ئیرەنزو
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

ئیرەنزو (Iranzu) ناوى پاشایەکی دیاری گەلى ماننایی بوو. دەوترێت کە لە نزیکەی ساڵی ٧٢٥ پێش زایین لە رۆژگارى ململانێی نێوان دەوڵەتى ئاشوور و ئۆرارتو فەرمانڕەواىێتى گەلى ماناى کردووە کە لە باکوورى رۆژهەڵاتى خاکى کوردستان (باکوورى رۆژئاواى ئرانى ئێستا)دا دەژیان.
ئیرەنزو، پاشای مانناییەکان ساڵی ٧٤٤ پێش زایین لەگەڵ تیگلات-پلاسەر پاشاى ئاشوور هاوپەیمانیەکی سازکرد لە پێناو پاراستنى سەربەخۆیی وڵاتى ماننا و دوورخستنەوەى خاکى وڵاتەکەى لە ئاگری ملاملانێى درێژخایەنى نێوان ئۆرارتۆ و ئاشوور، هەمیشە پەیوەندیەکانى ژیرانە دەپاراست لەگەڵ هەر جەمسەر بەهێزى ئەوسا ئورارتو و ئاشوور . [١]
شا ئیرەنزو - بەمەزندە- لە ساڵی ٧١٦ پێش زاییندا کۆچی دوایی کردووە و ئازا AZAى کوڕی جێی گرتۆتەوە.
ژێدەر
[دەستکاری]- ↑ Fuchs، Andreas (٢٠١٧). "Assyria and the East: Western Iran and Elam". In E. Frahm (ed.). A Companion to Assyria. Hoboken: John Wiley & Sons. لاپەڕە ٢٥٩–٢٦٧. ژپنک ٩٧٨-١١١٨٣٢٥٢٤٧.