ئێل کلاسیکۆ
ئەم وتار یان بەشە لە پڕۆسەی فراوانکردن یان داڕشتنەوەیەکی سەرەکیدایە، و ھێشتا ئامادە نییە بۆ بەکارھێنان. ھەروەھا تۆیش دەتوانیت یارمەتیی بنیاتنانی بدەیت. ئەم داڕێژە لەلایەن GoRaN909 (لێدوان · بەشدارییەکان) دانراوە. ئەگەر ئەم وتار یان بەشە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک دەستکاری نەکرا، ئەوا تکایە ئەم داڕێژە لابە. ئەگەر تۆ ئەو دەستکاریکەرەی کە ئەم داڕێژەیەت زیاد کردووە و ھێشتاش بەچالاکی دەستکاریی دەکەیت، ئەوا تکایە دڵنیا ببەوە کە لەکاتی دەستکاریکردنە چالاکەکەدا، ئەم داڕێژە بە {{لە بەکارھێنان دایە}} دەگۆڕیت. بۆ چۆنییەتیی بەکارھێنانی پارامەترەکانی داڕێژە، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
ئەم وتار دوایین جار لەلایەن AramBot (لێدوان | بەشدارییەکان) دەستکاری کراوە ٤١ ڕۆژ لەمەوبەر. (کاتگرەوەکە نوێ بکەوە) |
ئێل کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico)یان کلاسیکۆی ئیسپانیا بە یاریی نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەک لە یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بارسێلۆنا دەوترێت، مێژووی ئەم یارییە تۆپی پێی تێپەڕ کردووە تەنانەت چەندەھا جار چووەتە نێو کێشەکانی سیاسەتی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسیی ھەردوو شاری بارسێلۆنا و مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لە مێژووی ئیسپانی کە شاری بارسێلۆنا دەکەوێتە ھەرێمی کەتەلۆنی و شارەکەی مەدریدیش پایتەختی ئیسپانیایە بەوە کێشەی زۆر کەوتووەتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی.
- لۆگۆی یانەی ڕیال مەدرید
- لۆگۆی یانەی بارسێلۆنا
مێژووی کێبڕکێی ھەردوو یانەکە
[دەستکاری]ھەر لەسەرەتاکانی تۆپی پێی ئیسپانیاوە ھەردوویانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنا نوێنەری ھەردوو ناوچەی ناوەڕاستی ئیسپانیا ناوچەی ڕەگەزی ئیسپانییەکان و ناوچەی کەتەلۆنا (کەتەلۆنییەکان) بوون، لە ھەمان کاتدا ھەردوو ناوچە بۆ خۆیان بەدوو ئاڕاستەی شارستانێتی و زمانی جیاواز دەڕۆن. ئەم دیاردە وەرزشییە کارێکی زۆر گەورەی کردووەتە سەر ھەردوو بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەم وڵاتە.
ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی سەر بە حکوومەت و خێزانی مەلیکی ئیسپانییە و زیاتر لەلایەن ئەم بنەماڵەیەوە پشتگیرییان لێدەکرێت و بەتایبەت لە کات و سەردەمی فرانکۆیست ئیرا کە ڕابەرایەتی سوپای ناوەڕاستی ئیسپانیای دەکرد.
ئیسپانیا لە سەردەمی فرانکۆیست لە نێوان دووناوچەدا دابەش بوو ناچەی ئیسپانی نشینەکان و ناوچەی کەتەلانەکان و ھەروەھا ئیسپانیا بەرەو شەڕێکی ناوخۆییی دەرۆیشتن. ئەم دوو یانەیەش بوون بە بەشێک لەو شەڕ و ئاژاوەی نێوان حکوومەتە دیکتاتۆرەکەی فرانکۆیست و دیکتاتۆرەکانی پاش ئەو لەگەڵ ناوچەکانی تری ئیسپانیایا. حوکمەتەکانی ئیسپانیا زیاتر لایەنگریی مەدریدیان دەکرد. ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو شارە بنکەی (بەیسی) دامەزراندنی پارتە جیاکان بەتایبەتیش پارتی سۆسیالیستی ئیسپانی بوو. مەدرید بوو بە بنکەیەک فکرە تازەکانی جیھانی وەک (کۆماریسم، فیدرالیسم، ئەنارچیسم، سایندیکلالیسم، و ھەروەھا کۆمۆنیسم) لە ھەمان کاتدا ھەرێمی کەتەلۆنیا ھەرێمێکی فاشیۆن لە بواری جل و بەرگ و نیگار کێشان بوو و ئاو ھەوا سەرنج ڕاکێشەکەی.
