ئێریکا (ڕوەک)
ڕواڵەت
(لە ئێریکا (گوڵ)ەوە ڕەوانە کراوە)
ئێریکا توخمێکە لە نزیکەی ٨٥٧ جۆری ڕوەکی گوڵدار لە خێزانی ئێریکاسیا.[١] لە ھەندێک ڕەگەزی دیکەوە نزیکە کە ڕواڵەتیان ھاوشێوەیە. ھەندێک جار بە ئیریکا بە "گوڵی زستان (یان بەھار)" ناودەبرێت بۆ جیاکردنەوەی لە "ڕوەکی ھاوینە (یان پاییز)"ی کالۆنا.
پێناسە
[دەستکاری]زۆربەی جۆرەکانی ئێریکا دەوەنی بچووکن کە بەرزییان ٢٠–١٥٠ centiمەتر (٨–٥٩ in)ە، ھەرچەندە ھەندێکیان بەرزترن. ھەموویان ھەمیشە سەوزن، و گەڵایەکی بچووکیان ھەیە. تۆوەکەی زۆر بچووکە و لە ھەندێک جۆردا ڕەنگە بۆ دەیان ساڵ بمێنێتەوە.
وشەناسی
[دەستکاری]وشەی لاتینی erica بە واتای «ڕوەکی زەوی» یان «گسک» دێت.[٢] پێدەچێت لە یۆنانی کۆن ἐρείκη وەرگیرابێت.[٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Manning، John؛ Paterson-Jones, Colin (٢٠٠٧). Field Guide to Fynbos. Struik Publishers, Cape Town. لاپەڕە ٢٢٤. ژپنک ٩٧٨-١-٧٧٠٠٧-٢٦٥-٧.
- ^ Scarborough، John (١٩٩٢). Medical Terminologies: Classical Origins Oklahoma Series in Classical Culture. Vol. ١٣. University of Oklahoma Press. لاپەڕە ٢٠. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٦١-٣٠٢٩-٣.
- ^ Gledhill، David (٢٠٠٨). The Names of Plants. Cambridge University Press. لاپەڕە ١٥٦. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٨٦٦٤٥-٣.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئێریکا (ڕوەک) تێدایە.