ئیبراهیم کەریمی (فیزیکزان)
ئەم پەڕەیە وتارێکی نوێیە و بەسەرداچوونەوەی بۆ نەکراوە. ئەم داڕێژەیە دەبێت لاببرێت کاتێک پەڕەکە لەلایەن کەسێکی ترەوە جگە لە دروستکەرەکەی بەسەرداچوونەوەی بۆ کرا؛ ئەگەر چاکسازی دیکەی پێویست بوو دەبێت پەڕەکە بە تاگی گونجاو بۆ خاوێنکردنەوە نیشانە بکرێت. |
ئیبراهیم کەریمی لەدایکبووی ساڵی 1978 لە شاری سەقز (لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ) مامۆستای فیزیک و زانای کوانتەمە لە زانکۆی ئۆتاوا و زانکۆی چاپمان . [١] [٢] [٣] سەرۆکی توێژینەوەی کەنەدایە لە شەپۆلە پێکهاتەدارەکان و پەیوەندی کوانتەم . [٤] [٥]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]پرۆفیسۆر کەریمی لە ساڵی 1978 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەدنیی هەر لەم شارە تەواو کردووە. هەر لە مناڵییەوە بە هاوکاریی مامۆستاکانی، هۆگرییەکی زۆری بۆ بیرکاری و فیزیا هەبوو. بە بەشداریکردنی لە چەندین کۆنفڕانسی زانستی و پێشکەشکردنی چەندین پلانی تیۆری و کرداری لەم کۆنفڕانسانە توانی بگاتە فێستیڤالە زانستییە بەناوبانگەکانی ئیران وەک فێستیڤالی خارەزمی[٦].
خوێندنی باڵا
[دەستکاری]لە ساڵی 1997 لە زانکۆی کرمان لە بەشی فیزیک وەرگیرا و پاش تەواو کردنی دوو کۆرسی زانکۆ، هاوکات دەستی کرد بە خوێندنی فیزیک و بیرکاری پێکەوە و بۆ ماوەی پێنج کۆرس لە هەردوو بەشەکە وەک خوێندکار وانەی وەردەگرت. لە ساڵی 2001، وەک خوێندکاری هەڵبژاردە و نموونەی زانکۆی کرمان لە بەشی فیزیکی ئەتۆمی کۆتایی بە خوێندنی هێنا و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت. هەر لەم ساڵەدا پلەی 18ی ئێرانی لە تاقیکردنەوەکانی ماجستەر بەدەست هێنا و لە بەشی بیرکاری و فیزیای زانکۆی زەنجان وەرگیرا و پاش دوو ساڵ لە لقی ئۆپتیکدا بڕوانامەی ماجستەری بە دەست هێنا[٦].
دواتر لە جیاتی سەربازی ماوەی سێ سال لە زانکۆی کوردستان (سنە) وەک مامۆستا وانەی وتەوە و هەر لەو ماوەیەدا بۆ چوار وانە وەک مامۆستای نموونە و باشترین مامۆستای زانست و باشترین توێژەری زانکۆ هەڵبژێردرا[٦].
ئاماژەکان
[دەستکاری]- ↑ «Ebrahim Karimi». Faculty of Science (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Government of Canada, Natural Sciences and Engineering Research Council of Canada. «Ebrahim Karimi | Natural Sciences and Engineering Research Council of Canada». Natural Sciences and Engineering Research Council of Canada (NSERC) (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Full-Time Faculty and Visiting Scholars». www.chapman.edu (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Accomplished University of Ottawa professors earn Canada Research Chairs». EurekAlert! (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Government of Canada, Industry Canada, Canada Research Chairs. «Canada Research Chairs». www.chairs-chaires.gc.ca (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - 1 2 3 «پڕۆفیسۆر ئیبراهیم کەریمی، زانایەکی جیهانیی بواری کوانتۆم». KURDŞOP (kurdshop.net) (بە کوردی). ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.