لەدوایدا و لەسەردەمی حکوومڕانی فرانسیسکۆ فرانکۆدا بلوگرانییەکان توانییان شوێن پێی خۆیان لەگەڵ حوکمەتە دیکاتۆرەکەی فرانکۆدا بەھێز بکەن و زیاتر لە یانەیەک لە ناوچەکەدا ھەبێت. لە ماوەی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا ھەردوو سەرۆکەکانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید (جۆسیف ساینۆڵ و ڕەفایەل سانچێز گۆرەیە) تووشی گێرە و کێشەی زۆر بوون لەسەر دەستی لۆس ناشیۆنالیست.
لە ١٩٥٠ دا ھەردوو یانە کێبڕکێی تر لەسەر یاریزانی بەناو بانگی ئەرجەنتینی کەوتە ململانێکردن، دی ستیفانۆ گرنگی ھەردو یانەی بەلایی خۆیدا ڕاکێشابوو ئەو کات یاری بۆ یانەی دیپۆرتیفۆ لۆس میلۆناریۆ لە بۆگۆتا دەکرد ھەردوو یانە زەمیان لەسەر یەکتریی دەکرد. کێشەیان لەسەری ھەبوو ھەردوو یانە خۆیان بە خاوەنی دەزانی دی ستیفانۆ بۆندەکەی بەرشەلۆنەی ھەڵوەشاندەوە و ڕووی کردە یانەی ڕیال ئەو کات بەرشەلۆنە ھەوڵیدا لە ڕێگەی فرانکۆوە کارێک بکات و مەدریدیش بەرھەڵەستی کرد بە دانی پارەو ئامادەکردنی خۆبەش.
دی ستیفانۆ لەیەکەم یاریدا بەرامبەر بەرشەلۆنە دوو گۆڵی بۆ مەدرید تۆمار کرد، و ھەروەھا ڕیال لەگەڵ ستیفانۆ ٥ نازناوی ئەورووپی بەدەست ھێنا.
لەساڵەکانی ١٩٦٠ دا ھەردوو بەرھەڵەستی کار گەیشتنە قۆناغەکانی یارییە ئەورووپییەکان و ھەردوو یانە دووجار بەیەک گەیشتن ئەویش لە جامی ئەورووپادا بوو کە ڕیال مەدرید ١٩٦٠ی بردەوە و بەرشەلۆناشە ١٩٦١، جارێکی تر ھەردوو یانە لە جامی چامپیۆن لیگدا بەیەک گەیشتن ئەویش سالی ٢٠٠٢ بوو مەدرید بەرشەی دا بەزەویدا و گەیشتە یاری کۆتایی و جامەکەی بەدەست ھێنا.
لەھەمان کاتدا ھەردوویانە کێشەیەکی تر لەنێوانیاندا ھەیە ئەویش یەکێکی ترە لە گەرم کەرەوەی کلاسیکۆ و خۆش کردنی ئەم یارییە لە ئیسپانیا ئەو کێشەیە بریتییە لە ڕفاندنی یاریزانە بەناو بانگەکانی یەکتری بەتایبەتیش یانەی ڕیال کە لایەنی ئابووری باشترە ھەمیشە ھەوڵی ڕفاندنی یاریزانە بەناوبانگەکانی بەرشەی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندەھا ملیۆن دۆلاری سەرف کردووە، لە ساڵی ١٩٨٨ دا بێن شۆستەری لە بەرشەلۆنەوە ڕفاند و لە ساڵی ١٩٩٤ دا یاریزان مایکڵ لاودرۆپیشی بردە ڕیزەکانی پاشانیش ساڵی ٢٠٠٠ لیوس فیگۆی پورتوگالی بردە ڕیزەکانی بەرامبەریش بەرشەلۆنە لیوس ئەنریکی لە ساڵی ١٩٩٦ دا لەدەستی مەدریدییەکان فراند و پاشانیش کابتنی شین و سووری کردە باڵەکانی.
ڕیاڵ مەدرید
[دەستکاری]
ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: ڕیاڵ مەدرید Club de Fútbol) یانەیەکی تۆپی پێی پرۆفیشناڵی ئیسپانییە بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاھانە یان مێرەنگی ناسراوە، یانەکە لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوەو لە خوولی ئیسپانی لا لیگا یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیاڵ مەدرید ٣٦ جار خولی ئیسپانی بردووەتەوە (ڕیکۆرد)، وە ٢٠ جاریش جامی شای ئیسپانیای بردووەتەوە و ڕیکۆردێکی تریشی تۆمار کردووە بە بردنەوەی ١٥ جار خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ٥ی ١٩٠٤، ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا ناوەکەی گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان، یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازترە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات، لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ھەتا ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا». یانەی ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دادەنرێ لە جیھاندا لە ڕووی بنکەی بەرفراوانی جەماوەرییەوە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ وە ئێستاش بە یەکەم دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێ لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە دوای یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.
