ئێدگار دی وال
ئێدگار ڤۆن وال | |
---|---|
![]() ئێدگار دی وال | |
لەدایکبوون | |
مەرگ | ٩ی ئازاری ١٩٤٨ | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
شارۆمەندێتی | ڕوسیا (1867–1918) ئیستۆنیا (1917–1948) |
ناسراوە بە | داھێنەری ئینتەرلینگیو ناسراو بە ڕۆژاوایی |

ئێدگار ئەلێکسی ڕۆبەرت ڤۆن واڵ یان دی واڵ (لەدایکبووی ٢٣ی ئابی ١٨٦٧ تا ٩ی ئازاری ١٩٤٨) مامۆستایەکی ئەڵمانی بەلتیک، بیرکاریزان و زمانناس بوو. ناوبانگێکی زۆری بەھۆی داھێنانی زمانی ئینتەرلینگوی (کە بە بەدرێژایی ژیانی ڕۆژاوایی ناسراوە)، ئینتەرلینگوی زمانێکی سروشتی دروست کراوە لەسەر بنەمای زمانە ھیندۆ-ئەورووپییەکان، کە سەرەتا لە ساڵی ١٩٢٢ بڵاوکرایەوە.
ژیان
[دەستکاری]دی واڵ لە ئۆڵویۆپۆڵ لەدایکبووە (بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە بۆھۆپڵ، شارۆچکەیەکی نزیک ئەوێ)، پارێزگای کەرسۆن، ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا (ئێستا بەشێکە لە پێرڤۆماسک، ناوچەی میکۆلاڤ، ئوکراینا).[١][٢][٣][٤] خێزانەکەی چەند ساڵێکی لە ئوکراینا بەسەر برد، لەو کاتەوەی باوکی دی واڵ لەوێ وەک ئەندازیاری ھێڵی شەمەندەفەر کاری دەکرد.[٥] دوای ئەوە خێزانەکە بۆ چەند ساڵێک لە تالیین مانەوە و پاشان گواسترانەوە بۆ سانت پیتەربێرگ. ڤاڵ لەوێ خوێندوویەتی و پاشان دەستی بە خزمەتی کرد لە ھێزی دەریایی ئیمپراتۆرییەتی ڕووسیا. لە سەرەتای ساڵی ١٨٩٤، دی واڵ وەک مامۆستایەک لە تەلین کاری دەکرد.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Mäeorg، Kalmer؛ Rahi-Tamm، Aigi (٢٠١٦). «Edgar von Wahl 1867–1948: keelemees ja poliitiline prohvet». Ajalooline Ajakiri (2): ٢٩٥. doi:١٠.١٢٦٩٧/AA.٢٠١٦.٢.٠٨.
- ^ Ojalo، Jaan (٢٠٠٠). Enciklopedio pri la Estona Esperanto-movado. لاپەڕە ٨٢. ژپنک ٩٩٨٥٩١٣٠٤٣.
- ^ Künzli، Andreas. «Edgar von Wahl (1867–1948). Aldonaj biografiaj notoj pri lia familia deveno kaj atentigo pri grava libro pri la genealogio de la familio von Wahl» (PDF). planlingvoj.ch. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Stammtafeln nicht immatrikulierter baltischer Adelsgeschlechter. Band I. لاپەڕە ٢٧. ژپنک ٩٧٨٩٩٤٩٢٦٢٦٩٤.
- ^ Album Academicum der weil. drei Corporationen: A. Baltica in Zürich. B. Livonia in Carlsruhe. C. Baltica in Carlsruhe. Tartu: Jurjew, (Mattiesen). ١٩٠٠. لاپەڕە ٥٧. hdl:١٠٠٦٢/١٦٩٢٩.
- ^ Mäeorg، Kalmer؛ Rahi-Tamm، Aigi (٢٠١٦). «Edgar von Wahl 1867–1948: keelemees ja poliitiline prohvet». Ajalooline Ajakiri (2): ٢٩٦. doi:١٠.١٢٦٩٧/AA.٢٠١٦.٢.٠٨.