ئیبراھیم گوڵستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیبراهیم گوڵستانەوە ڕەوانە کراوە)
ئیبراھیم گوڵستان
گوڵستان لە ١٩٦٨
لەدایکبوون١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢
مەرگ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣
نیشتەجێیساسێکسی ڕۆژئاوا، ئینگلتەرا
نەتەوەفارس
پیشەدەرھێنەر، نووسەر، مۆنتێر، بەرھەمھێنەر، وێنەگری سینەمایی، وێنەگر، ڕۆژنامەنووس
چالاکبوون١٩٤٤-٢٠٢٣
حیزبی سیاسیحیزبی توودەی ئێران (١٣٢٠-١٣٢٦)
ھاوسەرفەخری گوڵستان (١٣٢١-١٣٩١)
مناڵ(ەکان)لەیلی گوڵستان، کاوە گوڵستان
خزمەکانشاھرۆخ گوڵستان (برا)

مانی حەقیقی (نەوە)
مێھرەک (نەوە)
نێعمەت حەقیقی (زاوا)

ھەنگامە گوڵستان (بووک)

سەید ئیبراھیم تەقەویی شیرازی ناسراو بە ئیبراھیم گوڵستان (لەدایکبووی ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢، شیراز - ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە ساسێکسی ڕۆژئاوا) نووسەر و دەرھێنەرێکی ئێرانی بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ فیلمی ئاگرێک میدالیای برۆنزی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزی وەرگرت کە لەو سەردەمە یەکەمین خەڵاتی ناونەتەوەیی بۆ کە بە دەرھێنەرێکی ئێرانی دەدرا. گوڵستان وەکوو یەکێک لە پێشڕەوانی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران بە ئەژمار دێت. ھەروەھا سەبارەت بە چیرۆکەکانی گوڵستان وتراوە کە شێوازی نووسینی ئەو لەنێوی چیرۆکەکانیدا لە پێشکەوتنی چیرۆکی ھاوچەرخی فارسی باندۆرێکی گرینگ و بەرچاوی ھەبووە. ئیبراھیم گوڵستان لەنێوان ساڵانی ١٣٢٠ ھەتا ١٣٢٦دا ئەندامی حیزبی توودەی ئێران بووە.

گوڵستان ھەروەھا بە ھۆی پێوەندییەکەی لەگەڵ فرووغ فەڕوخزاد شاعیری بەناوبانگئ ئێرانی ناسراوە.[١]

کۆچی دوایی[دەستکاری]

ئیبراھیم گوڵستان لە ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە ماڵی خۆی لە ساسێکسی ڕۆژئاوا لە باشووری ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد.[٢]

کارەکان[دەستکاری]

کتێبەکان[دەستکاری]

چیرۆکەکان[دەستکاری]

  • ئازەر، مانگە دواییەکەی پایز، ١٩٤٨.
  • ڕاوکردنی سێبەر، ١٩٥٥.
  • جویگە و دیوار و تینۆ، ١٩٦٧.
  • خێزاو و مژ، ١٩٦٩.
  • ڕازەکانی گەنجێنەکەی دۆڵی جننی، ١٩٧٤.
  • کەڵەشێر، ١٩٩٥.
  • قسەکان، ١٩٩٨.
  • حیکایەتەک لە ڕۆژگاری ڕابردوو، ٢٠٠٤.
  • لە تێپەربوونی ڕۆژگاردا، ٢٠١٦.
  • نامەیەک بۆ سیمین، ٢٠١٦.
  • لێکەوتنەکان لە سەردەمی لێکەوتندا، ٢٠٢١.
  • موختار لە ڕۆژگاردا، ٢٠٢٢.

وەرگێرانەکان[دەستکاری]

ھاڤپەیڤینەکان[دەستکاری]

  • نووسین بە کامێراوە، ٢٠٠٥.
  • سەبارەت بە ڕۆژگاری ڕابردوو، ٢٠١٦.

فیلمەکان[دەستکاری]

دەرھێنەر[دەستکاری]

  • لە دڵۆپێک ھەتا زەریا، ١٩٥٧.
  • دیمەنەکان، ١٩٥٧-١٩٦٢.
  • کەلاوەستان (ئێمە مرۆڤین)، ١٩٦١.
  • زەریا (نێوەتەواو)، ١٩٦٢.
  • خوازبێنی، ١٩٦٢.
  • گردەکانی مارلیک، ١٩٦٣.
  • خەرمان و تۆم، ١٩٦٥.
  • گەنجێنەکانی گەوھەر، ١٩٦٥.
  • کەرپۆچ و ئاوێنە، ١٩٦٥.
  • ڕازەکانی گەنجێنەکەی دۆڵی جننی، ١٩٧٣.

سیناریۆنووس[دەستکاری]

  • ماڵی خوا، دەرھێنەر ئەبوولقاسم ڕەزایی، ١٩٦٦.

بەرھەمھێنەر[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]