بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیرلەندا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیرلەندا
بەشێکە لەBritish Isles، Celtic nations
ناو بە زمانی فەرمیÉire، Ireland، Airlann
ناسناوی خەڵکIre، Iren، Irin، Irinnen
کیشوەرئەورووپا
وڵاتکۆماری ئیرلەندا، شانشینی یەکگرتوو
ناوچەی کاتیUTC+00:00
ناوچەی جوگرافیBritish Isles
پۆتانی شوێن٥٣°٢١′٤″N ٧°٥٥′١٦″W
Coordinates of easternmost point٥٢°٥٧′٥٧″N ٥°٥٩′٥٣″W
Coordinates of westernmost point٥٢°٦′٣٦″N ١٠°٢٨′٤٧″W
بەرزترین خاڵCarrauntoohil
دانیشتووان٧٬١٨٥٬٦٠٠
Driving sideleft
ڕووبەر٨٤٬٤٢١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
جوگرافیای ئەم بابەتەجوگرافیای ئیرلەند
ئابووری بابەتeconomy of Ireland
Map
شوێنی دوورگەی ئیرلەندا

دوورگەی ئیرلەندا (بە ئینگلیزی: Ierland) سێھەمین دوورگەی گەورەی ئەورووپا و بیستەمین دوورگەی گەورەی جیھانە، کۆماری ئیرلەندا و ئیرلەندای باکووری تێدایە.

ڕامیاری

[دەستکاری]

دابەش کراوە لەنێوان کۆماری ئیرلەندا، کە کەمێک کەمتر لە پێنج لە شەشی دوورگەکە دەگرێتەوە، و ئیرلەندی باکوور، کە بەشێکە لە شانشینی یەکگرتوو، کە ڕووبەرەکەی تری داپۆشیوە. لە باکووری ڕۆژھەڵاتی دوورگەکەدا نزیکەی ٦٫٤ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئیرلەندا نیشتەجێن. ٤٫٦ ملیۆن کەس لە کۆماری ئیرلەندا و کەمێک زیاتر لە ١٫٨ ملیۆن کەس لە ئیرلەندی باکوور دەژین.

جوگرافیا

[دەستکاری]

دوورگەکە کە تا ڕادەیەک نزمە، چیاکانی دەوروبەری دەشتە ناوەندییەکانی گرتووەتەوە، لەگەڵ چەندین ڕووباری گونجاو بۆ کەشتیوانی ناوخۆیی. لەسەر دوورگەکە چەندین ڕووەکی سەوز گەشە دەکەن، ئەوەش بەھۆی کەشوھەوا مامناوەندەکەی و دەورەدانی بە زەریاکان و پلەی گەرمی مامناوەند، کە وای لێ کردبوو ببێتە یەکێک لە چڕترین ناوچە دارستاناوییەکان لە جیھان تا سەدەی حەڤدەیەم. بەداخەوە ئەمڕۆ بە یەکێک لەو ناوچانەی جیھان دادەنرێت کە زۆرترین دارستانی تێدا بڕدراوەتەوە لە ئەورووپا بەھۆی تەماحی بازرگانیی مرۆڤەوە. لەسەر دوورگەکە بیست و شەش جۆری شیردەر دەژین کە بنەچەیان بۆ ئیرلەندا دەگەڕێتەوە.

