ئیڤان سپیگل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیڤان سپیگل

سپیگل لە 2013
لەدایکبوون
ئیڤان تۆماس سپیگلl[١]

(١٩٩٠-٠٦-٠٤) ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)[٢]
لۆسئانجلس، کایفۆرنیا، ئەمریکا.
پەروەردەStanford University
ناسراوە بەدامەزرێنەری سناپ چات
ئایینChristian (Episcopalian)[٣]


ئیڤان سپیگل نای تەواوی یڤان تۆماس سپیگل بە(ئینگلیزی:Evan Spiegel) لەدایکبووی (٤ی حوزەیرانی ١٩٩٠) لۆس ئانجلەسە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پرۆگرامی سناپ چات، بە گەنجترین ملیاردێری جیھانی بۆ ساڵی (٢٠١٥) ناودەبرێت، چونکە لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا سەروەتەکەی (٢) ملیار دۆلار ئەمریکی تێپەڕاندا. سناپ چات؛ پرۆگرامێکە بۆ ئاڵوگۆڕی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی و نامە، بە جۆرێک کە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نامێنن و دەسڕێنەوە و بەکارھێنەر کاتی بۆ دیاریکراوی بۆ بینینی ھەر بڵاوکراوەیەک ھەیە و سەرەتا کردنەوەی ھەر بابەتێکی سناپ چات (١٠) چرکەی تێپەڕی نەدەکرد.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئیڤان شبیگڵ داھێنەری پرۆگرامی سناپ چاتە لە ساڵی (١٩٩٠) لە شاری لۆس ئانجلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لە دایکبووە، لەئێستادا بە بەڕێوبەر و دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری سناپ چات ناودەبرێت، ئیڤان لە زانکۆی ستانفۆرد خوێندویەتی و ساڵی (٢٠١٢) ئەو زانکۆیەی بەجێھێشت تا ھەموو توانای بخاتەگەڕ بۆ برەودان بە پرۆگرامی سناپ چات.

بیرۆکەی درووستکردنی بەرنامەی سناپ چات[دەستکاری]

یەکیک لە ھاوڕێیەکانی ئیڤان ھۆی درووستبوونی بەرنامەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ:

 بیرۆكەی سناپ چات كاتێك دروستبوو، كە هاوڕێكەی هیوای خواستووە دوای ناردنی ئەو وێنانەی بۆ خۆشەویستەكەی.. لای نەمێنێت و رەش ببێتەوە".ئەم رستەیە ئیڤانی توشی بیركردنەوە كرد و هەستایە سەر پێ و وتی:"ئەم بیرۆكەیە یەكسانە بە یەک ملیۆن دۆلار"، 

بەڵام دواتر دەرکەوت کە وتەکەی ھەڵە بووە سسەبارەت بە مەزەندەی بڕی پارەکەی بەرنامەکە چونکە ئێستا بیرۆکەی درووستکردنی بەرنامەکە بەھاکەی (٢٠) میلیار دۆلاری تێپەڕاندووە. دوای ئەوەی ئیڤان بیرۆکەی ھاوڕێکەی بەھەند وەرگرت و لەگەڵ ریگی ھاوڕێی بڕیاری دامەزراندنی (سناپ چات)یاندا تا بیکەنە پرۆگرامێکی پێشکەوتوو، بەھۆی کەمی شارەزایشیان لە بواری تەکنەلۆژیا پشتیان بە بۆبی مۆرفی ھاوڕێیان بەست بۆ دیزاینکردنی تەواوی پرۆگرامەکە.لە ھاوینی (٢٠١١)دا ھەرسێکیان بەرنامەیەکیان بڵاوکردەوە بەناوی (پیکتابوو) و ئیڤان ھەستا بە دیزاینکردنی لۆگۆکەی و تائێستاش ھەمان ھێما بەکاردێت بۆ ناسینەوەی، ھەر ئەو کات ئیڤان کرا بە سەرۆکی جێبەجێکاری و بۆبی کرا بە بەڕێوبەری تەکنیکی و ریگیش کرا بەڕێوبەری بازاڕکردن لە کۆمپانیاکەیان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Snapchat's Evan Spiegel: Saying no to $3B, and feeling lucky". CNET. CBS Interactive.
  2. ^ Van Grove, Jennifer (November 26, 2013). "Snapchat's Evan Spiegel: Saying no to $3B, and feeling lucky". CNET.
  3. ^ Gene Maddaus. "Snapchat Went From Frat Boy Dream to Tech World Darling. But Will it Last?". L.A. Weekly. Archived from the original on 2ی Februaryی 2014. Retrieved 18ی Novemberی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Evan Spiegel profile". Forbes. Retrieved September 15, 2016.