ئیمپراتۆریەتیی تەیمووری
ئیمپراتۆرییەتیی تەیمووری یان ئیمپراتۆرییەتیی گۆرکانی (١٣٧٠–١٥٠٦ی زایینی) ئیمپراتۆرییەتێکی تورکی-مەغۆلی بوو کە خاوەنی کلتورێکی تێکەڵاوی تورکی-ئێرانی بوو.
دامەزرێنەری ئەمیر تەیموور (تەیمووری لەنگ) بوو، کە لە ھۆزی تورکی-مەغۆلیی «بەڕڵاس» لەدایکبوو و دەیگوت ڕەچەڵەکی دەگاتەوە بە چەنگیز خان. ئەمیر تەیموور دەسەڵاتێکی زۆر بەھێزی دامەزراند و ناوچەی «ماوەرائولنەھر»ی گەیاندە لووتکەی گرنگیی مێژوویی خۆی. ئەو سنوورەکانی پاشایەتییەکەی سەرەتا لە ئاسیای ناوەڕاست، و دواتر لە سەرانسەری ماوەرائولنەھر، خۆراسان، ئێران و بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و ھیندستان فراوان کرد.
لەبەر ئەوەی زۆربەی ھێرشەکانی تەیموور زیاتر لایەنی تاڵانکردن و سەرکوتکردنی ھەبوو نەک داگیرکاریی بەردەوام، زۆرێک لەو ناوچانە دوای کۆچی دوایی ئەو لەژێر دەستی تەیموورییەکان دەرچوون. لەگەڵ ئەوەشدا، جێنشینەکانی تەیموور تا کۆتایییەکانی سەدەی پازدەیەمی زایینی، لەسەر بەشێکی بەرفراوان لە ڕۆژھەڵاتی ئێران (وەکوو خۆراسانی گەورە و سیستان) بەردەوام بوون لە فەرمانڕەوایی.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای فارسی، ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.
| ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم مێژوو وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم ئەفغانستان وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |