ئێرگون
| ئێرگون | |
|---|---|
| دامەزران | ٣١ی ئازاری ١٩٣١ |
| ناو بە زمانی فەرمی | ארגון צבאי לאומי |
| وەک تیرۆریست دەستنیشان کراوە لەلایەن | نەتەوە یەکگرتووەکان، حکوومەتی شانشینی یەکگرتوو، حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکا |
| ناکۆکی | ١٩٤٧–١٩٤٨ شەڕی ناوخۆ لە فەلەستینی ژێرفەرمانی، Intercommunal conflict in Mandatory Palestine |
| دامەزرێنەر | Avraham Tehomi |
| وڵات | Yishuv |
| لایەنگیریی سیاسی | ڕاستڕەوی |
| ئایدۆلۆژیای سیاسی | Revisionist Zionism، ناسیۆنالیزم، زایۆنیزم |
| خاوەنی | Herut، Kol Tsion HaLokhemet |
| گۆڕدراوە لەلایەن | ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل |
| کۆتاییھاتن | ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٤٨ |
ئێرگون (بە عیبری: ארגון)، بە فەرمی ڕێکخراوی سەربازیی نەتەوەیی لە خاکی ئیسرائیل، زۆرجار کورت دەکرێتەوە بۆ ئێتزێل یان ئیزێل (אצ״ל)، ڕێکخراوێکی نیمچە سەربازیی زایۆنی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٣١ بۆ ١٩٤٨ لە فەلەستینی ژێرفەرمانیدا چالاک بوو. ئەمە لقێک بوو لە ڕێکخراوە نیمچەسەربازییە جوولەکەییە کۆنتر و گەورەترەکە کە ناوی ھاگانا بوو.[١]
سیاسەتی ئێرگون لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە ئەوکات پێی دەگوترا زایۆنیزمی پێداچوونەوەخواز کە لەلایەن زێڤ ژابۆتینسکییەوە دامەزرابوو. دوو لە بەدناوترین ئۆپەراسیۆنەکان کە ئێرگون پێی ناسرابوو بریتین لە؛ بۆردوومانکردنی بارەگای کارگێڕیی بەریتانیا لە فەلەستینی ژێرفەرمانی لە ئورشەلیم لە ٢٢ی تەممووزی ١٩٤٦ و کۆمەڵکوژیی دێر یاسین کە تێدا لایەنی کەم ١٠٧ گوندنشینی عەرەبی فەلەستینی کوژران، لە نێویاندا ژن و منداڵ ھەبوون، کە بە ھاوبەشی لەگەڵ لەحی لە ٩ی نیسانی ١٩٤٨ ئەنجام درا.[٢][٣]
ڕێکخراوەکە کردەوەی تیرۆریستیی دژی عەرەبە فەلەستینییەکان و ھەروەھا دەسەڵاتدارانی بەریتانیا ئەنجام دا، کە وەک داگیرکەری نایاسایی سەیر دەکران. بەتایبەتی ئێرگون وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و حکوومەتەکانی بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەسف کرابوو؛ لە ڕاگەیاندنەکانیشدا وەک ڕۆژنامەی نیوویۆرک تایمز؛ ھەروەھا لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی ئەنگلۆ-ئەمریکی، کۆنگرەی زایۆنیی ساڵی ١٩٤٦ و ئاژانسی جوولەکەکانەوە. ھانا ئارێنت و ئەلبێرت ئاینشتاین، لە نامەیەکدا بۆ نیوویۆرک تایمز لە ساڵی ١٩٤٨، ئێرگون و پارتی حێروتی جێنشینیان بە «پارتە نازی و فاشیستەکان» چواند و وەک «ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، باڵی ڕاست، شۆڤێنی» وەسفیان کرد.[٤][٥][٦][٧]
دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لەکاتی جەنگی فەلەستینی ساڵی ١٩٤٨، ئێرگون دەستی کرد بە تێکەڵبوون بە ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل کە تازە دروست کرابوون. ململانێی نێوان ئێرگون و ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل پەرەی سەند و گۆڕا بۆ ڕووداوی ئالتالێنا لە ساڵی ١٩٤٨، و ئێرگون بە فەرمی لە ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٩ ھەڵوەشایەوە. ئیرگون پێشەنگێکی سیاسی بوو بۆ پارتی ڕاستڕەوی حێروتی ئیسرائیل (یان «ئازادی»)، کە بووە ھۆی دروستبوونی پارتی لیکودی ئەمڕۆ. لیکود سەرکردایەتی کردووە یان بەشێک بووە لە زۆربەی حکوومەتەکانی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٧ەوە.[٨][٩][١٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Jacob Shavit, Jabotinsky and the Revisionist Movement 1925–1948 p. 97 Routledge 1988 ISBN 978-0-7146-3325-1
- ↑ Howard Sachar: A History of Israel: From the Rise of Zionism to Our Time, pp. 265–266
- ↑ https://www.britannica.com/topic/Irgun-Zvai-Leumi
- ↑ https://books.google.com/books/about/Foundations_of_Civil_and_Political_Right.html?hl=ar&id=51gNA4Go_lUC#v=onepage&q=%22Prevention%20of%20Terrorism%20Ordinance%22%20%20Irgun&f=false
- ↑ https://books.google.com/books/about/Terror_Out_of_Zion.html?hl=ar&id=yrBtAAAAMAAJ
- ↑ https://books.google.com/books/about/The_Terrorism_Reader.html?hl=ar&id=SOhJQbP77h0C#v=onepage&q&f=false
- ↑ Kushner, Harvey W. (2002). Encyclopedia of Terrorism. Thousand Oaks: SAGE Publications. p. 181. ISBN 145226550X.
- ↑ https://www.nytimes.com/1947/12/30/archives/irgun-bomb-kills-11-arabs-2-britons-missile-thrown-from-a-taxi-in.html
- ↑ https://select.nytimes.com/gst/abstract.html?res=FA0E16F93D55147B93C4A81783D85F438485F9&scp=3&sq=terrorist+Irgun&st=p
- ↑ Eisenstadt, S.N. (1985). The Transformation of Israeli Society. London: Weidenfeld and Nicolson. pp. 173–174. ISBN 0-297-78423-4. One of the main developments in the initial period of the State was the growth of the Herut party.... It developed from the older Revisionist groups, the 'terrorist' groups of the Irgun Zvai Leumi and members of the Revisionist party ... in 1965 Herut founded, together with the great part of the Liberals, a parliamentary bloc ... in 1973, with the addition of other small groups, it became transformed into Likud