ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئیمپراتۆری مەغۆلەوە)
Jump to navigation Jump to search
فراوانبوونی ئیمپراتۆریەتی مەغۆل ھەنگاو بە ھەنگاو

ئیمپراتۆریەتی مەغۆل یان مەغۆلەکان (بە ئینگلیسی mongol empire) یەکێکە لە ئیمپراتۆریەکان کە لە ناوەڕاستی ئاسیاوە لە سەدەکانی ١٢ و ١٣ حوکمی کردوە. ئەو ئیمپراتۆریەتە بە حوکمکردنی ئەوروپای رۆژھەڵات بۆ دەریای ژاپۆن و بەشێکی زۆری سیبیریا و باشوری رۆژھەڵاتی ئاسیا و نیمچەدورگەی ھیندستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گەورەترین ئیمپراتۆریەتی مێژووی جیھان، لە لوتکەی دەسەڵاتیدا حوکمی ٢٤٫٠٠٠٫٠٠٠ کم٢ کردوە کە دەکاتە ١٦٪ی کۆی گشتی روبەری جیھان، لەگەڵ کۆی گشتی ١٠٠ میلیۆن کەس.

دامەزرێنەر و خانی یەکەم جەنگیز خان کەساڵی ١٢٠٢ ھاوکات لەگەڵ یەکخستنی خێڵە تورک و مەغۆل لە ناوەراستی ئاسیا و بە تایبەتی مەنگۆلیای ئێستا ئەم ئێمپراتۆراتۆریەشی دامەزراند. ئەمەش ناو و ماوەی حوکمی خانی گەورەی مەغۆلەکانە

-جەنگیز خان: ١٢٠٢ - ١٢٢٧

-ئۆگێدی خان: ١٢٢٩ - ١٢٤١

-گویوک خان: ١٢٤٦ - ١٢٤٨

-مۆنگی خان: ١٢٥١ - ١٢٥١

- کوبلای خان: ١٢٦٠ - ١٢٩٤

-توغان تەیمور خان: ١٣٣٣ - ١٣٧٠