ئینۆلا ھۆڵمز (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئینۆڵا ھۆڵمس (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
ئینۆلا ھۆڵمز
پۆستەری فەرمی
دەرھێنەرھاری برادبیەر
بەرھەمھێنەر
نووسەرجاک ثۆرن
ئەکتەران
  • میڵی بۆبی بڕاون
  • سام کڵافڵین
  • ھێنری کاڤیل
  • ھێلینا بۆنھام کارتەر
مۆسیقادانیەڵ پێمبەرتن
وێنەگری سینەماییگیڵس نەتگنس
مۆنتاژئادەم بۆسمان
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • Legendary Pictures
  • PCMA Productions
  • Warner Bros. Pictures
بڵاوکردنەوەنێتفلیکس (جیھان)
Legendary Entertainment (چین)
دەرچوون
  • ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (2020-09-23)
ماوەی فیلم١٢٣ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی

ئینۆلا ھۆڵمز (بە ئینگلیزی: Enola Holmes) فیلمێکی ئەمریکیی ڕازئامێزە کە لە کتێبی یەکەمی زنجیرەکتێبەکانی ئینۆلا ھۆڵمز لە نووسینی نانسی سپرینگەر وەرگیراوە. فیلمەکە، کە باسی خوشکە ھەرزەکارەکەی شێرلۆک ھۆڵمزی بەناوبانگ دەکات، لەلایەن ھاری برادبیەرەوە دەرھێنراوە، و لە سیناریۆی جاک ثۆرنە. میڵی بۆبی بڕاون ڕۆڵی کەسایەتی سەرەکی دەگێڕێت، و بەرھەمھێنەری فیلمەکەشس. ھێنری کاڤیل، سام کڵافلین، عادل ئەختەر، فرانسس دێ لا تۆر، لویس پارتریج، سوزی وۆکۆما، و ھێلێنا بۆنھام کارتەر لە ڕۆڵی پاڵپشتدا نواندن دەکەن.

فیلمەکە بڕیار بوو کە لە سینەماکان پەخش بکرێت لەلایەن وارنەر برۆسەوە، مافی بڵاوبوونەوەی فیلمەکە فرۆشرا بە نێتفلیکس بەھۆی کۆڤید ١٩ ەوە. ئینۆلا ھۆڵمز لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لەلایەن نێتفلیکسەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە بە گشتی ڕیڤیوی پۆزەتیڤی ڕەخنەگرانی وەرگرتووە، کە ستایشی نواندنەکەی میڵیان دەکرد.

چیرۆک[دەستکاری]

ئینۆڵا ھۆڵمز بچووکترین ئەندامی بنەماڵەی ھۆڵمزی بەناوبانگە. خانمێکی گەنجی سەربەرز و بەھێز و ڕێچکە شکێنە، کە زۆر کارامە و وردبین و تێگەیشتووە، و ڕووبەڕووی بنەمای ژنی ئەو کاتە دەبێتەوە. دایکی، کە ناوی یودۆریایە، ھەموو شتێکی لە شەتڕەنج و جیوجیتسودا فێرکردووە، و ھەموو کتێبەکانی فێرندڵ ھۆڵ، کە ماڵەکەیانە، پێ خوێندووەتەوە، و دایکی حەزی بە یاری وشەکان بوو.

لە ڕۆژی شازدەھەم لەدایکبوونیدا، ئینۆلا ھەڵدەستێت و دەزانێت کە دایکی بێسەروشوێنە، و تەنھا ھەندێک دیاری بەجێھێشتووە. ئینۆلا براکانی، بە ناوەکانی مایکرۆفت و شێرلۆک، دەبینێت کە یەکەم جار نایناسنەوە چونکە چەبد ساڵێکە نەیانبینیوە. شێرلۆک دەزانێت کە ئینۆلا کچێکی کارامەیە، و لە لایەکەی تریشەوە مایکرۆفت، کە بەخێوکەرییەتی، بە ئاژاوەگێڕ دەیبینێت؛ و ھەوڵ دەدات بیخاتە قوتابخانەیەکی شەو و ڕۆژییەوە کە لەلایەن کەسێکی توندوتیژ بەڕێوەدەبرێت کە بە خاتوو ھاریسن ناسراوە. ئینۆلا سەرەداو و پارەکانی دایکی دەدۆزێتەوە و لە شێوەی کوڕێکدا ڕادەکات. لە شەمەندەفەرەکەدا، ڤیسکاونت تیوکسبێری گەنج دەبینێت کە لە جانتایەکی گەشتدا خۆی حەشارداوە. ئینۆلا پێی وایە گەمژەیە بەڵام ئاگاداری دەکاتەوە کە پیاوێکی کڵاو قاوەیی (بە ناوی لینثۆرن) لە شەمەندەفەرەکەدا بۆی دەگەڕێت. ئینۆلا و تیوکسبێری بۆ ھەڵھاتن باز ھەڵدەدەنە دەرەوەی شەمەندەفەرەکە و دەڕۆنە لەندەن، کە لەوێ لێک جیادەبنەوە.