بارسێلۆنا
[دەستکاری]
بارسێلۆنا (بە کەتەلۆنی: Fútbol Club بارسێلۆنا) یەکێکە لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. یاریگای سەرەکی یانەکە بریتییە لە کامپ نو کە بە گەورەترین یاریگا دادەندرێت لەسەر ئاستی کیشوەری ئەورووپا، بارسێلۆنا بە گەورەترین یانەی ھەرێمی کەتەلۆنیا ھەژمار دەکرێت و بە یانەی بلوگرانا ناسراوە، لەناسراوترین یاریزانانی کە پێشتر کە یارییان بۆ یانەکە کردووە بریتین لە (مێسی و سوارێز و دێمبێلی)، یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەتیک بلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە خولی پلە دووی ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا لە بەرواری ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بەدروشمی "Més que un club" دامەزرا کە بە واتای "زیاتر لە یانەیەک" دێت، یەکێک لە ڕکابەرەکانی بەدرێژایی مێژوو یانەی ڕیال مەدریدە ئەویش بە ھۆکاری جیاجیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی، سەرەتای دامەزراندنی یانەکە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زایینی کاتێک «خوان گامبەر»ی سویسری لەگەڵ چەند ھاورێیەکی لە سویسراوە بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوتن و یانەکەیان دامەزراند لە شاری بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ساڵی ١٨٩٩، کە دواتر بەھۆی ئاست نزمی یانەکە لە ساڵی ١٩٠٨، خوان گامبەر بڕیاری دا ببێتە سەرۆکی یانەکە و لەسەردەمی ئەو دا بارسێلۆنا ئاستێکی بەرز و چەندین نازناوی بەخۆیەوە بینی، ئەم یانەیە لەساتی دامەزراندنی تا ئێستا توانیویەتی ٢٧ جار ببێتە پاڵەوانی خوولی ئیسپانی لا لیگا، وە ٣٢ جار بووەتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و لە ١٥ بۆنەشدا بوەتە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانیا، ھەروەھا خاوەنی ٥ نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.
سەرژمێری و دەستکەوتەکان
[دەستکاری]لەمێژووی کلاسیکۆدا تا ئێستا ھەردوو تیپ ٢٦٢ یاریی فەرمیان ئەنجام داوە، یانەی بارسێلۆنا ١٠٤ جار سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە و ڕیاڵ مەدرید ١٠٦ جار براوە بووە؛ و لە ٥٢ بۆنەشدا بەرامبەر بوون، یانەی ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی ٤٤٢ گۆڵ تۆمار بکات و یانەی بارسێلۆنا توانیویەتی ٤٣٦ گۆڵ تۆمار بکات، کۆی گشتی یاری کلاسیکۆ (بە یارییە نا فەرمییەکانیشەوە) ٣٠٥ یارییان ئەنجام داوە بارسێلۆنا ١٢٩ یاری بردووەتەوە لە بەرامبەردا ١١٢ بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و لە ٦٤ یاریشدا بەرامبەر بوون بەرشەلۆنە ٥٤٢ گۆڵ و ڕیال مەدرید ٤٩٨ گۆڵی تۆمارکردووە.


ئاماری یارییەکان
[دەستکاری]- ھەتا ٢٠٢٥/١٠/٢٦
| بۆنە | یارییەکان | بردنەوە | یەکسان | گۆڵ | بردنەوە
(یاریگای خۆیی) |
یەکسان
(یاریگای خۆیی) |
بردنەوە
(دەرەوەی یاریگا) |
بردنەوەکانی تر | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ||||
| لا لیگا | ١٠١ | ٨٠ | ٧٦ | ٣٥ | ٣٠٩ | ٣١٠ | ٥٧ | ٥٢ | ١٥ | ٢٠ | ٢٣ | ٢٤ | ٠ | ٠ | |
| جامی تاجدار (نافەرمی)[ئ] | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ١ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | |
| جامی شای ئیسپانیا | ٣٨ | ١٣ | ١٧ | ٨ | ٧١ | ٧١ | ٥ | ٧ | ٥ | ٣ | ٤ | ٦[ا] | ٤ | ٤ | |
| جامی خولی ئیسپانیا | ٦ | ٠ | ٢ | ٤ | ٨ | ١٣ | ٠ | ١ | ٢ | ٢ | ٠ | ١ | ٠ | ٠ | |
| جامی سووپەری ئیسپانیا | ١٨ | ١٠ | ٦ | ٢ | ٤٠ | ٢٩ | ٦ | ٤ | ١ | ١ | ٢ | ٠ | ٢ | ٢ | |
| خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا | ٨ | ٣ | ٢ | ٣ | ١٣ | ١٠ | ١ | ١ | ٢ | ١ | ٢ | ١ | ٠ | ٠ | |
| سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان | ٢٦٢ | ١٠٦ | ١٠٤ | ٥٢ | ٤٤٢ | ٤٣٦ | ٦٩ | ٦٥ | ٢٥ | ٢٧ | ٣١ | ٣٢ | ٦ | ٧ | |
| دۆستانە و یارییە نافەرمییەکان | ٤٣ | ٦ | ٢٥ | ١٢ | ٥٦ | ١٠٦ | ٤ | ١٢ | ٥ | ٧ | ٠ | ٦ | ٢ | ٧ | |
| کۆی یارییەکان | ٣٠٥ | ١١٢ | ١٢٩ | ٦٤ | ٤٩٨ | ٥٤٢ | ٧٣ | ٧٧ | ٣٠ | ٣٤ | ٣١ | ٣٨ | ٨ | ١٤ | |
سەرژمێرییەکان
[دەستکاری]- تێبینی: ئەنجامی یارییە دۆستانەکان لەم لیستەی خوارەوەدا ھەژمار نەکراون!
