بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبراھیم غۆشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبراھیم غۆشە
لەدایکبوون٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦
مردن٢٦ی ئابی ٢٠٢١(٢٠٢١-٠٨-٢٦) (٨٤ ساڵ ژیاوە)
پیشەئەندازیار

ئیبراھیم غۆشە (بە عەرەبی: إبراھیم غوشة ; ١٩٣٦–٢٠٢١) ئەندازیاری شارستانی فەلەستینی بووە. ئەندامی ئیخوان موسلیمین بووە و لە ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کردووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٩ وەک وتەبێژی حەماس کاری کردووە.

غۆشە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦ لە گەڕەکی سەعدی قودس لەدایک بووە.[١][٢] دەرچووی قوتابخانەی ڕەشیدییە بوو لە قودس.[٣] خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٤٨ لە کاتی نەکبەدا ناچار بوون قودس بەجێبھێڵن و لە ئەریحا نیشتەجێ بوون.[٢]

غۆشە لە ساڵی ١٩٦١ بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی قاھیرە بەدەستھێناوە.[١] لە ماوەی خوێندنی زانکۆدا بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی فەلەستین.[١][٣]

غۆشە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە عەممان کۆچی دوایی کردووە.[٤][٥] لە مزگەوتی زانکۆی ئوردن لە عەممان نوێژی لەسەرکراوە و لە گۆڕستانی شەفا بەدران لە عەممان بە خاک سپێردرا.[٥] سەرکردەکانی حەماس لەوان ئیسماعیل ھەنییە و خالید مەشعەل بە مۆڵەتی شا عەبدوڵڵای ئوردن بەشداری مەراسیمی پرسەکەی بوون.[٤][٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 3 «Ghosheh, Ibrahim (1936-)». Passia. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. 1 2 «إبراھیم غوشة.. من "المئذنة الحمراء" إلی العمل السری (بورترییە)». Arabi 21 (بە عەرەبی). ٢٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. 1 2 Leila Seurat (٢٠٢٢). The Foreign Policy of Hamas: Ideology, Decision Making and Political Supremacy. لەلایەن Martin Makinson وەرگێڕدراوە. London: I.B. Tauris. لاپەڕە ٢٥٥. ژپنک ٩٧٨-١-٨٣٨٦٠-٧٤٧-٠.
  4. 1 2 «Jordan approves visit of top Hamas leaders for funeral». The New Arab. ٢٧ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. 1 2 «بمشارکة ھنیة ومشعل.. الأردنیون یشیعون إبراھیم غوشة». Anadolu Agency (بە عەرەبی). ٢٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. «Hamas rejects Jordan settlement projects». Middle East Monitor. ٢٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.