ئیمپراتۆریەتیی حەبەشە

ئیمپراتۆرییەتیی حەبەشە یان پاشایەتیی ئەکسۆم پاشایەتییەک بوو لە قۆچی ئەفریقا و باشووری عەرەبستاندا کە لە سەردەمی کلاسیکیی کۆنەوە تا سەدەکانی ناوین بەردەوام بوو. ناوەندەکەی لە ناوچەکانی ئێستای ئێریتریا و باکووری ئیتیۆپیا بوو، و ناوچەکانی ئەمرۆیی جیبووتی، سوودان، یەمەن و عەرەبستانی سعوودیەشی دەگرتەوە. ئەم پاشایەتییە لە سەدەی یەکەمی زایینیدا لە شاری ئەکسۆم دامەزرا.
ئەکسوم وەک یەکێک لە چوار زلھێزەکەی سەدەی سێیەم (لە ئاستی ڕۆم، ئێران، و چین) سەیر دەکرا. لە ناوەڕاستی سەدەی چوارەمدا و لە سەردەمی پاشا ئێزانا، مەسیحییەتی کردە ئایینی فەرمیی دەوڵەت. سەردەمی زێڕینی دەسەڵاتی حەبەشە لە سەدەی شەشەمدا لە سەردەمی پاشا کالێب بوو کە توانی تەواوی شانشینی حیمیەر لە یەمەن بگرێت و ڕووبەری ئیمپراتۆرییەتەکەی بگەیەنێتە نزیکەی ٢٫٥ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە.
لە سەدەی حەوتەمەوە پاشایەتییەکە ڕووبەڕووی دابەزینی ئابووری و سیاسی بووەوە، بەھۆی دەستبەسەرداگرتنی ڕێڕەوە بازرگانییەکانی دەریای سوور لەلایەن ساسانییەکان و دواتریش موسڵمانانەوە. سەرەنجام لە دەوروبەری ساڵی ٩٦٠ی زایینیدا ھەڵوەشایەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- Fairbairn, Donald (2021). *The Global Church—The First Eight Centuries From Pentecost Through the Rise of Islam*. Zondervan Academic. p. 146. ISBN 978-0-310-09785-3.
- Munro-Hay, Stuart (1991). *Aksum: An African Civilisation of Late Antiquity*. Edinburgh: Edinburgh University Press. pp. 15–17, 55, 69. ISBN 0-7486-0106-6.
- Derat, Marie-Laure (2020). "Before the Solomonids: Crisis, Renaissance and the Emergence of the Zagwe Dynasty". In Kelly, Samantha (ed.). *A Companion to Medieval Ethiopia and Eritrea*. Leiden: Brill. p. 34. ISBN 978-90ی نیسانی ٤١٩٥٨–٢.
- Phillipson, David W. (2012). *Foundations of an African Civilisation: Aksum & the Northern Horn, 1000 BC - AD 1300*. Woodbridge: James Currey. p. 48. ISBN 978ی کانوونی دووەمی ٨٤٧٠١-٠٤١-٤.
| ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |