بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیسرائیلی مەزن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شانشینی داوود لە کاتی مردنیدا بەپێی کتێبی پیرۆز. ڕەنگە ئەم سنوورانە لەگەڵ پێناسەی حەلاخیی ئیسرائیلی مەزن نزیک بن.

ئیسرائیلی مەزن یان ئیسرائیلی گەورە (یان خاکی ئیسرائیلی تەواو) (بە عیبری: ארץ ישראל השלמה، خوێندنەوە: ئێرێتز یسرائیل ھەشلمە)[١][٢] زاراوەیەکە بە مانای جۆراوجۆری ئایینی و سیاسی. بەزۆری بە شێوەیەکی داواکاریی یەکگرتنەوە (ئیردێنتیزم) و بانگەوازی بەیەکەوەلکاندن و یەکگرتنەوە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بە سنوورە مێژوویییەکان یان ئارەزووەکانی ئیسرائیل.

نەخشەی ئیسرائیلی مەزن لە ڕووباری نیل تا ڕووباری فورات

باوترین پێناسە ئاماژە بە تەواوی خاکی دەوڵەتی ئیسرائیل و ناوچە فەڵەستینییەکان دەکات وەک ئیسرائیلی مەزن. لە پێناسەیەکی کۆنتردا، کە لەلایەن زایۆنییە پێداچوونەوەخوازەکانەوە پشتڕاستکرابووەوە، ئیمارەتی ڕۆژھەڵاتی ئوردنیش بە بەشێک لە ئیسرائیلی مەزن دادەنرا. کە ئێستاش دەوڵەتی ئیسرائیل و جوولەکەکان بانگەشەی ئیسرائیلی مەزن دەکەن لە ڕووباری نیلەوە تا ڕووباری فورات.[٣][٤]

لە کتێبی پیرۆزدا

[دەستکاری]

باس لەوە کراوە بۆ ئاماژەدان بە خاکی بەڵێندراو، کە لە سەرەتای ژیان بەشی ١٥، ئایەتەکانی ١٨ تا ٢٢ بەکارھاتووە. (١٥:١٨)

لەو ڕۆژەدا یەزدان پەیمانێکی لەگەڵ ئیبراھیم بەست و وە فەرمووی: «ئەم خاکەم بە نەوەکانت داوە، لە وادی میسرەوە تا ڕووباری گەورە، فورات: کێنییەکان، کێنیزییەکان، کادمۆنییەکان، ھیتیەکان، فەریزییەکان، ڕیفایەکان، ئەمۆرییەکان، کەنعانییەکان، گەرگاشییەکان و یەبووسییەکان.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Jerusalem Dispatch: Stripped[بەستەری مردوو], Yossi Klein Halevi, The New Republic, August 26 2005
  2. "Imperial Israel: The Nile-to-Euphrates Calumny", by Daniel Pipes
  3. Staff، Al Jazeera. «What is Greater Israel, and how popular is it among Israelis?». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  4. Reid، Connor (٢٢ی ئازاری ٢٠٢٥). «What is 'Greater Israel'? Netanyahu's justification for forcibly occupying territories». MARCA (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  5. https://www.wordproject.org/bibles/fa/01/15.htm#0