ئێران ئەیر (کۆمپانیا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێڵی ئاسمانی ئێران ئەیر ھێڵی ئاسمانی ھەڵگری ئاڵای ئێرانە بە ناوی فەرمی ھێڵی ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە دامەزراندنییەوە لە ئێران بە ھوما (ھێڵی ئاسمانی نیشتیمانی ئێران) ناسراوە. کۆمپانیای ئێران ئایر کە یەکێکە لە کۆنترین ھێڵە ئاسمانییەکان کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات، لە ئێستادا گەشت دەکات بۆ زیاتر لە ٤٠ شوێنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. نووسینگەی سەرەکی کۆمپانیای ئێران ئایر دەکەوێتە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مێھرئاباد لە تاران و بنکەی سەرەکیی گەشتەکانی ئەم کۆمپانیایە کە زۆربەی گەشتەکانی ئێران ئایر لە شوێنی مەبەستەوە یان بۆ شوێنی مەبەست ئەنجام دەدرێت، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مێھرئاباد بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان و فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی بۆ گەشتە نێودەوڵەتییەکان.[١] بەپێی ئامارەکان، ئێران ئایر ساڵانە زیاتر لە ٦ ملیۆن سەرنشین دەگوازێتەوە.

مێژوو[دەستکاری]

فڕۆکەیەکی بارھەڵگری ھێڵی ئاسمانی ئێرانی دۆگلاس دی سی ٣ لە ساڵی ١٩٥٤

یانەی فڕۆکەوانی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٩ ڕەزاشا پەھلەوی فەرمانی دامەزراندنی یانەی فڕۆکەوانی نیشتمانی بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی فڕۆکەوانی دەرکرد کە تێچووی ئەو یانەیە بە باج دابین دەکرێت. سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی شیرازی قەوامولمۆڵک و عەبدوڵڵا یاسای بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی شەوکەتولمولک عەلام (وەزیری پۆست و تەلەگراف) و ئەندامانی دیکە بریتی بوون لە: عەلی ئەسغەر حیکمەت (وەزیری ناوخۆ)، سدیق عەلام (سەرۆکی ئەکادیمیای ئێران) سەحام- سۆڵتان بەیات (جێگری سەرۆکی جڤاتی نیشتمانی، عەباس مەسعوودی (ئەندامی پەرلەمان و بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ڕاگەیاندن)، عەمید ئەحمەد نەخجەوان (سەرۆکی … وەزارەتی جەنگ) و عەمید ئەحمەد خوسرەوانی.[٢]

ھێڵی ئاسمانی ئێران[دەستکاری]

دوو سەرمایەداری ئێرانی بە ناوەکانی ڕەزا ئەفشار (وەزیری پێشووی ڕێگاوبان) و غوڵامحسێن ئیبتەھاج (سەرۆکی بانکی نیشتمانی ئێران) لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤٤ یەکەم ھێڵی ئاسمانی ھەڵگری ئاڵای ئێرانیان لەژێر ناوی ھێڵی ئاسمانی ئێران دامەزراند.[٣] سەرەتا ئەم کۆمپانیایە تەنھا لە ڕێگای تاران - مەشھەد[٤] بەڵام دواتر لە ڕێگا ناوخۆیییەکانی تاران- ئیسفەھان - شیراز - بوشێھر - ئابادان - ئەھواز، و جگە لەوەش لە ڕێگەی نێودەوڵەتییەوە بەردەوام بوو لە گەشتەکانی ڕێگاکانی، بۆ ئەو ھەروەھا لە تەلئەبیب، قاھیرە، بەغدا و پاریس کاری کردووە.[٣] بەلەمی ئاسمانی ئەم کۆمپانیایە لە ژمارەیەک فڕۆکەی دۆگلاس دی سی ٣ پێکھاتبوو. دواتر ژمارەیەک فڕۆکەی دۆگلاس دی سی ٤ و پاشان ڤیکەرز ڤیسکۆنتیش بۆ بەلەمی ھێڵی ئاسمانی ئێرانیش زیاد کران.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Directory: World Airlines". Flight International. 2007-04-03. p. 94.
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  3. ^ ئ ا Atrvash, Abbas. "The History of Iranian Air Transportation Industry". Iran Chamber Society. Retrieved 24 April 2015.
  4. ^ ئ ا "IranAir Portal". Archived from the original on 28 مارس 2014. Retrieved 24 April 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٨ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.