بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئینگلیزیی مۆدێرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئینگلیزیی مۆدێرن، کە ھەندێک جار پێی دەوترێت ئینگلیزیی نوێ یان ئینگلیزیی سەردەم بەپێچەوانەی ئینگلیزیی ناوین و ئینگلیزیی کۆنەوە، ئەو شێوەیەی زمانی ئینگلیزییە کە لە دوای گۆڕانی گەورەی بزوێنەکانەوە لە ئینگلتەرا قسەی پێ کراوە، کە لە کۆتاییی سەدەی ١٤دا دەستی پێکرد و تا سەدەی ١٧ تەواو بوو.

لەگەڵ ھەندێک جیاوازی لە وشەسازیدا، ئەو دەقانەی کە بۆ سەرەتای سەدەی ١٧ دەگەڕێنەوە، وەک بەرھەمەکانی ویلیام شێکسپیر و ئینجیلی شا جەیمز، بە ئینگلیزیی مۆدێرن دادەنرێن، یان بە دیاریکراوی، ئینگلیزیی سەرەتای مۆدێرن یان ئینگلیزیی ئێلیزابێسی. لە ڕێگەی داگیرکارییەوە، ئیمپراتۆرییەتیی بەریتانیا زمانی ئینگلیزیی بە زۆرێک لە ناوچەکانی جیھاندا بڵاوکردەوە، وەک ئەنگلۆ-ئەمریکا، نیمچەکیشوەری ھیندی، ئەفریقا، ئوسترالیا و نیووزیلاند.

ئینگلیزیی مۆدێرن چەندین شێوەزاری ھەیە کە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیھاندا قسەیان پێ دەکرێت، کە ھەندێک جار بە کۆمەڵ بە جیھانی ئینگلیزی-زمان ناودەبرێن. ئەم شێوەزارانە بریتین لە ئەمریکی، ئوسترالی، بەریتانی (کە ئینگلیزیی ئەنگلۆ، ئینگلیزیی سکۆتلەندی و ئینگلیزیی وێڵزی لەخۆدەگرێت)، کەنەدی، نیووزیلەندی، کاری بی، ھایبێرنۆ-ئینگلیزی (بە ئینگلیزیی ئۆلستەریشەوە)، ھیندی، سریلانکی، پاکستانی، نەیجیری، فلیپینی، سەنگاپووری، و ئینگلیزیی ئەفریقای باشوور.

بەپێی ئیسنۆلۆگ، نزیکەی یەک ملیار کەس وەک زمانی یەکەم یان دووەم بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن.[١] زمانی ئینگلیزی وەک زمانی یەکەم یان دووەم لە زۆرێک لە وڵاتاندا قسەی پێ دەکرێت، و زۆربەی قسەکەرە ڕەسەنەکانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، شانشینی یەکگرتوو، ئوسترالیا، کەنەدا، نیووزیلاند و ئیرلەنددان. «قسەکەری نا-ڕەسەنی زیاترە لە ھەر زمانێکی تر، بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە جیھاندا بڵاوبووەتەوە و بۆ مەبەستی زیاتر لە ھەر زمانێکی تر بەکاردەھێنرێت». ژمارە زۆرەکەی قسەکەرانی، لەگەڵ ئامادەیی جیھانییدا، وای کردووە زمانی ئینگلیزی ببێتە زمانێکی ھاوبەش «ی ھێڵە ئاسمانییەکان، ی دەریا و کەشتیوانی، ی تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەر، ی زانست و لە ڕاستیدا ی پەیوەندیی (جیھانی) بە گشتی».[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «English Language (ENG) – L1 & L2 Speakers, Status, Map, Endangered Level & Official Use | Ethnologue Free». Ethnologue. ٢٠١٦. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. Total users in all countries: 942,533,930 (as L1: 339,370,920; as L2: 603,163,010)
  2. Algeo & Pyles 2004.