ئیدیالیزمی ئۆبژەیی
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

ئیدیالیزمی ئۆبژەیی ڕێبازێکی فەلسەفییە کە وێڕای شایەتیدان لەسەر ئیدیایی و ڕۆحی بوونی جیھان، واشی بۆ دەچێ کە ئەو ئیدیایەی جیھانی لێ دروست بووە فۆرمێکی ئۆبژەکتیڤ و ئەقڵانیی واقیعە، نەک نێواخنی سووبژەکتیڤی زەین یا نوێنەرایەتیی زەینی.[١] ئاوەھا، ئیدیالیزمی ئۆبژەیی ڕێگای خۆی لە ماتریاڵیزم و ئیدیالیزمی سووژەیی جیا دەکاتەوە. ماتریاڵیزم باوەڕ بەوەیە کە جیھانی دەرەکی ھەڵنەواسراوە بە زەینی ناسکارەوە و، ئیدیاکان و پرۆسە زەینییەکان بەرھەمی لاوەکیی ڕووداوە فیزیکییەکانن. ئیدیالیزمی سووژەیی -ش دەڵێ واقیع بە تەواوی ھەڵواسراوە بە وشیاریی سووژە و بۆ ئەو ھەڵدەگەڕێتەوە.
ئیدیالیزمی ئۆبژەیی لە ئەفلاتوونەوە دەستی پێ کردووە و تیۆریی فۆرمەکانی. بە کورتی، تیۆریی فۆرمەکان دەڵێ ئیدیاگەلی ناماددی، بەڵام ئۆبژەیی و عەینی، شێوەپێدەری واقیعن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Michael Oakeshott | British Philosopher, Political Theorist | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |