بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێریش ڕایدەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێریش ڕایدەر
لەدایکبوون٢٤ی نیسانی ١٨٧٦
واندسبیک، ئەڵمانیا
مردن٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠(١٩٦٠-١١-٠٦) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
کیل، ئەڵمانیا
دڵسۆزیئەڵمانیای نازی
ناوی کاتی لەدایکبوونErich Johann Albert Raeder
شوێنی ناشتنگۆڕستانی کیل نۆرس
کەسێکی دیارواڵتەر سیمێرز، واڵتەر بالاس
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ڕووسی، زمانی ئەڵمانی
شوێنی دەستبەسەرکردنزیندانی دادگای نورنبێرگ
سزازیندانی ھەتاھەتایی
پیشەئەفسەری دەریایی، مێژووناس
پەروەردەئەکادیمیای دەریایی لە مۆرویک
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی زیرەکی
دەستپێکی چالاکی١٨٩٤
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٣
ئەندامی حیزبیپارتی نازی
بەشداربووە لەدادگاییەکانی نورنبێرگ، دادگای سەربازی نێونەتەوەیی
ناکۆکیجەنگی جیھانیی یەکەم، جەنگی جیھانیی دووەم
لقی سەربازیھێزی دەریایی ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیا، ھێزی دەریایی ڕایش، ھێزە دەریاییەکان
بەستەری وەسفکراوhttp://www.digiporta.net/index.php?id=943151085

ئێریش یۆھان ئەلبێرت ڕایدەر (بە ئەڵمانی: Erich Johann Albert Raeder) (٢٤ی نیسانی لە شاری واندسبێک، ھامبوورگ، ئەڵمانیا – ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠، کیل) سەرکردەیەکی سەربازی ئەڵمانیا بووە و لەکاتی جەنگی جیھانیی یەکەم و جەنگی جیھانیی دووەمدا لە ھێزی دەریایی ئەڵمانیادا خزمەتی کردووە. لە ساڵی ١٩٣٩ گەیشتە پلەی ئەمیڕاڵ کە بەرزترین پلەی دەریاییە لە ئەڵمانیا. لە ساڵی ١٩٢٨ (پێنج ساڵ پێش ھاتنی ھیتلەر بۆ سەر دەسەڵات) سەرۆکایەتی ھێزی دەریایی ئەڵمانیای کردووە تا دەستلەکارکێشانەوەی لە ساڵی ١٩٤٣ کاتێک کارل دۆنیتز جێگەی گرتەوە. لە ساڵی ١٩٤٦ لە دادگای نورنبێرگ سزای زیندانی ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا، و لە ساڵی ١٩٥٥ بە ھۆکاری تەندروستی ئازادکرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

    بەشداربووانی ویکیپیدیا، «إريش رايدر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٩ تەممووزی ٢٠٢٥\٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥.