ئینجیل لە ئیسلامدا
ئینجیل لە ئیسلامدا | |
---|---|
بە عەرەبی: اَلْإِنْجِيلُ | |
![]() | |
بەشێکە لە | کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدا |
ناو بە زمانی فەرمی | إِنْجِيل |
Vocalized name | اَلْإِنْجِيلُ |
ئایین | ئیسلام |
لە پێش | Tawrat |
لە دوای | قورئان |
دانەر | خوا لە ئیسلامدا |
لە ئیسلامدا باوەڕ وایە ئینجیل یەکێکە لە کتێبە ئاسمانییەکان، کەلەلایەن خواوە نێردراوە بۆ پێغەمبەر عیسا، ئینجیل کتیبی نێردراوە بۆ بەنی ئیسرائیل دوای ئەوەی لە شەریعەتی مووسا لایاندا و شێواندیان، باسی باوەڕھێنان بەخوای تاک و تەنیا دەکات، و داوای بەکەمگرتنی دنیا و باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی دەکات، لەبەر ئەمانە دەردەکەوێت عیسا یەکتاپەرست بووە لەسەر ئایینی ئیسلام و میلەتی ئیبراھیم بووە و لە ھاوبەشدانەران نەبووە.[١] لە قورئاندا فەرمان کراوە بە باوەڕھێنان بەوەی ئینجیل یەکێکە لە کتێبە ئاسمانییەکان و بۆ پێغەمبەر عیسا دابەزیوە، باوەڕھێنان پێی یەکێکە پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا، لە سوورەتی بەقەرەدا ھاتووە ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِ مِنْ رَبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْ رُسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ ٢٨٥﴾ [بەقەرە:٢٨٥] (کوردی: پێغەمبەر و شوێنکەوتوانی باوەڕیان بەوە ھێناوە کە دابەزیوە بۆ پێغەمبەر محەممەد، ھەمووان باوەڕیان بە خوای گەورە و پێغەمبەران و فریشتەکانو کتێبە ئاسمانییەکان ھەیە، و دەڵێن جیاوازی لەنێوان پێغەمبەراندا ناکەین، و دەڵێن گوێڕایەڵ و فەرمان بەردارین، خوایە لێمان خۆشبە و گەڕانەوە ھەر بۆ لای تۆیە) . پێغەمبەر محممەد دەڵێت: باوەڕ ئەوەیە باوڕ بە خوا و فریشتەکان و کتێبە ئاسمانییەکان و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی و قەزا و قەدەر بھێنیت.[٢][٣]
دەستکاریکردنی ئینجیل
[دەستکاری]لەقورئاندا باسکراوە کەوا ئیجیل گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و شیاوی شوێنکەوتن نەماوە ﴿أَفَتَطْمَعُونَ أَنْ يُؤْمِنُوا لَكُمْ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ٧٥﴾ [بەقەرە:٧٥] (کوردی: ئایا ئێوە ھیواتان ھەیە جولەکەکان باوەڕتان پێبھێنن لەکاتێکدا کۆمەڵێکیان گوێیان لە وتەکانی خوا دەبوو دواتر دەیاشێواند بەدەستی ئەنقەست).[٤] ئیبن حەزم دەڵێت: چۆن موسڵمان شێواندنی ئینجیل و تەوراتی لا ئەستەمە لە کاتێکدا خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ ذَلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنْجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَى عَلَى سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ٢٩﴾ [فەتح:٢٩] (کوردی: محەممەد پێغەمبەری خوایە، و ئەو ئیماندارانەەی لەگەڵیدان تودن بەرامبەر بێباوڕان و نەرموو نیانن لەنێوان خۆیاندا، لە ڕکوع و کڕنوشدا دەیانبینی بەدوای فەرزڵ و ڕەحمەتی خوادا دەگەڕێن، لە ڕویاندا شوێنەواری کڕنوش بردن دیارە، نمونەیان لە تەورات و ئینجیلدا وەکوو دارێکە سەری دەرھێناوە و دواتر لەسەر پێی خۆی ڕاوەستاوە و بەھێزبووە، دەبێتە ھۆی سەرسامی جوتیاران و توڕەبوونی ێباوەڕان)، ھیچ شتێک لەوەی باسکرا لەوەدا نییە کە جولەکە و مەسیحیەکان و دەڵێن ئەوە تەورات و ئینجیلە.[٥][٦]
حوکمی خوێندنەوەی ئینجیل لەلایەن موسڵمان
[دەستکاری]موسڵمان بێپێویستە لەخوێندنەوە تەورات و ئینجیل، چونکە خاوەنی قورئانە کە تەواوترین و پارێزراوترین کتێبە، و وەھەروەھا ئەو دوو کتێبە لەلایەن خواوە دابەزیوون بەڵام توشی شێواندن بوون لەلایەن مەسیحی جولەکەکانەوە.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «عیسی علیە السلام فی الإنجیل». www.alukah.net (بە عەرەبی). ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «شرح حدیث جبریل عن الإیمان - محمد حسان - طریق الإسلام». ar.islamway.net. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «الموسوعة الحدیثیة». dorar.net (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «تحریف الإنجیل فی الإسلام سطور». sotor.com (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو ]
- ^ «أجوبة ابن حزم علی اعتراضات نفاة تحریف التوراة والأنجیل». ملتقی أھل التفسیر (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «الإنجیل الذی یؤمن بە المسلمون إنجیل واحد ولیس أربعة - إسلام ویب - مرکز الفتوی». www.islamweb.net (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «حکم قراءة المسلم فی التوراة والإنجیل». binbaz.org.sa (بە عەرەبی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.