ئیبن ئاجوڕووم
ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد بن محەمەد بن داوود سنھاجی بە عەرەبی: محمد بن محمد بن محمد بن داوود الصنھاجي ناسراو بە ئیبن ئاجوڕڕوم ابن آجُرُّوم، یەکێک لە زانایانی نەحو و قیڕائات و فقھی مالکی. زیاتر بە نامیلکەی (مەتنی ئاجوڕڕومی/الآجرومیة). لە ساڵی ٦٧٢کـ بەرامبەر ١٢٧٣ز لەشاری فاس لەدایکبووە و لەوێش خوێندوویەتی.
وشەی (آجروم) وشەیەکی بەربەرییە بە مانای (ھەژاری سۆفی) یان (شەیخی فەقیھی سۆفی)، باپیری -داوود- یەکەم کەس بوو کە بەم ناوە ناسرا، ھەروەھا (سنھاجی)ش دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی (صنھاجة). سەرەتا ھەر لە فاس نەحو و حەدیس و کەلام و شەریعە فێربووە ئنجا بۆ درێژدەان بە خوێندن چوو بۆ قاھیرە و ماوەیەک لەوێ مایەوە و لای ئەبوو حەییانی نەحوی قوتابی بووە و زمانی لەلای ئەو خوێندووە و مۆڵەتیشی وەدەست ھێناوە. ھەروەھا چوو بۆ مەککە بۆ بەجێ گەیاندنی حەج و ماوەیەک لەوێ مایەو و ھەر لەوێش مەتنەکەی نووسی (مەتنی ئاجوڕڕومی)، پاشان گەڕاوە بۆ شاری فاس و دەستی کرد بە وانە وتنەوە. ھەر لە شاری فاس کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٧٢٣کـ بەرامبەر ١٣٢٣ز.
بەرھەمەکانی[دەستکاری]
- پێشەکیی ئاجوڕڕومی (المقدمة الآجرومیة): پێشەکییەکی کورت لە زانستی نەحوی زمانی عەرەبی، زانایان چەندەھا شەرحی کورت و درێژییان لەسەر نووسیوە ھەر لەکاتی دانانییەوە تاکو ئێستاش.
- (فرائد المعاني في شرح حرز الأماني): شەرحی شاتبیە لە زانستی قیڕائات، دوو بەرگە.
- (البارع في قراءة نافع): شیعرێکە لەسەر بەحری ڕەجەز لە قیڕائەتی ئیمامی نافیعی مەدەنی.
- (الاستدراك على ھدایة المرتاب)
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- المکتبة الشاملة - ابن آجروم
- شبکة الألوکة - ترجمة ابن آجروم
- الاتحاد - ابن آجروم[بەستەری مردوو]
- شبکة الآجري[بەستەری مردوو]
- نامیلکە: الآجرومیة - چاپی چاپخانەی حاجی قادری کۆیی.