ئیمپراتۆر یانگی سوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمپراتۆر یانگی سوی
隋煬帝
دووەم ئیمپراتۆری شانشینی سوی
فەرمانڕەوایی٢١ ی ئاب، ٦٠٤ – ١١ ی ئەیپڕلی ٦١٦
پێشووئیمپراتۆر وێن
جێگریانگ یو
ھاوسەرئیمپراتۆرە مین
منداڵ(ەکان)یانگ ژاۆ
یانگ جیان
یانگ گاۆ
شازادە خاتوو نانیانگ
ناوی تەواو
یانگ گوانگ 楊廣
ناوی دوای مردن
بۆ شانشینی تانگ: یانگ 煬 "تەمەڵ"
بۆ یانگ تۆنگ: مینگ 明 "تیگەیشتن"
بۆ دۆو جیاندی: Min 閔 "وریا"
ناوی پەرستگا
شیزو 世祖
خێزانبنەماڵەی سوی
باوکئیمراتۆر وێن
دایکئیمپراتۆرە وێن-سیان
لەدایکبوون569
مردن١١ ی ئەیپرل ٦١٨ (تەمەن ٤٩)
دانیانگ، سوی چین
ناشتنجیانگدو

ئیمپراتۆر یانگی سوی (隋煬帝، ٥٦٩–١١ ی ئەیپڕلی ٦١٨) ناوی کەسی: یانگ گوانگ (楊廣), ناوی پەیوەندیدار: ینگ (英), سیانبێی ئامۆ (阿摩), ھەروەھا وەک ئیمپڕاتۆر مینگیش ناسراوە (明帝) لە سەردەمی نەوەکەی یانگ تۆنگ)، دووەم کوڕی ئیمپراتۆر وێی ئیمپراتۆرییەتی سوی بوو، و دووەم ئیمپڕاتۆری چینی بنەماڵەی سوی بوو ناوی ڕەسەنی ئیمراتۆر یانگ یانگ ینگ بوو، بەڵام دواتر لەلایەن باوکییەوە ناوی لێنرایەوە، دوای کۆبونەوە لەگەڵ فاڵچییەکان کردیان بە یانگ گوانگ، یانگ گوانگ بوو بە شازادەی چین. دوای ئەوەی ئیمپڕاتۆر وێن شانشینی سوی دامەزراند لە ٥٨١، لە ٥٨٨ کرایە فەرماندەی پێنج سوپا کە دەستی گرت بەسەر باشووی ناوچەکە شانشینی جێن، و دواتر بە گەورەیی ستایش کرا لەسەر سەرکەوتنەکەی بۆ شانشنی جێن، ئەم سەرکەوتنە سەربازەکانەی، بۆ بەھێزکردنی خی بوو لەدژی برا گەورەکەی یانگ یۆنگ، کە وای کرد ببێت بە شازادەی جێنیشین لە ساڵی ٦٠٠، دوای مردنی باوکی لە ٦٠٤، بوو بە ئیمپڕاتۆر و چووە جێگای باوکی.

ئیمپڕاتۆر یانگ، دەسەڵاتی بەردەوام بوو لە ٦٠٤ تا ٦١٨، لە ماوەی دەسەڵاتیدا بەشداری لە چەنەھا پڕۆژەی چاکسازی زەبەلاح کردووە. لە بەناوبانگترینیان کەناڵی چینی مەزن لە چین، و چاکسازی لە دووبارە چاکردنەوەی شوورای مەزنی چین، کە پڕۆژەیەک بوو ژیانی نزیکەی شەش ملیۆن کارکەری لەناوبرد؛ و جگە لەوەش فەرماندەیی ھێزی سەربازی کرد و ئیمپڕاتۆرییەتی سوی فراوانتر کرد و کردی بە مەزنترین ناوچە، و چامپای داگیرکرد کە بە ڤێتنامی ئەمڕۆ ناسراوە، بووە ھۆی مردنی ھەزارەھا سەربازی ئیمپڕاتۆرییەتەکەی بەھۆی مەلاریا.

ئەم ھەڵمەتە و جگە لەو زنجیرە کەمپینە کارەساتبارەی، دژی شانشینی گۆگۆریۆ گێرای (کە یەکێکە لە سێ شانشینەکەی کۆریا). ئەمە ئیمپڕاتۆری گەیاندە ئیفلاس بوون، و ژێرکەوتنی باری ئاوەدانی ئیمپڕاتۆرییەتییەکەی، دواتریش لەگەڵ باکووری چین بوو. بە ئاژاوە ئیمپڕاتۆر یانگ دواین ڕۆژەکانی تەمەنی لە جیاندو بەسەر برد (江都، کە لە ئەمرۆی مۆدێرن پێی ئەوترێت یانگژو، جیانگسو)، دواتریش لە کودەتایەک کە ژەنەڕاڵەکەی یو-وێن ھواجی بەسەری کردی کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]