ئێریکا (گۆرانی)
«ئێریکا» گۆرانییەکی ڕێپێوانی ئەڵمانییە. بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە سوپای ئەڵمانیاوە ھەیە، بەتایبەتی سوپای ئەڵمانیای نازی، ھەرچەندە دەقەکەی ھیچ ناوەڕۆکێکی سیاسی یان سەربازی لەخۆ ناگرێت.[١] لەلایەن ھێرمس نیلە بۆ یەکەمجار وتراوە و لە ساڵی ١٩٣٨ بڵاوکراوەتەوە، ھەر زوو لەلایەن وێرماختەوە (سوپای ئەڵمانیای نازی) بەکارھێندرا. زۆرجار لە کاتی بۆنە گشتییەکانی پارتی نازیدا دەژەنرا.[ژێدەر پێویستە] بەپێی سەرباز و مێژوونووس و نووسەری بەریتانی جەنەڕاڵ مایکڵ تیلتسن، گۆرانییەکە بەناوبانگترین گۆرانی ڕێپێوان بوو لە تەواویی وڵاتاندا لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا.[٢]
بنەچە
[دەستکاری]«ئێریکا» ھەم ناوێکی باوی مێیینەی ئەڵمانییە و ھەم وشەیەکی ئەڵمانییە بۆ جۆرە ڕووەکێک. دەق و ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن ھێرمس نیل، ئاوازدانەری ئەڵمانی بۆ ڕێپێوانەکان، نووسراوە. ساڵی وردی سەرچاوەی گۆرانییەکە نەزانراوە؛ زۆرجار ڕێکەوتەکە بە «نزیکەی ساڵی ١٩٣٠» دادەنرێت،[٣] بەڵام ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
مۆسیقا
[دەستکاری]گۆرانییەکە بە دێڕی "Auf der Heide blüht ein kleines Blümelein" (لە سەر گیایەکە گوڵێکی بچکۆلانە پێدەگات) دەست پێدەکات، کە دەربارەی گوڵێکە بە ناوی ئێریکا، کە ناوی خۆشەویستی سەربازێکە.[٢] دوای ھەر دێڕێک، و دوای ھەر جارێک کە ناوی "ئێریکا" دەوترێتەوە، وەستانێکی سێ لێدان ھەیە، کە لەگەڵ ڕێپێوانی سەربازی دەگونجێت، کە بە شێوەی xxx لەم دەقەی خوارەوەدا نیشان دراوە.

سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ HF (٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩). «https://www.german-way.com/two-songs-two-flowers-edelweiss-and-erika». german-way.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی)|سەردێڕ= - 1 2 Tillotson، Michael (٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Songs soldiers sang in the face of battle». The Times. London. لاپەڕە ٨١. لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «"Weiße Haid" war in Schlammersdorf und Riggau einst Weihbüschelpflanze - Lieder besingen ...: "Als ich gestern einsam ging ..."». onetz.de (بە ئەڵمانی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
میدیای پەیوەندیدار بە Erika (song) لە ویکیمیدیا کۆمنز