ئیزابێلای یەکەم شاژنی کاستیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەک (نزیکەی ساڵی ١٤٩٠)

شاژنە ئیزابێلای یەکەم ( ٢٢ی نیسانی ١٤٥١ - ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٥٠٤ )، شاژنی سیسیلیا (١٤٦٩-١٥٠٤)، و شاژنی کاستیل و لیۆن (١٤٧٤-١٥٠٤)، پاشان ئیسپانیا دوای یەکگرتنی لەگەڵ شانشینی ئەراگۆن (١٤٧٩-١٥٠٤)، و شاژنی ناپۆلی (١٥٠٤)، بڕیارەکانی کاریگەرییان لەسەر مێژووی ئەندەلوس ھەبوو، لە سەردەمی خۆیدا شەڕەکانی بوژانەوە کۆتایی ھات بە کەوتنی گرانادا، و ناچارکردنی موسڵمانان و جوولەکەکانی ئیسپانیا بۆ باوەڕ ھێنان بە ئایینی کریستیان یان مردن یان جێھێشتنی وڵات، و یەکێک بوو لە پشتگیرییەکانی گەشتەکەی کۆڵۆمبۆس کە بووە ھۆی گەیشتن بە ئەمریکا. [١] [٢] [٣]

خێزان[دەستکاری]

ئیزابێلا لەلایەن ھێنری چوارەمی برای کاستیلەوە وەک شازادەی جێنشینی کاستیل دەستنیشانکرا و لە ساڵی ١٤٦٩ بووەتە شاژنی کاستیل.[٤]

پێش داگیرکردنی گرانادا[دەستکاری]

خوێندنەکەی ئایینی کاتۆلیکی بوو، لە سەردەمێکدا کە کاتۆلیکەکان لە ئیسپانیا یەک بیرۆکەیان جڵەو دەکرد، ئەویش ڕزگاربوون بوو لە موسڵمانان و دەرکردنیان بۆ دەرەوەی ئیسپانیا. بوو بە شاژنی کاستیل کاتێک براکەی ھێنری چوارەم کۆچی دوایی کرد و ھاوسەرگیری لەگەڵ فێرناندۆی دووەمی ئەراگۆن کرد.[٤]

ھەڵمەتێک بۆ سەر گرانادا[دەستکاری]

لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەڵمەتێکی سەربازی دەستپێکرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی شاری گرانادا لە دەست دەسەڵاتدارەکانی، بەنی ئەلئەحمەر، گرانادا دوا قەڵای موسڵمانان بوو لە ئیسپانیا، لەگەڵ ڕووخانی دەسەڵاتی ئەبوو عەبدوڵڵا لە ساڵی ١٤٩٢، دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئەندەلوس کۆتایی ھات. شاژنە ئیزابێلا بە ھاوکاری شا فیلیپ و سەرپەرشتی تۆماس دی تۆرکێمادا فەرمانی دامەزراندنی دادگای پشکنین دەرکرد، سێ ملیۆن موسڵمانی دەرکرد و ئەوانەی ئەندەلوسیان بەجێنەھێشت دوای ڕووخانی، ناچار بوون ببنە کاتۆلیک. پاپا ئەلێکساندەری شەشەم و ھاوسەرەکەی بە پاشاکانی کاتۆلیک ناویان دەبرد.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "معلومات عن ایزابیلا الاولى ملکە قشتالە على موقع werelate.org". werelate.org.
  2. ^ "معلومات عن ایزابیلا الاولى ملکە قشتالە على موقع nla.gov.au". nla.gov.au.
  3. ^ "معلومات عن ایزابیلا الاولى ملکە قشتالە على موقع dbe.rah.es". dbe.rah.es.
  4. ^ ئ ا ب "إيزابيلا الأولى ملكة قشتالة", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-03-08, retrieved 2023-03-27