ئەنجامەکان
[دەستکاری]گەورەترین بردنەوەکان (٥+ گۆڵ)
[دەستکاری]| گۆڵ | ئەنجام | بەروار | پاڵەوانیەتی |
|---|---|---|---|
| ١٠ | ڕیاڵ مەدرید ١١ - ١ بارسێلۆنا | ١٩٤٣/٦/١٩ | جامی شا |
| ٦ | ڕیاڵ مەدرید ٨–٢ بارسێلۆنا | ١٩٣٥/٢/٣ | لا لیگا |
| ٥ | بارسێلۆنا ٧–٢ ڕیاڵ مەدرید | ١٩٥٠/٩/٢٤ | |
| بارسێلۆنا ٦–١ ڕیاڵ مەدرید | ١٩٥٧/٥/١٩ | جامی شا | |
| ڕیاڵ مەدرید ٦–١ بارسێلۆنا | ١٩٤٩/٩/١٨ | لا لیگا | |
| بارسێلۆنا ٥–٠ ڕیاڵ مەدرید | ١٩٣٥/٤/٢١ | ||
| بارسێلۆنا ٥–٠ ڕیاڵ مەدید | ١٩٤٥/٣/٢٥ | ||
| ڕیاڵ مەدرید ٥–٠ بارسێلۆنا | ١٩٥٣/١٠/٥ | ||
| ڕیاڵ مەدرید ٠–٥ بارسێلۆنا | ١٩٧٤/٢/١٧ | ||
| بارسێلۆنا ٥–٠ ڕیاڵ مەدرید | ١٩٩٤/١/٨ | ||
| ڕیاڵ مەدرید ٥–٠ بارسێلۆنا | ١٩٩٥/١/٧ | ||
| بارسێلۆنا ٥–٠ ڕیاڵ مەدرید | ٢٠١٠/١١/٢٩ |
زۆرترین ڕێژەی گۆڵکردن لەیەک یاریدا
[دەستکاری]| گۆڵ | ئەنجام | بەروار | پاڵەوانیەتی |
|---|---|---|---|
| ١٢ | ڕیاڵ مەدرید ٦–٦ بارسێلۆنا | ١٩١٦/٤/١٣ | جامی شا |
| ڕیاڵ مەدرید ١١-١ بارسێلۆنا | ١٩٤٣/٦/١٣ | ||
| ١٠ | ڕیاڵ مەدرید ٨–٣ باەسێلۆنا | ١٩٣٥/٢/٣ | لا لیگا |
| بارسێلۆنا ٥–٥ ڕیاڵ مەدرید | ١٩٤٣/١/١٠ | ||
| ٩ | بارسێلۆنا ٧–٢ ڕیاڵ مەدرید | ١٩٥٠/٩/٢٤ | |
| ٨ | بارسێلۆنا ٣–٥ ڕیاڵ مەدرید | ١٩٦٠/١٢/٤ | |
| ڕیاڵ مەدرید ٢–٦ بارسێلۆنا | ٢٠٠٩/٥/٢ |
بردنەوەی بەردەوام
[دەستکاری]زۆرترین بردنەوەی یەک بەدوای یەک
[دەستکاری]| یاری | یانە | ماوە |
|---|---|---|
| ٧ | ڕیاڵ مەدرید | ١٩٦٢/٤/٢٢ ھەتا ١٩٦٥/٢/٢٨ |
| ٥ | بارسێلۆنا | ٢٠٠٨/١٢/١٣ ھەتا ٢٠١٠/١١/٢٩ |
| ٥ | ڕیاڵ مەدرید | ٢٢٠/٣/١ ھەتا ٢٠٢٢/٣/٢٠ |
زۆرترین یەکسانبوونی یەک بەدوای یەک
[دەستکاری]| یاری | ماوە |
|---|---|
| ٣ | ٢٠٠٢/٥/١ ھەتا ٢٠٠٣/٤/٢٠ |
زۆرترین یاری بەبێ یەکسانبوون
[دەستکاری]| یاری | ماوە |
|---|---|
| ١٩ | ٢٠٢٠/٣/١ ھەتا ٢٠٢٥/١٠/٢٦ (بەردەوامە) |
| ١٦ | ١٩٤٨/١/٢٥ ھەتا ١٩٥٤/١١/٢١ |
| ١٥ | ١٩٦٠/١١/٢٣ ھەتا ١٩٦٧/٣/١٩ |
| ١٢ | ١٩٧٧/١٢/٤ ھەتا ١٩٨٣/٣/٢٦ |
| ١١ | ١٩٥٧/٥/١٩ ھەتا ١٩٦٠/٤/٢٧ |
| ٨ | ١٩٣٣/٣/٥ ھەتا ١٩٤٠/١/٢٨ |
زۆرترین یاری بەبێ دۆڕان
[دەستکاری]| یاری | یانە | ماوە |
|---|---|---|
| ٨ | ڕیاڵ مەدرید | ٢٠٠١/٣/٣ ھەتا ٢٠٠٣/١٢/٦ |
| ٧ | ڕیاڵ مەدرید | ١٩٣٢/١/٣١ ھەتا ١٩٣٥/٢/٣ |
| ٧ | ڕیاڵ مەدرید | ١٩٦٢/٤/٢٢ ھەتا ١٩٦٥/٢/١٨ |
| ٧ | بارسێلۆنا | ٢٠١١/٤/٢٧ ھەتا ٢٠١٢/١/٢٥ |
| ٧ | بارسێلۆنا | ٢٠١٧/١٢/٢٣ ھەتا ٢٠١٩/١٢/١٨ |
یاریزانان
[دەستکاری]- ھەتا ٢٠٢٥/١٠/٢٦
گۆڵکاران
[دەستکاری]
زۆرترین گۆڵ
[دەستکاری]- یارییە دۆستانەکان ھەژمار نەکراوە
| ڕیزبەندی | یاریزان | یانە | لا لیگا | جامی شا | جامی سوپەر | جامی لا لیگا | خولی ئەوروپا | سەرجەم |
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ١ | بارسێلۆنا | ١٨ | — | ٦ | — | ٢ | ٢٦ | |
| ٢ | ڕیاڵ مەدرید | ١٤ | ٢ | — | — | ٢ | ١٨ | |
| ڕیاڵ مەدرید | ٩ | ٥ | ٤ | — | — | |||
| ٤ | ڕیاڵ مەدرید | ٨ | ٤ | ٤ | — | — | ١٦ | |
| ٥ | ڕیاڵ مەدرید | ١١ | — | ٣ | — | ١ | ١٥ | |
| ٦ | بارسێلۆنا | ١٢ | ٢ | — | — | — | ١٤ | |
| ڕیاڵ مەدرید | ١٠ | ٢ | — | — | ٢ | |||
| ڕیاڵ مەدرید | ٠ | ٢ | — | — | ٣ | |||
| ٩ | ڕیاڵ مەدرید | ٩ | ٢ | — | ١ | — | ١٢ | |
| ١٠ | بارسێلۆنا | ٩ | ٢ | — | — | — | ١١ |
گۆڵکاری پاڵەوانیەتییەکان
[دەستکاری]| پاڵەوانیەتی | یاریزان | یانە | گۆڵ |
|---|---|---|---|
| لا لیگا | بارسێلۆنا | ١٨ | |
| جامی شا | ڕیاڵ مەدرید | ٧ | |
| سووپەری ئیسپانیا | بارسێلۆنا | ٦ | |
| خولی ئەوروپا | ڕیاڵ مەدرید | ٣ | |
| Copa de la Coronación | بارسێلۆنا | ٢ | |
| جامی لا لیگا | بارسێلۆنا | ||
| ڕیاڵ مەدید | |||
| بارسێلۆنا | |||
| ڕیاڵ مەدرید |
گۆڵ تۆمارکردنی بەردەوام
[دەستکاری]| یاریزان | یانە | ژمارەی یاری | سەرجەمی گۆڵ | دەسپێک | کۆتا |
|---|---|---|---|---|---|
| ڕیاڵ مەدرید | ٦ | ٧ | جامی شا ٢٠١٢-٢٠١٣ | لا لیگا ٢٠١٢-٢٠١٣ | |
| ڕیاڵ مەدرید | ٥ | ٥ | لا لیگا ١٩٩٢-١٩٩٣ | جامی سوپەری ئیسپانیا ١٩٩٢-١٩٩٣ | |
| ڕیاڵ مەدرید | ٤ | ٦ | جامی سوپەری ئیسپانیا ٢٠٢٥ | لا لیگا ٢٥-٢٠٢٦ (بەردەوامە) | |
| بارسێلۆنا | ٤ | ٥ | جامی شا ١٩١٦ | جامی شا ١٩١٦ | |
| ڕیاڵ مەدرید | ٤ | ٥ | لا لیگا ١٩٣٥-١٩٣٦ | لا لیگا ١٩٣٩-١٩٤٠ | |
| بارسێلۆنا | ٤ | ٥ | لا لیگا ٢٠٠٤-٢٠٠٥ | لا لیگا ٢٠٠٥-٢٠٠٦ | |
| بارسێلۆنا | ٤ | ٤ | جامی سوپەری ئیسپانیا ١٩٩٧ | لا لیگا ١٩٩٧-١٩٩٨ |
زۆرترین یاریکردن
[دەستکاری]
| یاریکردن | یاریزان[٣] | یانە |
|---|---|---|
| ٤٨ | سێرجیۆ بوسکێتس | بارسێلۆنا |
| ٤٥ | لیۆنێل مێسی | بارسێلۆنا |
| سێرجیۆ ڕامۆس | ڕیاڵ مەدرید | |
| ٤٣ | کەریم بێنزیما | ڕیاڵ مەدرید |
| ٤٢ | پاکۆ جێنتۆ | ڕیاڵ مەدرید |
| مانوێل سانچێز | ڕیاڵ مەدرید | |
| چاڤی | بارسێلۆنا | |
| ٤٠ | جێرارد پیکێ[٤] | بارسێلۆنا |
| ٣٨ | ئاندرێس ئینێستا | بارسێلۆنا |
| لوکا مۆدریچ | ڕیاڵ مەدرید | |
| ٣٧ | ئیکەر کاسیاس | ڕیاڵ مەدرید |
| فێرناندۆ ھیێرۆ | ڕیاڵ مەدرید | |
| ڕائول | ڕیاڵ مەدرید | |
| ٣٥ | سانتیلانا | ڕیاڵ مەدرید |
گۆڵپارێزان
[دەستکاری]
زۆرترین ماوەی گۆڵ لێنەکران
[دەستکاری]| یاریزان | یانە | ماوە | سەرجەم |
|---|---|---|---|
| بارسێلۆنا | ٢٠٠٢-٢٠١٤ | ٧ | |
| بارسێلۆنا | ١٩٨٦-١٩٩٤ | ٦ | |
| ڕیاڵ مەدرید | ١٩٨٦-١٩٩٧ | ٦ | |
| بارسێلۆنا | ٢٠١٤-بەردەوامە | ٦ | |
| ڕیاڵ مەدرید | ١٩٩٩-٢٠١٥ | ٦ |
گەورەترین ئەنجام
[دەستکاری]- ڕیاڵ مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی ١١ گۆڵ بەرامبەر بە ١ گۆڵ بردویەتیەوە.
بەشدارییەکان(ئەسیست)
[دەستکاری]- زۆرترین بەشداری: ١٤ –
لیۆنێل مێسی[تێبینی ١][٥] - زۆرترین بەشداری لەیەک یاریدا: ٤ –
Xavi (٢٠٠٩/٥/٢، لا لیگا)[٦] - زۆرترین بەشداری یەک وەرز: ٥
دیێگۆ مارادۆنا (١٩٨٢-١٩٨٣)[تێبینی ٢]
لیۆنێل مێسی (٢٠١١-٢٠١٢)[تێبینی ٣]
سزادان
[دەستکاری]- زۆرترین کارتی زەرد: ٢٢ –
سێرجیۆ ڕامۆس - زۆرترین کارتی سوور: ٥ –
سێرجێۆ ڕامۆس
تۆمارەکانی تر
[دەستکاری]- زۆرترین گۆڵ بە لێدانی سزا: ٦ –
لیۆنێل مێسی - زۆرترین گۆڵی لێدانی ڕاستەوخۆ: ٢
- زۆرترین بردنەوە: ٢٣ –
سێرجیۆ بوسکێتس - زۆرترین دۆڕان: ٢٠ –
سێرجیۆ ڕامۆس - زۆرترین ھاتریک: ٢
- لاوترین یاریزان: ١٦ ساڵ و ١٠٧ ڕۆژ –
Lamine Yamal, 2023–24 La Liga, 28 October 2023 - پیرترین یاریزان: ٣٩ ساڵ و ٢٤٤ ڕۆژ –
Luka Modrić, 2024–25 La Liga, 11 May 2025 - Youngest scorer: ١٧ ساڵ و ١٠٥ ڕۆژ –
Lamine Yamal, 2024–25 La Liga, 26 October 2024[٧] - Oldest scorer: ٣٧ ساڵ و ١٦٤ ڕۆژ –

Alfredo Di Stéfano, 1963–64 La Liga, 15 December 1963 - Fastest goal: 21 seconds –
Karim Benzema, 2011–12 La Liga, 10 December 2011[٨][٩] - Fastest penalty scored: 2 minutes –
Pirri, 1976–77 La Liga, 30 January 1977 - Most different tournaments scored in: 4 –
Pedro (La Liga, UEFA Champions League, Copa del Rey and Supercopa de España) - Most seasons scored in: 11 –
Paco Gento: (1954–55, 1958–59, 1959–60, 1960–61, 1961–62, 1962–63, 1963–64, 1965–66, 1967–68, 1968–69 and 1969–70) - Most goals in one season: 7 –
Santiago Bernabéu (1915–16) - Most different stadiums scored in: 4
Santillana (Santiago Bernabéu, Camp Nou, Vicente Calderón and La Romareda)
Karim Benzema (Santiago Bernabéu, Camp Nou, Alfredo Di Stéfano Stadium and King Fahd International Stadium)
Vinícius Júnior (Santiago Bernabéu, Camp Nou, King Fahd International Stadium and KSU Stadium)
Robert Lewandowski (King Fahd International Stadium, KSU Stadium, Santiago Bernabéu and King Abdullah Sports City)
Kylian Mbappé (King Abdullah Sports City, Olímpic Lluís Companys, La Cartuja and Santiago Bernabéu)
- Four players scored for both clubs in El Clásico:
Josep Samitier (in 1925–26 and 1931–32 for بارسێلۆنا and in 1932–33 and 1933–34 for Madrid FC)
Luís Enrique (in 1994–95 for ڕیاڵ مەدرید and in 1997–98, 1998–99, 2000–01 and 2002–03 for بارسێلۆنا)
Luís Figo (in 1995–96, 1997–98 and 1999–2000 for بارسێلۆنا and in 2001–02 for ڕیاڵ مەدرید)
Ronaldo (in 1996–97 for بارسێلۆنا and in 2002–03, 2003–04, 2004–05 and 2005–06 for ڕیاڵ مەدرید)
ڕاھێنەران
[دەستکاری]زۆرترین بەشداری
[دەستکاری]| ڕیزبەندی | ڕاھێنەر | یانە | یاری | ساڵ | پاڵەوانیەتی
(یارییەکان) |
|---|---|---|---|---|---|
| ١ | ڕیاڵ مەدرید | ٣٦ | ١٩٦٠–١٩٧٤ | لا لیگا (٢٧) جامی شا (٥) خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (٤) | |
| ٢ | بارسێلۆنا | ٢٥ | ١٩٨٨–١٩٩٦ | La Liga (16) Copa del Rey (3) Supercopa de España (6) | |
| 3 | ڕیاڵ مەدرید | ٢٠ | 2013–2015 2021–2025 |
La Liga (12) Copa del Rey (4) Supercopa de España (4) | |
| ٤ | ڕیاڵ مەدرید | ١٧ | ٢٠١٠–٢٠١٣ | La Liga (6) Copa del Rey (5) Supercopa de España (4) UEFA Champions League (2) | |
| ٥ | بارسێلۆنا | ١٥ | 2008–2012 | La Liga (8) Copa del Rey (3) Supercopa de España (2) UEFA Champions League (2) | |
| ٦ | بارسێلۆنا | 13 | 1971–1975 1976–1978 |
La Liga (12) Copa del Rey (1) | |
| ٧ | بارسێلۆنا | 12 | 1984–1987 | La Liga (8) Copa de la Liga (4) | |
| ٨ | ڕیاڵ مەدرید | ١١ | 1986–1989 1992 |
