ئیبن مولەقن
| ئیبن مولەقن | |
|---|---|
| بە عەرەبی: ابن الملقن | |
| لەدایکبوون | ٣١ی ئازاری ١٣٢٣ قاھیرە، میسر |
| مردن | ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٤٠١ (٧٨ ساڵ ژیاوە) قاھیرە، میسر |
| پیشە | Islamicist |
| ئایین | ئیسلام |
| شاکارەکان | Al-Tadhkirah fi 'ulum al-hadith، Q106512606، Al-Tawdhih، al-Badr al-munīr fī takhrīj al-aḥādīth wa-al-āthār al-wāqiʻah fī al-sharḥ al-kabīr |
ئیبن مولەقن[١] ئیمام عومەر بن عەلی بن ئەحمەد بن محەممەد بن عەبدوڵڵا، سیراجەدین ئەبو حەفس ئەنساری وادی ئاشی ئەندلوسی تەکروری مسری شافعییە، و بە ئیبن نەحوی ناسراوە، چونکە باوکی ڕێزمانناس بووە، بەگەورە زانای مێژوو فیقھو فەرموودە دادەندرێت.
لەدایکبوون و پەروەردە
[دەستکاری]ئیبن مولەقن لە بنەڕەتدا خەڵکی وادی ئاش بوو لە ئەندەلوس، پاشان باوکی لەوێوە ڕووی لە تەکرور کرد، پاشان ھاتە قاھیرە لە بیست و دووەمی مانگی ڕەبیعولئەووەل لە ساڵی ٧٢٣ کۆچی باوکی کۆچی دوایی کرد دوای ساڵێک لە لەدایکبوونی، بەڵام ھاوسەرە نوێیەکەی دایکی و ھاوڕێی باوکی عیسا مەغریبی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لە ئاراستەکردنی بۆ گەڕان بەدوای زانست و سەرکەوتووبوون تێیدا، لە دیمەشق، حەما، قودس و حیجاز خوێندوویەتی[٢]
مامۆستاکان
[دەستکاری]- خەلیل بن کیکلی علائی.
- عەبدولڕەحمان سالحی.
- عەبدولڕەحیم ئیسنەوی.
- ئیبن ھیشام.
- تەقییەدین سوبکی.
- عەبدولعەزیز ئەلکەنانی ناسراو بە عیزەدین ئیبن جەماعە.
- ئیبراھیم مەناوی.
خوێندکارەکان
[دەستکاری]- وەلیەددینی عێراقی.
- احمد بن عوسمان ڕیشی.
- ئەحمەد بن عەلی مەقریزی.
- ئیبن حەجەر عەسقلانی.
- محەممەد بن مووسا بن عیسا دومەری.
- جەلالەدین محەممەد بن ئەحمد بن محەممەد مەحەلی.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]ئیبن مولەقن نزیکەی سێ سەد بەرھەمی ھەیە لەوانە:
- التذکرة فی علوم الحدیث.
- الإعلام بفوائد عمدة الأحکام.
- إیضاح الارتیاب فی معرفة ما یشتبە ویتصحف من الأسماء والأنساب.
- غریب کتاب اللە العزیز.
- التوضیح لشرح الجامع الصحیح. وقد ابتدأ فی تألیفە 763ھ وفرغ منە 785ە.[٣]
- البدر المنیر فی تخریج أحادیث شرح الوجیز للرافعی.
- خلاصة الفتاوی فی تسھیل أسرار الحاوی.
- کافی المحتاج إلی شرح المنھاج فی علم الاصول
- عمدة المحتاج فی شرح المنھاج للنووی
- عجالة المحتاج إلی توجیە المنھاج
- تحفة المحتاج إلی أدلة المنھاج
مردن
[دەستکاری]ئیبن مولەقن شەوی ھەینی شازدەھەمین ڕۆژی ڕەبیعولئەووەل لە ساڵی ٨٠٤ی کۆچی لە تەمەنی ھەشتا و یەک ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Adel Nuwayhed (١٩٨٨)، مُعجم المُفسِّرين: من صدر الإسلام وحتَّى العصر الحاضر (بە عەرەبی) (چاپی 3rd)، بەیرووت: مؤسسة نويهض الثقافية للتأليف والترجمة والنشر، OCLC ٢٣٥٩٧١٢٧٦، Wikidata Q122197128
- ↑ شمس الدین السخاوی. الضوء اللامع لأھل القرن التاسع. بەرگی السادس. دار الجیل. لاپەڕە ١٠٠.
- ↑ التوضیح ج33 ص602.