ئیبن جورەیج
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| ئیبن جورەیج | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٩٩ مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٧٦٧ (٦٨ ساڵ ژیاوە) مەککە، عەرەبستانی سعوودی |
| پیشە | زانای عەقیدە، فەرموودەناس، مووفەسیر، شەرعزان |
| بواری کار | فەرموودەناسی، زانستی تەفسیر، فیقھی ئیسلامی |
| قوتابیی | Abdulazeez ibn Abdallah ibn Khalid ibn Asid، ʿAmr ibn Shu'ayb |
| خوێندکار | عەبدولڕەزاق سەنعانی، Hasan bin Ziyad، Wakee ibn al-Jarrah |
| شوێنی کار | حیجاز |
| شاکارەکان | Tafsir Ibn Djuraydj، Musannaf of Ibn Jurayj |
ئەبوو وەلید عەبدولمەلیک کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی جورەیج.[١] (80 کۆچی - ١٥٠ کۆچی) کونیەی ئیبن جورەیج بووە. عەبدولڕەزاق سەنعانی دەڵێت: دوو کونیەی ھەبوو: ئەبوو وەلید و ئەبوو خالید. یەکێکە لە زانایان و شەرعزان و قورئانخوێنان و گێڕەرەوەی فەرموودە. یەکێکە لە شوێنکەوتوانی تابیعین.
بەڕەچەڵەک ڕۆمانی بووە و جەریر (باپیری عەبدولمەلیک) کۆیلەی ئوم حەبیب بنت جوبەیر بووە. لەژێر دەسەڵاتی عەبدولعەزیز بن عەبدوڵڵا بن خالید بن ئەسید بن دەبی عیس بن ئومەیە بووە، بۆیە نەسەبی دراوەتە پاڵ ئەو. لە ساڵی جیحاف (لافاوێک کە لە مەککە ڕوویدا) لە ساڵی ٨٠ی کۆچی لە شاری مەککە لەدایک بووە، لەوێش کۆچی دوایی کردووە.
عەبدولڕەزاق سەنعانی و زەھەبی و ئەوانی تر باسیان لەوە کردووە کە ئیبن جورەیج یەکەم کەس بووە کە کتێبی لەسەر فەرموودە کۆکردووەتەوە.
لە ئیبن کەسیر مەککی فێری خوێندنی قورئان بووە و سەلام بن سلێمان و یەحیا بن سەعید ئەنساری و سوفیانی سەوری قیرائەتیان لێ گێڕاوەتەوە.
لە دە ڕۆژی یەکەمی زولحەججە لە ساڵی ١٥٠ی کۆچی لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. بوخاری دەفەرموێت: «موقری فەرموویەتی: لە ساڵی پەنجادا مرد، یەحیا بن بەکریش فەرموویەتی: لە ساڵی پەنجا و یەکدا مرد.»» زەھەبی باسی لەوە کردووە کە لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. وتی: تەمەنی ئەو و تەمەنی ئەبوو حەنیفە وەک یەکن و لەدایکبوون و مردنیان وەک یەکن.
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]لێکۆڵەران باسیان لەوە کردووە کە کتێبێکی لەسەر فەرموودە و کتێبێکی لەسەر تەفسیری قورئان ھەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Adel Nuwayhed (١٩٨٨)، مُعجم المُفسِّرين: من صدر الإسلام وحتَّى العصر الحاضر (بە عەرەبی) (چاپی 3rd)، بەیرووت: مؤسسة نويهض الثقافية للتأليف والترجمة والنشر، OCLC ٢٣٥٩٧١٢٧٦، Wikidata Q122197128