ئینۆلا لە شێوەی خانمێکی ڤیکتۆریاییدا خۆی حەشاردەدات، و بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای دایکیدا و نامەی ژمارەیی لە ڕێکلامە کەسییەکاندا لە ڕۆژنامەکان بۆ یودۆریا بەجێدێڵت تا بیاندۆزێتەوە. کاتێک ئینۆلا بەردەوام دەبێت لە گەڕان بە دوای دایکیدا، دەزانێت کە دایکی ئەندامی گرووپێکی ژنانی فێمینیستە. لینثۆرن ئینۆلا دەدۆزێتەوە و یەک لەسەر یەک سەری دەخاتە نێو ئاوەوە لەکاتێکدا ئینۆلا بێ دەسەڵاتانە پێی دەڵێت کە نازانێت ڤیسکاونت لە کوێیە. سەرەڕای ئەوانەش، لینثۆرن دەیەوێت بیخنکێنێت، بەڵام ئینۆلا شوێنەکە دەتەقێنێتەوە و ڕادەکات؛ و بڕیاردەدات لە باتی گەڕان بە دوای دایکیدا، تیوکسبێری بدۆزێتەوە و ڕزگاری بکات، چونکە ناتوانێت خۆی بپارێزێت. لەو کاتەدا، مایکرۆفت بە ھاوکاری لێکۆڵەر لێسترادی یاردی سکۆتلەند بە دوای ئینۆلادا دەگەڕێت.

لە ھەمان کاتدا، ئینۆلا ئاگاداری تیوکسبێری دەکاتەوە و یارمەتیدەدات ھەڵبێت، بەڵام مایکرۆفت ئینۆلا دەدۆزێتەوە و لە قوتابخانەکەی خاتوو ھاریسندا بەندیدەکات. شێرلۆک سەردانی دەکات و پێی دەڵێت کە سەرسامە بە کارەکانی. تیوکسبێری لە سندوقێکدا دەچێتە قوتابخانەکەوە، و پێکەوە ھەڵدێن، و ئۆتۆمبێلەکەی خاتوو ھاریسنیش دەدزن. بڕیاردەدەن لە باتی چوونە لەندەن دەچنە ماڵەکەی تیوکسبێری تا ڕووبەڕووی مامی ببنەوە، چونکە ویستوویەتی تیوکسبێری بکوژێت. ماڵەکە تەواو بەتاڵە، و لینثۆرن پەیدادەبێت و دەیەوێت تەقەیان لێبکات، بەڵام دەتوانن بیبەزێنن. دواتر دەردەکەوێت کە نەنکی تیوکسبێری لە پشت پلانی کوشتنی تیوکسبێرییەوەیە؛ و باوکی کوشتووە و ئێستا دەیەوێت تیوکسبێری بکوژێت تا جێی باوکی نەگرێتەوە لە کۆشکی پاشاکان و دەنگبدات بۆ لابردنی باج و سەرانە، کە بەتەمایە بیکات. شێرلۆک دەگاتە یاردی سکۆتلەند، و لێستراد دوو پرسیاری لێدەکای: یەکەم کە چۆن توانیوویەتی کەیسەکە چارەسەر بکات، و دووەم کە چۆن خوشکەکەی یەکەم کەس چارەسەری کردووە.

