ئیندریا گاندی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیندریا غاندیەوە ڕەوانە کراوە)
ئیندریا گاندی
بە هیندی: इन्दिरा प्रियदर्शिनी गान्धी
لەدایکبوون١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٧
Prayagraj، ھیندستان
مردن٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤(١٩٨٤-١٠-٣١) (٦٦ ساڵ ژیاوە)
نیوودێلھی، ھیندستان
ناوی کاتی لەدایکبوون
کوژراوە بە دەستیSatwant Singh، Beant Singh
شوێنی ناشتنRaj Ghat and associated memorials
باوکجەواھرلەعل نەھرۆ
دایکKamala Nehru
ھاوسەرFeroze Gandhi
منداڵRajiv Gandhi، Sanjay Gandhi
خزمەکانSonia Gandhi
خێزانNehru–Gandhi family
زمانی زگماکیزمانی ھیندی
پیشەسیاسەتوان، نووسەر
بواری کارسیاسەت
پەروەردەSomerville College، Visva-Bharati University، Badminton School، Patha Bhavana
دانیشتووینیوودێلھی، Raebareli
ئەندامی حیزبیIndian National Congress
کاندید لە ھەڵبژاردنی1980 Indian general election، 1977 Indian general election
ئایینھیندوویزم
بەشداربووە لەThird International Conference on Planned Parenthood
ئەندامیNational Flag Presentation Committee
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون

ئیندریا پریادراشینی گاندی (Indira Gandhi؛ لە دایکبووی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ - مردووی ٣١ی تشریننی یەکەمی ١٩٨٤) کەسایەتیی ژنە سیاسەتوانی هیندی و یەکێک لە کەسایەتییە گەورەکانی ناو حیزبی کۆنگرێسی هیندی.[١] ئەو یەکەمین و تاکە ژنە سەرۆک وەزیران بووە لە هیندستان. ئەو کچی جەواھرلەعل نەھرۆ، یەکەم سەرۆک وەزیرانی هیندستان بوو. ئیندریا لە ماوەی ٢٤ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ بۆ ٣١ی تشریننی یەکەمی ١٩٨٤ (مردن)، سێیەمین سەرۆکوەزیرانی هیندستان بوو. ئەو دووەم زۆرترین مانەوەی هەبووە لەم پۆستەدا لەدوای باوکی.[٢]

لەماوەی کارکردنی جەواھرلەعل نەھرۆ وەک سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە ماوەی ١٩٤٧ بۆ ١٩٦٤، ئینندریا وەک یاریدەدەرێکی سەرەکی بوو بۆ باوکی، هەروەها هاوسەفەری بوو لەکۆمەڵێک گەشت بۆ وڵاتانی دەرەوە.[٣] لە ساڵی ١٩٥٩، ئینریا گاندی بووە سەرۆکی حیزبی کۆنگرێسی هیندی. لەدوای مردنی باوکی لە ساڵی ١٩٦٤، ئەو بووە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبردن ناسراو بە ڕاجیا سابها. هەروەها بووە ئەندام لە کابینەی وەزارەتی بەهادور شاستری وەک وەزیری زانیاری و پەخشکردن.[٤] لە سەرەتاکانی ١٩٦٦، لەدوای مردنی سەرۆکوەزیران لال بەهادور شاستری، ئیندریا گاندی لە هەڵبژاردنی ڕێبەرایەتیی حیزبەکەی بەسەر مۆراجی دێسای سەرکەوت، بەمەش بووە سێیەمین سەرۆکوەزیرانی هیندستان.

سەردەمی سەرۆکوەزیرانی ئیندریا بە سەردەمی ناتەبایی و ناکۆییە سیاسییەکان ناسرا، هەروەها بە ناوەندیکردنی بڕیاردانی حکوومی. ئەو لەگەڵ پاکستان کەوتە جەنگێک، لەو جەنگەدا ئیندریا پشتگیری لە بزووتنەوە جووداخوازییەکانی ڕۆژهەڵاتی پاکستان دەکرد، کە دواتر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و وڵاتی بەنگلادیشی لی درووست بوو، هەر لەم جەنگەدا هیندستانی کردە یەکێکە لە زلهێز و وڵاتە کاریگەرەکانی ناوچەکە (بەتایبەت لە باشووری ئاسیا). لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٧٧، ئیندریا گاندی باری لەناکاوی ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ جوداخوازەکانی وڵات هەروەها لەو سەردەمە میدیاکان سانسۆریان کەوتە سەر.[٥] لە ساڵی ١٩٨٠، کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی بەتەواوی گەڕایەوە دەست خۆی، ئەمەش لەدوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازادانە. دوای ئەوەی ئیندریا گاندی بڕیاریدا کە هێزی چەکدار ببردرێتە ناو پەرستگای زێڕ لە ئەمریتسار. لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئەستێرەی شین، ئەوا پاسەوانە تایبەتەکەی خۆی کە سیخێکی نانسیۆنالیست بوو، ئیندریای لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤ تیرۆر کرد.

لە ساڵی ١٩٩٩، بەپێی دەنگدانی ڕاپرسییەک لە تۆڕی بی بی سی، ئەوا ئیندریا گاندی ناوی وەک کەسایەتی ژنی میلینیۆم هات.[٦] ئیندریا ناوی وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین ژنە کەسایەتییەکانی سەددەی بیستەم هات بەپێی گۆڤاری تایم.[٧][٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ghose, Sagarika (18 November 2017). "19th November 2017: 100 years of Indira Gandhi. She was the mother of every Indian supremo". The Times of India. Archived from the original on 22 January 2019. Retrieved 6 January 2019.
  2. ^ Tandon, P.D. (21 May 2001). "The truth about Indira". Outlook India. Archived from the original on 12 June 2018. Retrieved 1 June 2018.
  3. ^ "Indira Gandhi – India's democrat with an authoritarian bent". DW. 19 November 2017.
  4. ^ "Smt. Indira Gandhi". Indian National Congress. Archived from the original on 7 October 2019. Retrieved 2 January 2020. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "The darkest phase in Indira's tenure as PM – Emergency!". The Economic Times.
  6. ^ "BBC Indira Gandhi 'greatest woman'". BBC News. Retrieved 19 July 2017.
  7. ^ "Indira Gandhi, Amrit Kaur named by TIME among '100 Women of the Year'". The Economic Times. 5 March 2020.
  8. ^ "1976: Indira Gandhi". Time. 5 March 2020.