بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمپراتۆریەتیی هۆتاکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
امپراتوری ھوتاک
١٧٠٩–١٧٣٨

ئاڵا

شوێنی {{{common_name}}}
پایتەخت قەندەھار(١٧٠٩–١٧٢٢)(١٧٢٥–١٧٣٨)

ئەسفەھان(١٧٢٢–١٧٢٩)

ئایین مەزھەبی سوننە
حکوومەت ئیمپراتۆریەت
سەرۆک
 - ١٧٠٩–١٧١٥ میروەیس ھۆتاک
 - ١٧١٥–١٧١٧ عەبدولعەزیزی ھۆتاک
 - ١٧١٧–١٧٢٥ مەحموود ھۆتاک
 - ١٧٢٥–١٧٣٠ ئەشرەف ھۆتاک
 - ١٧٢٥–١٧٣٨ حوسێن ھۆتاک
مێژوو
 - دامەزراندن ١٧٠٩
 - کۆتاییھاتن ١٧٣٨

ئیمپراتۆریەتیی ھۆتاک (بە پەشتۆ: د ھوتکیانو ټولواکمنی، بە فارسی: امپراتوری ھوتکیان) دەسەڵاتێکی پاشایەتی بوو لە ئەفغانستان کە لەلایەن پشتوونەکانەوە دامەزرا و بۆ ماوەیەکی کورت لە ساڵی ١٧٢٠دا فەرمانڕەوایی بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی ئێران و ئەفغانستانی کرد.[١][٢][٣] ئەم ئیمپراتۆرییەتە لە مانگی نیسانی ساڵی ١٧٠٩ لەلایەن میروایسی ھۆتاکەوە دامەزراوە، کە سەرکردایەتی ڕاپەڕینێکی سەرکەوتووی کرد لە دژی ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی لە ناوچەی لۆی قەندەھار (واتا قەندەھاری گەورە) کە دەکەوێتە باشووری ئەفغانستان.[١]

لە ساڵی ١٧١٥ میروەیس بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و عەبدولعەزیزی برای جێنشینی گرتەوە. ئەو بۆ ماوەیەکی کورت حوکمڕانی کرد تا لەلایەن مەحموودی برازایەوە کوژرا، مەحموود لە ساڵی ١٧٢٠ ھێرشی کردە سەر سەفەوییەکان و لە ساڵی ١٧٢٢ ئەوانی ڕووخاند.[٣][٤] لە بەرامبەردا مەحموود لە دوای کودەتایەکی کۆشک لە ساڵی ١٧٢٥دا ئامۆزاکەی ئەشرەف بوو بە جێنشینی. ئەشرەف بۆ ماوەیەکی کورت فەرمانڕەوایی کرد، چونکە فەتحکەری ئێرانی نادر قولی بەگ (دواتر نادر شا) کە سەرکردایەتی سەفەوییەکان دەکرد، لە شەڕی دامغان لە ساڵی ١٧٢٩دا شکستی پێھێنا و ئیمپراتۆریەتیی ھۆتاکی لە ئێران دەرکرد. ئەشرەف ھۆتاک دوورخرایەوە بۆ باشووری ئەفغانستانە و دەسەڵاتی ھۆتاکی بچووکرایەوە. لە ساڵی ١٧٣٨دا، ئیمپراتۆریەتیی ھۆتاکی کۆتایی پێ ھات، نادر شا دوای گەمارۆدانی درێژخایەنی قەندەھار، حوسێن ھۆتاکی جێنشینی ئەشرەفی کوشت و ئەفغانستانی داگیرکرد. دواتر نادر شا دەستی کرد بە دامەزراندنەوەی سەروەری ئێران بەسەر ئەو ناوچانەی کە دەیان ساڵ پێشتر بە ڕکابەرە سەرەکییەکانی ئێران لەدەستیان دابوو کە حکومڕانیان لەلایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ڕووسیا دەکرا.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Malleson، George Bruce (١٨٧٨). History of Afghanistan, from the Earliest Period to the Outbreak of the War of 188. London: Elibron.com. لاپەڕە ٢٢٧. ژپنک ١٤٠٢١٧٢٧٨٨. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. Ewans، Martin (٢٠٠٢). Afghanistan: a short history of its people and politics. New York: Perennial. لاپەڕە ٣٠. ژپنک ٠٠٦٠٥٠٥٠٨٧. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  3. 1 2 Misdaq، Nabi (١٨ی نیسانی ٢٠٠٦). Afghanistan: Political Frailty and External Interference (بە ئینگلیزی). Routledge. لاپەڕە ٤١. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٥-٩٩٠١٧-٦.
  4. Dabashi، Hamid (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). The World of Persian Literary Humanism (بە ئینگلیزی). Harvard University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٦٧٤-٠٧٠٦١-٥.
  5. «http://persian.packhum.org/persian/pf?file=90001014&ct=33». Edward Granville Browne. لاپەڕە ٣٣. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە |سەردێڕ= (یارمەتی)