ئینۆلا نامەیەک لە ڕۆژنامەکان دەخوێنێتەوە، بەڵام بۆی دەردەکەوێت کە لەلایەن دایکییەوە نییە بەڵکو لەلایەن شێرلۆکەوەیە. لەو شوێنی یەکتربینینەکەدا، شێرلۆک و مایکرۆفت وازدەھێنن لە ئینۆلا، کە لە شێوەی ڕۆژنامەفرۆشێکدا خۆی حەشارداوە، و یارییەکی کۆن بۆ شێرلۆک بەجێدێڵێت؛ لەکاتێکدا کە شێرلۆک دەزانێت کە ئینۆلا لەوێ بووە، بڕیاردەدات کە بۆی نەگەڕێت. کە ئینۆلا دەگەڕێتەوە ماڵەوە، دەبینێت کە دایکی لە ژوورەکەی چاوەڕێیەتی. باوەشی پیادەکات، و یودۆریا ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی ڕۆیشتووە، و پێیدەڵێت کە چەند سەرسامە کە ئینۆلا چی کردووە. ئینۆلا ئازادی و مەبەستی خۆی دۆزییەوە – ئەو لێکۆڵەر و دۆزەرەوەی ناخی خۆیەتی.

کاست[دەستکاری]

  • میڵی بۆبی بڕاون بە ڕۆڵی ئینۆلا ھۆڵمز، گەنجترین ئەندامی خێزانی ھۆڵمزی بەناوبانگ. ئەو زۆر زیرەک، وردبین، و تێگەیشتووە، و بەرەنگاری بنەمای ژنی ئەو کاتە دەبێتەوە. دایکی ئیدۆریا ھەموو شتێکی فێرکردووە لە شەتڕەنج بۆ چۆنییەتی شەڕکردن، و ئەو خوێنەرێکی زۆر باشە. لەکاتێکدا پەیوەندییەکی باشی نییە لەگەڵ براکەی مایکرۆف، ئەو خێرا پەیوەندییەکی نزیک دروست دەکات لەگەڵ برا گەورەکەی شێرلۆک.
  • ھێنری کاڤیل بە ڕۆڵی شێرلۆک ھۆڵمز، دووەم-برا گەورەی خێزانی ھۆڵمز. لێکۆڵەرێکی تایبەت، ئەو تا ڕادەیەکی زۆر زیرەکە لەگەڵ توانای تێبینیکردنی سەرسووڕھێنەر و حەز بۆ شیکارکردنی مەتەڵەکان.
  • سام کڵافڵین بە ڕۆڵی مایکرۆفت ھۆڵمز، گەورەترین لە خێزانی ھۆڵمز و پارێزەی یاسایی ئینۆلا. ئەو بەشێوەیەک ساردە بەرامبەر بە ئینۆلا، و دانراوە بۆ تەواوکردنی پەروەردەکەی و ببێتە ژنێکی ئاسای لە کۆمەڵگای ڤیکتۆری.
  • ھێلینا بۆنھام کارتەر بە ڕۆڵی ئیدۆریا ھۆڵمز، دایکی خێزانی ھۆڵمز. نامۆ و ڕۆح ئازاد، ئیدۆریا ئینۆلا بەخێو دەکات بۆ دواکەوتنی ڕێی خۆی لەباتی ئەوەی کە لەلایەن خەڵکییەوە بۆ دانراوە و و گۆڕینی مانای بوون بە ژن لە کۆمەڵگادا.
  • لویس پارتریج بە ڕۆڵی لۆرد تیوکسبێری
  • بێرن گۆرمان بە ڕۆڵی لینثۆڕن
  • ئادیڵ ئەختەر بە ڕۆڵی لێکۆڵەر لێستراد
  • سوسی وۆکۆما بە ڕۆڵی ئێدیث
  • ھەیتی مۆراھان بە ڕۆڵی خاتوون تیوکسبێری
  • دەیڤد بامبەر بە ڕۆڵی بەڕێز ویمبڕێڵ
  • فیۆنا شۆ بە ڕۆڵی خاتوو ھاریسن
  • فڕانسیس دێ لا تۆر بە ڕۆڵی نەنکی تیوکسبێری

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

لە شوباتی ٢٠١٩وە دروستکراوەیەکی زنجیرە کتێبەکانی نانسی سپرینگەر لە بەرھەمھێنان دابوو لەلایەن Legendary Picturesوە لەگەڵ میڵی بۆبی بڕاون کە بەرھەمھێنانی بۆ ئەکرد و ڕۆڵی کارەتەری سەرەکی ئەگێڕا و ھاری برادبیەریش دانراو بۆ دەرھێنان.[١] میڵی کتێبەکانی خوێندبووەوە لەگەڵ خوشکە گەورەکەی پەیج و ویستبووی کە ڕۆڵی ئینۆلا بگێڕێت، بەڵام ھێشتا گەنج بوو بۆ ڕۆڵگێڕانی کارەکتەرە شازدە ساڵانەکە. دواتر بە باوکی وت کە پێویستە بیکەن بە فیلمێک و کاری لەگەڵ Legendary Pictures دا کە پێشتر کاری لەگەڵدا کردبوون بۆ فیلمی Godzilla. ئەو قسەی لەگەڵ نووسەر جاک ثۆڕن کرد کە چۆن ئەیەوێت دیواری چوارەم بشکێنێت.[٢]

