ئیمان جبوری
ڕواڵەت

ئیمان جبوری پزیشکێکی عێراقییە لە ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی (IOM) کاردەکات. لە ئازاری ٢٠٠٨، بەهۆی کارەکانیەوە، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.[١]
ژیان
[دەستکاری]ئیمان دەرچووی بەشی پزیشکییە لە زانکۆی بەغداد، بەڵام نەبووە بەعسی و چووە یەمەن بۆ کارکردن.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٣، لەدوای نەمانی دەسەڵاتی سەددام حوسێن ئەوا دەگەڕێتەوە عێراق و لە ژووری فریاکەوتن کاردەکات.[٢] دواتر، دەستیکرد بەکارکردن لەگەڵ ڕێکخراوی ئای ئۆ ئێمی کۆچبەران، کە کاری چارسەری پزیشیکی دەکەن لە نەخۆشخانەکانی ١٩ وڵات.[٣] ئیمان لەکارەکانیدا زیاتر سەرنجی لەسەر منداڵانی عێراق بوو، بەدوای ئەوانە دەگەڕا کە پێویستیان بەچارەسەری پزیشکییەوە و بۆی دابین دەکردن، هەروەها بەگشتیش کاری بۆ باشترکردنی دۆخی تەندرووستی دەکرد لە عێراق.[٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «International Women of Courage Award Ceremony: 2008». 2001-2009.state.gov.
- 1 2 «Nation & World - Iraqi doctor helps medevac the badly wounded, but the list keeps growing - Seattle Times Newspaper».
- ↑ «IIP Publications -». IIP Publications. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ «Secretary of State Confers the International Women of Courage Awards». 2001-2009.state.gov.
- ↑ «CNN.com - Transcripts». transcripts.cnn.com.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئیمان جبوری تێدایە.