La Liga (9) Supercopa de España (2) | |
| ڕیاڵ مەدرید | ٢٠١٦–٢٠١٨ ٢٠١٩–٢٠٢١ |
La Liga (9) Supercopa de España (2) |
زۆرترین بردنەوە
[دەستکاری]| ڕیزبەندی | ڕاھێنەر | یانە | ماوە | بردنەوە |
|---|---|---|---|---|
| ١ | ڕیاڵ مەدرید | ١٩٦٠-١٩٧٤ | ١٦ | |
| ٢ | بارسێلۆنا | 1988–1996 | 9 | |
| بارسێلۆنا | 2008–2012 | |||
| ڕیاڵ مەدرید | 2013–2015 2021–2025 | |||
| 5 | بارسێلۆنا | 1984–1987 | 6 | |
| ڕیاڵ مەدرید | 2016–2018 2019–2021 |
یاریکردن بۆ ھەردوو لا
[دەستکاری]
ئەو یاریزانانەی کە بۆ ھەردوولا یارییان کردووە زۆرینەیان بە ناپاک (خائین) لەلایەن ھاندەرانی پێشوویانەوە ناونراون
- ئەلفۆنسۆ ئەلبارێز (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٢
- لوسیانۆ لیزارگا (لە ڕیال بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٠٥
- چارڵز والیز (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٦
- خۆزێ کویرینتی (لەبەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٠٦
- دووبارە، ئەلفۆنسۆ ئەلبارێز (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩١١
- ئەلسینۆ کۆمامالا (لە بەرشە بۆ ڕیال) لە ساڵی ١٩١١
- واڵتەڕ ڕۆزێسکی (لە بەرشە بۆ ڕیال) لە ساڵی ١٩١٣
- ڕیکاردۆ زۆمێڕۆ (لە بەرشە بۆ ئیسپانیۆڵ ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٣٠
- جۆزێپ سمیتەر (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٣٢
- ھیلارۆ (لەڕیال بۆ ڤاڵەنسیا ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٣٩
- ئەلفۆسۆ ناڤاڕۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٥٠
- جەستۆ تێسادا (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦١
- خیسۆس ماریا پێرێدا (لە مەدرید بۆ سیڤیلیا ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٦١
- دی ماسیدۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦٢
- فێرناند (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٦٥
- لۆچیان مۆلەر (لە بەرشە بۆ ڕیال) ١٩٦٥
- ئەمادۆر (لەڕیال بۆ ھێرکولەس ئینجا بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ١٩٨٠
- بێرنەرد شۆستەر (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٨٨
- لویز مێلا ساڵی (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٠
- فرناندۆ نادۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٢
- جۆرج حاجی (لە ڕیال بۆ بریتچیای ئیتاڵی ئینجا بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ١٩٩٤
- جۆلێن (لە ڕیال بۆ لۆگۆنریز بۆ بەڕشە) ساڵی ١٩٩٤
- مێچێل لۆدرەپ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٤
- ڕۆبێرت پریسینچی (لە ڕیال بۆ ڕیالئۆڤیدۆ ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٩٥
- میگێل سۆلەر (لە بەرشە بۆ سڤیلیا ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ١٩٩٥
- لویز ئیریکی (لە مەردید بۆ بەرشە) ساڵی ١٩٩٦
- لویز گارسیا لارا (لە مەدرید بۆ ڕیال مۆلکاتۆ بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ١٩٩٩
- لویس فیگۆ (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٠
- ئەلبێرت کالادیز (لەبەرشە بۆ سێلتا فیگۆ بۆ ڕیاڵ) ساڵی ٢٠٠٠
- ئەلفۆزۆ پیرێز (لە مەدرید بۆ بیتیس ئینجا بۆ بەرشە) ساڵی ٢٠٠٠
- ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی (لە بەرشە بۆ ئینەرمیلانی ئیتاڵی ئینجا بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٢
- ساموێڵ ئیتۆ (لە ڕیال بۆ مایۆرکا ئینجا بۆ بەرشلۆنە) ساڵی ٢٠٠٤
- خاڤیێر ساڤیۆلا (لە بەرشە بۆ ڕیال) ساڵی ٢٠٠٧
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «FC Barcelona vs Real Madrid CF since 1902». RSSSF. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Real Madrid – Barcelona: Igualdad total en los 35 Clásicos en Copa» (بە ئیسپانی). Marca. ٢٧ی شوباتی ٢٠١٩. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Barcelona – Real Madrid: Ansu Fati, Ramos set Clásico records». AS.com. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Piqué, Clásico matches» (بە ئیسپانی). BDFutbol. ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ↑ «Barcelona: Messi finishes 2017 ahead of Cristiano Ronaldo with 54 goals». marca.com. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Barcelona are back! Xavi's masterplan comes to life in Clasico crushing of Real Madrid». goal.com. ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Langell، Amanda (٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «WATCH: Barcelona's Lamine Yamal Becomes Youngest Goalscorer in El Clasico History». Sports Illustrated. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Real Madrid's Karim Benzema scores fastest-ever The fastest goal in El Clasico history https://www.sportsbignews.com/
- ↑ «The record breakers of LaLiga Santander's #ElClasico». La Liga. Madrid. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- تۆڕی کلاسیۆی عەرەبی
- ماڵپەڕ و یانەیی کوورە ی وەرزشی
- ماڵپەڕی گۆڤاری ماڕکای ئیسپانی
- ماڵپەڕی یاریگای وەرزشی | چیرۆکی کلاسیکۆ[بەستەری مردوو]
- ↑ Although not recognized by the current Royal Spanish Football Federation as an official match, it is still considered a competitive match between Barcelona and Real Madrid by statistics sources[١] and the media.[٢]
- ↑ Not including the 1968 Copa del Generalísimo Final, which was held at Santiago Bernabéu and won by Barcelona, as it was technically a neutral venue.
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە
- ↑ Nine in La Liga, three in Copa del Rey and two in Supercopa de España
- ↑ Three in La Liga, one in Copa del Rey final and one in Copa de la Liga
- ↑ One in La Liga, two in Copa del Rey and two in Supercopa de España
<ref> بۆ گرووپێک بەناوی «تێبینی» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="تێبینی"/> نەدۆزرایەوە