڕۆڵەکانی تری لە فیلمدا بریتین لە Regression (٢٠١٥)، Colonia (٢٠١٥)، و The Circle (٢٠١٧).

لە ٢٠١١ وە بۆ ٢٠١٤، واتسن کاتەکانی دابەشکردووە بۆ کاردکردن لەسەر فیلمەکانی و تەواوکردنی خوێندنی، دەرچوون لە زنکۆی بڕاون لەگەڵ بڕوانامەیەکی بەکالۆریەک لە ئەدەبی ئینگلیزیدا لە ئایاری ٢٠١٤. کارەکانی مۆدێلی بریتی بوون لە کامپەینئک لەگەڵ Burberry و Lancôme. ئەو ناوی خۆشی بەخشیوە بە براندێکی جلوبەرگ بۆ People Tree. ئەو ڕێزی لێگیراوە لەلایەن ئەکادیمیای بەڕیتانی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆن لە ٢٠١٤، بردنەوەی خەڵاتی ھونەرمەندی بەڕیتانی ئەو ساڵە. ھەر لەھەمان ساڵدا، ئەو کرا بە خانمێکی UN باڵوێزی گوودویڵ وە یارمەتی خانمانی UN یدا لە دەستپێکردنی کامپەینی HeForShe، کە لایەنگری یەکسانی ڕەگەز ئەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Emma Watson". Late Show with David Letterman. Episode 3145. 8 July 2009. CBS. {{cite episode}}: Unknown parameter |serieslink= ignored (help)
  2. ^ Walker, Tim (29 September 2012). "Emma Watson: Is there Life After Hermione?". The Independent. Archived from the original on 30 September 2012. Retrieved 12 January 2008.
  3. ^ "Life & Emma". Emma Watson official website. Archived from the original on 21 April 2010. Retrieved 16 April 2010. ٢ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]