داگیرکاریی نۆرمان لە سەدە ناوینەکاندا ڕێگەیەک بوو بۆ گەڕانەوەی گالی لە سەدەی سێزدەیەمدا. زمانی ئینگلیزی بەھۆی جەنگە پچڕپچڕەکانەوە کە لە ساڵی ١٥٠٠ز بۆ ماوەی زیاتر لە شێست ساڵ و تا ساڵی ١٦٠٣ز بەردەوام بوو، باڵادەست بوو. لە ساڵی ١٦٩٠ز، سیستمێکی حوکمڕانیی ئینگلیزیی پرۆتێستانت بۆ بەرژەوەندیی زۆرینەی کاسۆلیکی پرۆتێستانت داڕێژرا، ئەم حوکمڕانییە لە ماوەی سەدەی ھەژدەیەمدا درێژ بووەوە. لە ساڵی ١٨٠١ز، ئیرلەندا بوو بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتوو. جەنگی سەربەخۆیی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بووە ھۆی دابەشبوونی دوورگەکە، و دروستبوونی دەوڵەتی ئیرلەندیی ئازاد، کە لە ماوەی دەسەی دواتردا بوو بە خاوەن سەروەری. ئیرلەندی باکوور وەک بەشێک لە شانشینی یەکگرتوو مایەوە، وڵاتەکە لە کۆتاییی ساڵانی ١٩٦٠کان–١٩٩٠کان تووشی زۆرێک لە ئاڵۆزییە مەدەنییەکان بوو، تا دوای ڕێککەوتنی ساڵی ١٩٩٨ ئارامیی ڕامیاریی بەدەست ھێنا. ئیرلەندا لە ساڵی ١٩٧٣ چووە ناو کۆمەڵەی ئەورووپا، لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکێتیی ئەورووپا و لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەکێتیی بازرگانیی ئەورووپا کە دراوی یەکگرتووی یۆرۆی ناساند.

کولتووری ئیرلەندی کاریگەرییەکی زۆری کولتووری ڕۆژاوای ئەورووپای لەسەرە، بە تایبەت لە بوارەکانی وێژە، زمان، و زانستەکانی تردا، لەگەڵ ئەوەشدا، کولتووری ڕەسەنی گەلەکە جێگیر و بەھێزە کە بە ئاسانی لە یارییە گایلییەکان، و مۆسیقای ئیرلەندی، و زمانی ئیرلەندیدا دەبینرێت. ھەندێک چالاکیی وەرزشی لەگەڵ کولتووری بەریتانیای مەزندا ھاوبەشە وەک تۆپی پێ و ڕەگبی و پێشبڕکێی ئەسپ، و گۆڵف.

زانستەکان

[دەستکاری]
ڕۆبێرت بۆیل یاسای بۆیلی داڕشت.

فەیلەسووف و لاھووتی ئیرلەندی جۆن سکۆتوس ئەرێجینا یەکێک بوو لە ڕۆشنبیرە دیارەکانی سەرەتای سەدە ناوینەکان. سێر ئێرنست شاکڵتۆن، گەڕیدەی ئیرلەندی، یەکێک بوو لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی گەڕان بەدوای جەمسەری باشووردا، کە لەگەڵ گەشتەکەیدا یەکەم سەرکەوتنی بۆ چیای ئێریباس ئەنجامدا و شوێنی نزیکەیی جەمسەری باشووری موگناتیسی دۆزییەوە. سەبارەت بە ڕۆبێرت بۆیل، ئەو فەیلەسووفێکی سروشتی و کیمیازان و فیزیازان و داھێنەر بوو لە یەکەم زانا سەربەخۆکانی سەدەی حەڤدەیەم، و تا ڕادەیەکی زۆر بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی کیمیای مۆدێرن دادەنرێت و بە داڕشتنی یاسای بۆیل ناوبانگی دەرکردووە.[١]

جۆن تێنداڵ، یەکێک لە زانایانی فیزیا لە سەدەی نۆزدەیەمدا، دیاردەی تێنداڵی دۆزییەوە، لەکاتێکدا باوک نیکۆلاس جۆزێف کالان، مامۆستای فەلسەفەی سروشتی لە کۆلێژی ماینۆس بە داھێنانی گۆڕەری کۆیلەی حەسر ناوبانگی دەرکرد و ڕێگەیەکی داھێنەرانەی بۆ گالڤانیزەکردن لە سەدەی نۆزدەیەمدا دۆزییەوە.

