ئێستەر پارک (پزیشک)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێستەر کیم پارک

A young Asian woman wearing a mortar board and academic gown, with a medal pinned to the gown. Her dark hair is dressed up and slightly puffed under the mortar board.
لە ١٩١٠
لەدایکبوون
Kim, Jeom-dong

(1876-03-16) 16ی ئازاری 1876
سێئول، کۆریا
مەرگ١٣ی نیسانی ١٩١٠(١٩١٠-٠٤-١٣) (٣٤ ساڵ ژیاوە)
نەتەوەKorean
ناوەکانی ترکیم، چیۆم-دۆنگ، ئێستەر کیم پاک
پیشەپزیشک، نێردراو
چالاکبوون1895-1910 ١٨٩٥–١٩١٠

ئێستەر پارک (بە کۆری: 에스더 박, لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٨٧٦ یان ١٨٧٧ تا ١٣ی نیسانی ١٩١٠) پزیشکێکی کۆری و یەکەم ژنە پزیشک بوو کە ڕاھێنان لەسەر پزیشکیی ڕۆژاوا بکات لە وڵاتدا.[١]

پێناسە[دەستکاری]

سەدەیەک پێش ئێستا لە کۆریا، بە شتێکی نەگوونجاو دەزانرا ژن لەلایەن دکتۆری پیاو پشکنینی بۆ بکرێت، لە ئەنجامی ئەمەش ژنان نەیان دەتوانی چاودێری پزیشکی گونجاویان بەدەست بگات، ئەمە بە گەیشتنی دکتۆر ئێستەر کۆتایی ھات (یەکەم ژنە پزیشک لە پزیشکیی ڕۆژاوا لە کۆریا)[٢]

ژیان[دەستکاری]

کیم لەدایکبووی ١٦ی ئازاری، ١٨٧٦ (بەپێی چەن سەرچاوەیەک - ١٦ی ئازاری ١٨٧٧ یان ١٨٧٩) لەدایکبووی سێئول لە ناوچەی جیۆنگ-دۆنگ، سێیەمین کچی خێزانەکەی بوو لە چوار کچەکەی باوکی، باوکی کیم لە نێردراوێکی ئەمریکی بەناوی ھێنری ئەپێنزێلێر کاری دەکرد. لە ١٨٨٦ کچەکەی دەنێرێت بۆ خوێندن لە قوتابخانەی کچانی ئێوھا[٣][٤] باوانی کیم بە دوو مەرج ڕێگەیان بە کیم دا بەردەوامی بە خوێندن بدات یەک نابێت بچێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و دوو دوای ھاوسەرگیریکردن واز لە قوتابخانە بھێنێت.[٥]

کیم قوتابییەیکی باش بوو، و لە وانەی ئینگلیزی باش بوو، بۆیە کاتێک دکتۆرەکەی نێردراوی ئەمریکا دکتۆر ڕۆسێتا شێرود ھۆڵ سەردانی قوتابخانە دەکات، کیم داوا دەکات وەک وەرگێڕی ئەو کاربکات[٣] نەشتەرگەرییەکەی دکتۆر لە چارەسەرکردنی لێوی شەق بوو و ڕێکخستنەوەی سەر دەم لای سەرسوورھێنەر دەبێت، و بەمەش خەو بە کاری پزیشکی دەبینێت، دواتر دکتۆر ڕۆسێتا ئەوە بۆ کیم ڕووندەکاتەوە کە کۆرییەکان بە کۆنفووشیزم کاریگەرن کە قەدەغەیان دەکات لەوەی بە تەواوی چارەسەر بن.[٦][٧]

خوێندن و کارکردن[دەستکاری]

ڕۆسێتا شێروود ھۆڵ کیم بە پارک یوسان (박여선, 朴汝先) دەناسێنێت کە لەگەڵ ھاوسەری دکتۆر ڕۆسێتا کاری کردووە، و لە ٢٤ی ئایاری ١٨٩٣ کیم ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و ئامادەکردنی یەکەم ئاھەنگی ھاوسەرگیری بە ستایلی ڕۆژاوا لەنێوان کۆرییەکان لە کۆریا[٣] لەدوای ھاوسەرگیری، ناوی ئێستەر پاکی ھاوسەرەکەی دەچێتە سەر ناوی و دەبێت بە ئێستەر پارک لە ١٨٩٤ دکتۆر شێروود دەگەڕێتەوە بۆ نیویۆرک و کیم ئێستەر و پارک یوسان لەگەڵ خۆیدا دەبات[٨][٩][١٠][١١] ئێستەر پارک لە قوتابخانەیەکی یەک ساڵە لە نیویۆرک تەواوی کردووە کە لەوێدا زمانی لاتینی، و پزیشکی و ماتماتیکی دەخوێند.[٥] لە ١٩٠٠ لە کۆلێژی پزیشکی ژنانی بالتیمۆر تەواو دەکات، وەک یەکەم ژنە کۆری بڕوانامەی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[١٢] ھاوسەرەکەی پشتگیری خوێندنە پزیشکییەکەی دەکات بەڵام ساڵێک بەر لە دەرچوونی بەھۆی نەخۆشی سییەکانەوە دەمرێت.[٨]

