ئێلینۆر ئۆسترۆم
| ئێلینۆر ئۆسترۆم | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Elinor Ostrom | |
| لەدایکبوون | ٧ی ئابی ١٩٣٣ لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| مردن | ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢ (٧٨ ساڵ ژیاوە) Bloomington, Indiana، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Elinor Claire Awan |
| ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی پەنکریاس |
| ھاوسەر | Vincent Ostrom |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | ئابووریناس، political scientist، مامۆستای زانکۆ |
| بواری کار | ئابوورناسی |
| شوێنی کارکردن | زانکۆی ئیندیانا، Arizona State University، Cabot Corporation، University of California, Los Angeles |
| پۆستەکان | سەرۆک |
| پەروەردە | University of California, Los Angeles، Beverly Hills High School |
| پلەی ئەکادیمی | Doktor Nauk in Philosophy |
| ڕاوێژکاری دکتۆرا | Dwaine Marvick |
| قوتابیی | Jack Hirshleifer، Armen Alchian |
| Doctoral student | John Paul McIver |
| بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | common goods movement، ژینگەخوازی |
| ئەندامی | National Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، American Philosophical Society، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست |
| Interested in | ئابوورناسی |
ئێلینۆر ئۆسترۆم (ماوەی ژیان: ٧ی ئابی ١٩٣٣ تاکوو ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢) ژنە زانایەکی سیاسەتمەداری ئەمریکی بووە، لە ٧ی ئابی ساڵی ١٩٣٣ لەدایک بووە، ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئابووریدا وەرگرتووە و یەکەم ئافرەتە ئەم خەڵاتە لەم بوارەدا وەربگرێت. ئیلینۆر ئۆسترۆم ساڵی ٢٠٠١ ئەندامی ئەکادیمیای نیشتیمانی زانست بووە لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و لە زانکۆی ئەندیانا ببلۆمنگتۆن وەکو مامۆستای زانستی سیاسی کاری کردووە و بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندنی دامودەزگا ھەمە جۆرەکان بووە لە زانکۆی ئەریزۆنا. توێژینەوەکانی خاتوو ئیلینۆر لە بواری ئابووری ژینگەدا خۆی بینیوەتەوە و لەڕێگای خوێندنەوە بۆ ئابووری ڕاوکردنی ماسی و ئابووری دارستان، بابەتی چۆنێتی ھەڵسوکەوتکردنی خەڵکی لەگەڵ ژینگە و قۆستنەوەی خستۆتە ڕوو، لەدوا ساڵەکانی تەمەنیشی دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و بابەتی مافی داھێنان. چۆنێتی خۆڕێکخستنی مرۆڤەکان بۆ خودی خویان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گشتی بۆ چەند کێشەیەکی ئاڵۆز، خوێندنەوەیەکی دیکەی خاتوو ئیلینۆر ئۆسترۆمە، ھەروەھا شیکردنەوەی بۆ گاریگەری دامەزراوەکان و ئامۆژگاری دامودەزگاکان لەسەر کاری خەڵکی کردووە و چۆنێتی ھاندانی خەڵک بۆ بڕیاردان لەلایەن خۆیانەوە لەکاتی ئیشکردندا و چەند چارەسەرێکی زۆر تۆکمەی لەم بوارەدا خستۆتە ڕوو. سەبارەت بەو کارانەی پەیوەندیان بە ژینگەوە ھەیە ئیلینۆر ئەوەی خستۆتە ڕوو کە ھەوڵ و ماندووبونی تاکە کەس لەسەر ئاستی ناوخۆیی ڕەنگە زیاتر لەو ھەوڵانە سەرکەوتوتربێت کە حکومەت دەیدات و بیروبۆچونەکانی لەلایەن نەمسا و ئاڵمانیا و سویسراوە لەسەر سیستمی سندوقی چارەسەری پزیشکی جێبەجێدەکرێت. خاتوو ئیلینۆر ئۆسترۆم لە ١٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- لەدایکبووانی ١٩٣٣
- مردووانی ٢٠١٢
- ئابوورزانانی ئەمریکی
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئەمریکی
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ژنە ئەمریکییە نووسەرەکانی سەدەی ٢١ەکەم
- ژنە ئەمریکییە سیاسەتوانە زانستخوازەکان
- دەرچووانی قوتابخانەی ئامادەیی بێڤرڵی ھیڵس
- مردنەکان بە شێرپەنجەی پەنکریاس
- ئەندامانی ئەکادێمیای ئەمریکیی ھونەر و زانست
- جووەکانی وەرگری خەڵاتی نۆبێل
- ئەندامی زانستی ئەکادیمیایی نەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئابووری
- ژنانی براوەی خەڵاتی نۆبێل
- نووسەرانی ناخەیاڵی ئەمریکا لە سەدەی ٢١