لە فیزیازانە ئیرلەندییە دیارەکان ھەروەھا ئێرنست واڵتۆن ھەڵگری خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا لە ساڵی ١٩٥١، لەگەڵ جۆن کۆرۆفت یەکەم کەس بوون کە ناوکی ئەتۆمیان بە ئامرازی دەستکرد دابەش کرد، و بەشداریی لە پەرەپێدانی تیۆریی نوێی ھاوسەنگکردنی شەپۆلی کرد.[٢] ویلیام تۆمسۆن، یان لۆرد کێڵڤن، ئەو کەسەیە کە یەکەی پلەی گەرمی ڕەھا کێڵڤن بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. سێر جۆزێف لارمۆر کە زانایەکی فیزیا و بیرکاری بوو، داھێنانی پێشکەش کرد کە بەشدارییان کرد لە تێگەیشتن لە کارەبا و دینامیکا و دینامیکای گەرمی و تیۆریی ئەلیکترۆن، گرینگترین کارە کاریگەرەکانی پەرتووکی ئەسیر و ماددە بوو کە پەرتووکێکە دەربارەی فیزیای تیۆری، لە ساڵی ١٩٠٠ بڵاوکرایەوە.[٣][٤]

جۆرج ستۆنی زاراوەی «ئەلیکترۆن»ی لە ساڵی ١٨٩١ پێشنیار کرد. جۆن ستیوارت بێڵ تیۆرمی بێڵی دانا و توێژینەوەیەکی پەیوەندیدار بە دۆزینەوەی ناڕێکیی بێڵ جاکیۆ ئەدلەر بڵاوکردەوە و کاندید کرا بۆ خەڵاتی نۆبڵ.[٥][٦]گەردوونناسی جۆسلین بێڵ بێرنێڵ، لە لۆرگان لە ویلایەتی ئەرماغ، ئەستێرە لێدەرەکانی لە ساڵی ١٩٦٧ دۆزییەوە. لە نێوان بیرکاریزانە دیارەکاندا سێر ویلیام ڕۆوان ھامیلتۆن، کە بە کارەکانی لە میکانیکی ھامیلتۆنی و داھێنانی کواتەرنیۆن ناسراوە. سندووقی ئێدجوۆرس یەکێک لە بەشدارییەکانی فرانسیس یسیدرو بە کاریگەری لە تیۆریی ئابووریی وردی کلاسیکی نوێدا تا ئەمڕۆ ماوەتەوە؛ لەکاتێکدا ڕیچارد کانتێلۆن ئیلھامبەخشی ئادەم سمیت بوو. جۆن ب. کۆسگرەیڤ لە تیۆریی ژمارەکاندا پسپۆڕ بوو و ژمارەیەکی سەرەکی کە لە ٢٠٠٠ خانە پێکھاتبوو لە ساڵی ١٩٩٩ و ژمارەی فێرمایەکی لێکدراوی لە ساڵی ٢٠٠٣ دۆزییەوە. زانا جۆن لایتۆن سینج لە بوارە جیاوازەکانی زانستدا پێشکەوتنی بەدەستھێنا، لەوانە میکانیک و شێوازە ئەندازەیییەکان لە ڕێژەیی گشتیدا، شایانی باسە کە بیرکاریزان جۆن فۆربێس ناش یەکێک بوو لە خوێندکارەکانی. کاتلین لۆنسدەیل کە لە ئیرلەندا لەدایکبووە و بە خوێندنەوەی کریستاڵ بە تیشکی ئێکس ناوبانگی دەرکردووە، بووە یەکەم ژن کە سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی بەریتانی بۆ پێشکەوتنی زانست بکات.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. https://web.archive.org/web/20150904125738/http://undersci.ucc.ie/wp-content/uploads/sites/12/2014/11/Robert_Boyle.pdf
  2. https://web.archive.org/web/20120511020259/http://www.nobelprize.org/nobel_prizes/physics/laureates/1951/press.html?print=1
  3. https://web.archive.org/web/20080715173557/http://physicsworld.com/cws/article/print/16484
  4. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  5. https://web.archive.org/web/20150924151551/http://www.bbc.com/news/uk-northern-ireland-31536765
  6. John Bell: Belfast street named after physicist who proved Einstein wrong
  7. http://www.science.ie/features/archived-feature-articles/five-irish-scientists.html
  8. https://web.archive.org/web/20170129072340/http://www.science.ie/features/archived-feature-articles/five-irish-scientists.html

کتێبنامە

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]