دوای وەرگرتنی بڕوانامەی، دەگەڕێتەوە بۆ کۆریا و نەخۆشخانەیەکی ژنان دەکاتەوە لە وڵات بەانوی بۆگو-یۆگوان (ھانگول:보구 여관;) بۆ ماوەی دە مانگ، دکتۆر پارک یارمەتی زیاتر لە سێ ھەزار نەخۆش دەدات و دواتر لە ١٩٠١ دەچێت بۆ پیۆنگیانگ، لەوێدا نەخۆشخانەیەکی نوێ دادەمەزرێنێت[٣] پارک گەشت بەتەواوی کۆریا دەکات، لەناویشیدا لە سەردەمی نەخۆشیی کۆلێرا، یارمەتی نەخۆشەکانی دەدا بەبێ بەرامبەر، جگە لە کارە سەرەکییەکەی وەک پزیشک، وەک مامۆستا کاری دەکرد و وانەی دەوتەوە، وانەی بە یەکەم نەوە لە کۆریا دەوتەوە (پزیشکە ژنەکان)، پارک لە وانەکانی تیشکی دەخستە سەر گرنگی پەروەردەی تەندروستی و خوێندن و پەروەردە بۆ ژنان و پشتگیری مەسیحییەتی دەکرد[٦][١٠]

ئێستەر پارک بەھەمان شێوەی ھاوسەرەکەی لە نیسانی ١٩١٠ بەھۆی نەخۆشی سییەکانەوە لە تەمەنی ٣٤ ساڵی دەمرێت.[٦][٨]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

لە ٢٨ی نیسانی ١٩٠٩ لە بۆنەی خەڵات پێدان، پارک ئێستەر و دوو ژنی تری بەناوبانگی کۆری: ھا ران-سا (یەکەم ژن خاوەنی بەکالۆریۆس لە وێژەی لە زانکۆی ئەمریکا) و یون جیۆنگ-وۆن (یەکەم ژن دەرچووی زانکۆی مێیجی ژاپۆنی (مۆسیقا)، لە بۆنەکە ٧٨٠٠ کەس ئامادەبوون[٦] لە بۆنەکە ئیمپراتۆر کوجۆنگ خەڵاتی سلڤەر دەدات بە پارک ئێستەر[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "이화보이스". evoice.ewha.ac.kr (بە کۆری). 2010-04-12. Retrieved 2018-03-16.
  2. ^ "Dr. Esther Park's 142nd Birthday". www.google.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-21.
  3. ^ ئ ا ب پ ت "KBS WORLD Radio". world.kbs.co.kr (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2019-02-05. Retrieved 2018-03-16. ٥ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Lankov, Andrei (April 2012). "Esther Pak: the first female doctor in Korea". The Korea Times. Retrieved November 5, 2019.
  5. ^ ئ ا 이화역사관 (2005). EWHA Old and New: 110 Years of History (1886-1996) (بە ئینگلیزی). Ewha Womans University Press. ISBN 9788973006557.
  6. ^ ئ ا ب پ Yi, Pae-yong (2008). Women in Korean History 한국 역사 속의 여성들 (بە ئینگلیزی). Ewha Womans University Press. ISBN 9788973007721.
  7. ^ Hall, Rosetta Sherwood. (about 1910) Mrs. Esther Kim Pak, M. D. : Korea's first woman doctor (Boston: Woman's Foreign Missionary Society, Methodist Episcopal Church). via Internet Archive.
  8. ^ ئ ا ب Hall, Rosetta Sherwood. (about 1910) Mrs. Esther Kim Pak, M. D. : Korea's first woman doctor (Boston: Woman's Foreign Missionary Society, Methodist Episcopal Church). via Internet Archive.
  9. ^ "Esther Pak; The First Korean Woman Who Has Ever Visited America as a Student". The Philadelphia Inquirer. November 10, 1895. p. 26. Retrieved November 5, 2019 – via Newspapers.com.
  10. ^ ئ ا Lee, Bang Weon (December 2007). "[Life and medical missionary activities of Esther K. Pak (1877-1910)]". Ui Sahak. 16 (2): 193–213. ISSN 1225-505X. PMID 18548974.
  11. ^ "Mrs. Esther Pak of Corea". The Baltimore Sun. February 1, 1897. p. 10. Retrieved November 5, 2019 – via Newspapers.com.
  12. ^ "A Korean Woman Doctor". The Baltimore Sun. May 14, 1900. p. 12. Retrieved November 6, 2019 – via Newspapers.com.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]