لە حوزەیراندا، ھێنری کاڤیل، ھێلینا بۆنھام کارتەر، ئادیڵ ئەختەر و فیۆنا شۆ بەژداریان لە کاستەکە کرد،[٣][٤][٥] لەگەڵ سام کڵافڵین، لویس پارتریج، سوزی وۆکۆما و بێرن گۆرمان کە تەممووزی بەژداریان کرد کە وێنەگرتن دەستی پێکرد لە لەندەن.[٦][٧][٨] ھەروەھا وێنەگرتن لە لوتۆن ھوو لە بێدفۆڕدشیەریش جێی گرتووەتەوە. دیمەنی سەر سکەکان لە وۆرسێستەرشیەر لە وێستگەی شەمەندەفەری ئارلی، وێستگەی کیدەرمینستەر تاون و پردی ڤیکتۆریا لە وێستگەی سێڤێرن ڤاڵی.[٩] شوێنی مانەوەی خێزانی ھۆڵمز کە ھۆڵی فێرندڵە لە ھۆڵی بێنثاڵ لە شرۆپشیەر وێنە گیراوە.[١٠][١١]

ڤیژواڵ ئێفێکتەکان لەژێر سەرپەرشتی مایکل ئێلیسدا بووە و لەلایەن Mr. X[١٢] و Host VFX کراوە.[١٣][١٤]

The Conan Doyle Estate قەزیەیەکیان دژی نێتفلیکس تۆمارکرد بەھۆی فیلمەکەوە، لەبەرئەوەی باسی ئەوە دەکات کە شێرلۆک ھۆڵمز ھەستی ھەبێت، ڕوویەکی کارەکتەرەکە کە دەڵێن ناکەوێتە ژێر موڵکی گشتییەوە و کە تەنھا لە چیرۆکەکانی نێوان ١٩٢٣ بۆ ١٩٢٧ ھەستی ھەبووە، و مافی ئەو چیرۆکانەی کە لەو ماوەیەدا بڵاوکراونەتەوە ھێشتا لەژێر دەستی ئەوان دایە.[١٥]

مۆسیقا[دەستکاری]

لە تەممووزی ٢٠١٩وە، دانیێڵ پێمبرتن گیراوە بۆ ئەوەی موزیکی فیلمەکە دابڕێژێت.[١٦] ساوندتراکەکە لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.

بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

نێتفلیکس مافی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەی وەرگرت، کە وارنەر برۆس نەیتوانی لە سینەماکان پەخشی بکات بەھۆی کۆڤید ١٩وە.[١٧] فیلمەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[١٨]

بۆ دەرخستنی فیلمەکە لە شانشینە یەکگرتووەکان، نێتفلیکس زنجیرەیەک لە پەیکەری بۆ خوشکە بەناوبانگەکە دروستکرد لە تەنیشت پەیکەری برا بەناوبانگەکانییەوە.[١٩] ھەروەھا یارییەکی ڤیدیۆی سەرکێشییان بڵاوکردەوە لەگەڵ Escape Hunt UK بەناوی An Enola Holmes Adventure.[٢٠]

لە ھەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەیدا ئینۆلا ھۆڵمز دووەم پڕ بینەرترینی نێتفلیکس بوو، لە پشت زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی Ratched.[٢١] دوای پێنج ڕۆژی یەکەمی بووە بەیەکەم پڕ بینەرترین فیلمی نێتفلیکس.[٢٢]

پێشوازیکردن[دەستکاری]

