بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیسماعیل خەتیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسماعیل خەتیب
اسماعیل خطیب
ئیسماعیل خەتیب لە ساڵی ٢٠٢٤
وەزیری ھەواڵگری
لە پۆستدا بووە
٢٥ی ئابی ٢٠٢١  ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦
سەرۆک کۆمار ئیبراھیم ڕەئیسی
محەممەد موخبیر (کاتی)
مەسعوود پزیشکیان
پێشینە مەحموود عەلەوی
پاشینە خاڵی
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون سەید ئیسماعیل واعیزی
١٩٦١ (تەمەن ٦٤٦٥)
قاین، خۆراسان، شانشینی ئێران
مردن ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦(٢٠٢٦-٠٣-١٨) (٦٤–٦٥ ساڵ ژیاوە)
تاران، ئێران
پیشە کەسایەتیی ئایینی، ئاخووند و سیاسەتوان

سەید ئیسماعیل واعیزی ناسراو بە ئیسماعیل خەتیب (بە فارسی: سید اسماعیل خطیب؛ ١٩٦١ – ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦) کەسایەتیی ئایینی و سیاسەتوانێکی ئێرانی بوو کە لە ئابی ٢٠٢١ەوە ھەتا کاتی تیرۆرکردنی لە ئازاری ٢٠٢٦، وەک وەزیری ھەواڵگریی ئێران کاری دەکرد. ئەو ھەشتەمین وەزیر بوو کە ئەو پۆستەی پێبوو.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

سەید ئیسماعیل واعیزی (خەتیب) لە ساڵی ١٩٦١ لە قاین لە پارێزگای خۆراسان (پارێزگای خۆراسانی باشووری ئێستا) لەدایک بوو.[١][٢] دواتر لە شاری قوم فیقھی ئیسلامیی خوێند.[٣] ئەو قوتابیی کەسایەتییە ناسراوەکانی وەک عەلی خامنەیی، محەممەد فازڵ لەنکەرانی، ناسر مەکارم شیرازی و موجتەبا تێھرانی بووە.[٤]

خەتیب نازناوی حوجەتولئیسلامی ھەبوو کە بە واتای ھۆکاری ئیسلام دێت.[٣] شێش ئەوەی ببێتە وەزیری ھەواڵگری، پۆستەکانی بریتی بوون لە سەرۆکی ناوەندی پاراستنی زانیاریی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی ئاسایشی ئاستانی قودسی ڕەزەوی.[٢] ھەروەھا سەرۆکی پاراستنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بوو و لە وەزارەتی ھەواڵگری و ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سوپای پاسداران کاری کرد.[٤][٢]

لە ساڵی ١٩٨٥، خەتیب لەلایەن موحسین ڕەزایی کە یەکەم فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بوو، لە بەشی ھەواڵگریی سوپای پاسداران داندرا.[١] ئەو ھەتا ساڵی ١٩٩١ لەو پۆستەدا مایەوە.[١] ھەرچەندە ڕۆڵی خەتیب لە سوپای پاسداران لەو سەردەمەدا نادیارە، بەڵام دەوترێت بە ھاوکاریکردن لەگەڵ موحسین ڕەزایی دەستی لە کۆمەڵکوژیی کوردەکانی دژی حکوومەتدا ھەبوو.[٥]

کاتێک عەلی فەلاحیان وەزیری ھەواڵگری بوو، خەتیب لە ساڵی ١٩٩٩دا وەک سەرۆکی لقی ناوچەییی وەزارەتەکە لە قوم دەستنیشان کرا.[١][٤] ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٠دا وەک سەرپەرشتیاری نووسینگەی ڕێبەری باڵا دەستنیشان کرا.[١]

وەزیری ھەواڵگری

[دەستکاری]

خەتیب وەک وەزیری ھەواڵگری بۆ کابینەی ئیبراھیم ڕەئیسی، ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران بەربژێر کرا و لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١دا لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ پۆستەکە ھەڵبژێردرا[٤] ئەو لە پەرلەمان ٢٢٢ دەنگی لەگەڵی بەدەست ھێنا[٦] و جێگای مەحموود عەلەوی لە وەزارەتی ھەواڵگری گرتەوە.[٤]