لە وێبسایتی ڕاتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە ٩٣٪ پێدراوە لەسەر ٨٣ ڕیڤیو، بە ڕەیتینی ٧٫٠٤/١٠. ڕیڤیوەکان دەڵێن: «ئینۆلا ھۆڵمز ھەوای پاک دەھێنێت بۆ بەیکەر ستریت—زۆر ژوور بەجێ دەھێڵێت بۆ میڵی بۆبی بڕاون بۆئەوەی مۆری ھەڵچوون بەجی بێڵێت لە زنجیرەیەک کە لە چاوەڕووانی دایە.»[٢٣] لە مێتاکریتیک، سکۆری ٦٦ لە ١٠٠ ی پێدراوە، لەسەر ٢٣ ڕیڤیو، کە «ڕیڤیویەکی باشن».[٢٤]

پیتەر دی بروژی مەگەزینی Variety فیلمەکەی بە «زنجیرە فیلم دەستپێکەرێکی پڕ چێژ" دانا و وە باسی ڕۆڵگێڕانەکەی میڵی کرد، وتی کە "شێوازی ڕۆڵگێڕانەکەی ھەڵچوونەکەی کیێرا نایتڵی بیرئەخاتەوە کە ھێناویەتی بۆ Pride and Prejudice، تێکشکاندنی ڕەوشە تووندڕەوەکانی دروستکراوەکانی پێشتری جەین ئۆستن.» دی بروژ فیلمەکەشی بینی بە «پڕ چیژتر لە چیرۆک باسکردنەکە پڕ وزەکەی لە فیلمەکانی شیرلۆک ھۆڵمزی گای ڕیچی، و فیلمەکە خۆشترە لە دروستکراوەی ٢٠١٩ی نانسی درو»،[٢٥] جۆن دێ فۆری The Hollywood Reporter ڕیڤیویەکی پۆسەتیڤی بە فیلمەکە داو نووسی: «بە سەرکەووتووی شوێنێک دێنێتە بەرچاو بۆ قارەمانییەکەی لە جیھانی ھۆڵمزدا، و بینەرە گەنجەکان قایل دەکات کە ئینۆلا پێویست نییە کە زۆری لێبکرێت بە پێگەکانی ئەو جیھانە»،[٢٦] ئان ھۆرنادەی واشنتن پۆست نووسی: «ئینۆلا ھۆڵمز ھەڵھاتنێکی خێرا و چالاک لە کاتی ھاوچەرخ پێشکەش دەکات، لەگەڵ خانمەکتەرە سەرەکییەکەی کە بیرۆکە جوانەکانی پێشکەش دەکات بە گەشتەکە. کاتێک یارییەکە نزیکە، زۆر بەتواناترە، نەک تەنیا بۆ مانەوە لەگەڵ ئەوەی کەڕووئەدات، بەڵام بۆ بردنەوەی ڕۆژەکە.»[٢٧]

ڕیڤیویەکی نێگەتیڤ لەلایەن میک لاسەیڵی San Francisco Chronicleوە ھات، کە نووسیبووی: «خانمەکتەرێکی گەنجی گەش، ئەکتەرێکی ئەستێرەی فیلم و بیرۆکەیەکی بەچێژ بجووک دەکرێتەوە بۆ ١٢٨ خولەک لە شتێکی بێنرخ.»[٢٨]

بەشی دووەم[دەستکاری]

لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ دا، بەرھەمھێنەر و ئەستێرە میڵی بۆبی بڕاون و دەرھێنەر ھاری برادبیەر باسی حەزی خۆیان کرد بۆ دروستی کرد بەشێکی تر.[٢] میڵی تەنیا بیری لە دروستکردنی یەکەم فیلم کردبووەوە بەڵام زۆر ڕۆڵگێڕانی کارەکتەرەکەی خۆشویستووە و دەڵێت کە خەونێک دەبێت کە دووبارە بیکاتەوە.[٢٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Kroll, Justin (8 February 2019). "'Killing Eve' Director to Helm Millie Bobby Brown's 'Enola Holmes' (EXCLUSIVE)". Variety. Retrieved 1 July 2019.
  2. ^ ئ ا Utichi, Joe (September 22, 2020). "Millie Bobby Brown & Harry Bradbeer On Crafting A Modern Superheroine In The Victorian-Era 'Enola Holmes' – Q&A". Deadline Hollywood. Retrieved September 24, 2020. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Kit, Borys (27 June 2019). "Henry Cavill Joins Millie Bobby Brown in Legendary's 'Enola Holmes'". The Hollywood Reporter. Retrieved 1 July 2019.
  4. ^ N'Duka, Amanda (28 June 2019). "'Enola Holmes': 'Murder Mystery' Actor Adeel Akhtar Joins Legendary Film". Deadline Hollywood. Retrieved 1 July 2019.
  5. ^ Kit, Borys (28 June 2019). "'Killing Eve' Actress Fiona Shaw Joins Millie Bobby Brown in 'Enola Holmes' (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Retrieved 1 July 2019.
  6. ^ Sam Claflin Boards ‘Enola Holmes’ Film At Legendary
  7. ^ N'Duka, Amanda (2 July 2019). "'Enola Holmes': 'Chewing Gum' Actress Susan Wokoma Cast In Legendary Movie". Deadline Hollywood. Retrieved 2 July 2019.
  8. ^ "Millie Bobby Brown and Henry Cavill to Star as Sherlock and His Exceptional Younger Sister, "Enola Holmes," as Legendary Pictures Begins Production in London to Bring Nancy Springer's Bestselling Books to the Big Screen". Business Wire. 22 July 2019. Retrieved 19 August 2020.
  9. ^ "Enola Holmes Filming Locations: Adventures in Mystery Solving". Find That Location. September 24, 2020.
  10. ^ Jane. "Solving mysteries with Enola Holmes". National Trust. Archived from the original on 2020-09-25.
  11. ^ "Where was Enola Holmes filmed?". Radio Times. 2020.
  12. ^ "Mr. X» Blog Archive " Netflix Film club spotlights VFX delivered by MR. X for Enola Holmes".
  13. ^ داڕێژە:Cite AV Media
  14. ^ VINCENT FREI (1 October 2020). "ENOLA HOLMES: The VFX of the Train Sequence". The Art of VFX.
  15. ^ Gardner, Eriq (June 24, 2020). "Conan Doyle Estate Sues Netflix Over Coming Movie About Sherlock Holmes' Sister". The Hollywood Reporter. Retrieved June 24, 2020.
  16. ^ "Daniel Pemberton to Score Harry Bradbeer's 'Enola Holmes'". Film Music Reporter. 23 July 2019. Retrieved 23 July 2019.
  17. ^ Kit, Borys (21 April 2020). "Netflix Picks Up Millie Bobby Brown's 'Enola Holmes". The Hollywood Reporter. Retrieved 21 April 2020.
  18. ^ Chitwood, Adam (17 August 2020). "Netflix's 'Enola Holmes' Teaser Trailer Reveals Millie Bobby Brown as Sherlock's Sister". Collider. Retrieved 17 August 2020.
  19. ^ Chand, Neeraj (25 September 2020). "Netflix Celebrates 'Enola Holmes' Debut with Sisters Statue Stunt Across the U.K." MovieWeb.
  20. ^ Connellan, Shannon. "Netflix's 'Enola Holmes' has a free detective game that turns your home into an escape room". Mashable. Retrieved 28 September 2020.
  21. ^ Mendelson, Scott (September 24, 2020). "'Enola Holmes' Debuts At No. 2 On Netflix Most-Watched List". Forbes.
  22. ^ Brueggemann, Tom (28 September 2020). "'Ava' Joins 'Antebellum' Atop VOD Charts While 'Enola Holmes' Rules at Netflix". IndieWire. ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "Enola Holmes (2020)". Rotten Tomatoes. Retrieved 9 September 2020.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  24. ^ "'Enola Holmes' (2020) Reviews", Metacritic, retrieved 9 September 2020{{citation}}: CS1 maint: url-status (link)
  25. ^ Debruge, Peter (7 September 2020). "'Enola Holmes' Review: Millie Bobby Brown Rocks as Sherlock's Kid Sister in Clever Netflix Original". Variety.
  26. ^ John DeFore (2020). "'Enola Holmes': Film Review". The Hollywood Reporter.
  27. ^ Hornaday, Ann (September 23, 2020). "Review | Millie Bobby Brown shines as Sherlock's kid sister in the movie 'Enola Holmes'". Washington Post.
  28. ^ Mick LaSalle (September 17, 2020). "Review: Script has Henry Cavill doing nothing as Sherlock in 'Enola Holmes'". Datebook | San Francisco Arts & Entertainment Guide. Archived from the original on 20ی Septemberی 2020. Retrieved 24ی Septemberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help)
  29. ^ Mary Sollosi (September 24, 2020). "Will there be an 'Enola Holmes' sequel? Millie Bobby Brown weighs in". Entertainment Weekly. Oh, yeah, I'll just do one movie

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]