لە ھاوینی ٢٠٢٣دا، بەرپرسانی باڵای ئەمنی و ھەواڵگریی ئێران، لە نێویاندا خەتیب لە مەشھەد کۆبوونەوە، ئەمەش بۆ دروستکردنی ستراتیژییەکی ھاوئاھەنگ بۆ بەرەنگاربوونەوەی پلانی «یەکگرتوو و بەرفراوان» لەلایەن ڕۆژاواوە بۆ تێکدانی سەقامگیری و ئامانجی نیشتمانی.[٧]

لە کابینەی مەسعوود پزیشکیان لە ئابی ٢٠٢٤دا، خەتیب بۆ جارێکی دیکە وەک وەزیری ھەواڵگری دەستنیشان کرایەوە.[٨]

ڕوانگەکان

[دەستکاری]

خەتیب یەکێک لە ھاوپەیمانە نزیکەکانی عەلی خامنەیی و ھەروەھا لایەنگری ڕووحوڵڵا خومەینی بوو.[٤] ئەو پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کەسایەتییە ئایینییە ناسراوەکانی ئێران ھەبوو کە زۆربەیان پێشتر مامۆستای بوون.[٤]

گەمارۆ

[دەستکاری]

ئیسماعیل خەتیب لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەھۆی ئەنجامدانی چالاکیی سایبەریی دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە گەمارۆ درا. ئەم سزایە دوای ھێرشی سایبەری بۆ سەر ئەلبانیا، بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوەی موجاھیدینی خەلقی ئێران ڕوویدا. ئەمریکا حکوومەتی ئێرانی بە بەرپرسی ئەم ھێرشانە زانی، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم بانگەشەیەی ڕەت کردەوە.[٩]

تیرۆرکردن

[دەستکاری]

بە وتەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز و ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل، خەتیب لە ھێرشە ئاسمانییەکانی شەوانەی ئیسرائیل لە ١٧–١٨ی ئازاری ٢٠٢٦دا کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا کوژرا.[١٠][١١][١٢] مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦دا کوژرانی خەتیبی پشتڕاست کردەوە.[١٣][١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 4 5 Shahriar Kia (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Who is Esmail Khatib, Iran's Minister of Intelligence (MOIS)». National Council of Resistance of Iran (NCRI). لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. 1 2 3 Jazeh Miller (١٣ی ئابی ٢٠٢١). «Iran: Raisi's Weak Cabinet, but Specialized in Repression». Iran News Update. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. 1 2 «Esmail Khatib: Islamic Republic of Iran Minister of Intelligence». United against Nuclear Iran. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. 1 2 3 4 5 6 7 Ardavan Khoshnood؛ Erfan Fard (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Meet Esmaeil Khatib, Iran's New Spymaster». Besa Center Perspectives (2154).Ardavan Khoshnood; Erfan Fard (17 September 2021). "Meet Esmaeil Khatib, Iran's New Spymaster". Besa Center Perspectives (2154).
  5. Dr. Ardavan Khoshnood and Erfan Fard (١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١). «Meet Esmaeil Khatib, Iran's New Spymaster» (بە ئینگلیزی).
  6. «Majlis votes for 18 proposed ministers, rejects education minister nominee». Tehran Times. ٢٥ی ئابی ٢٠٢١. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. Golnaz Esfandiari (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Senior Iranian Officials Discussed Common Strategy To Counter Alleged Plots By 'Enemies'». RadioFreeEurope/RadioLiberty. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. «خطیب وزیر اطلاعات شد» (بە فارسی). خبرگزاری مهر. ٢١ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. «آخرین خبر | آمریکا وزیر اطلاعات را تحریم کرد» (بە فارسی). آخرین خبر. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. «Overnight strike in Tehran targeted intelligence minister». Iran International. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  11. «Israel says Iranian Intelligence Minister Khatib killed overnight». Reuters. ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  12. Fabian، Emanuel (١٨ی ئازاری ٢٠٢٦). «IDF says intelligence minister Khatib had key role in regime's 'repression and terrorist activities'». The Times of Israel (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٠٤٠-٧٩٠٩. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  13. «Iran president confirms intelligence minister Khatib killed in strike». Iran International (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  14. «Live updates: Iran's intelligence minister killed by Israel; U.S. unleashes bunker busters». NBC News (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]