بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیبراهیم کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیبراهیم کوردی
ئەمیر
ئەمیری نەوبا
فەرمانڕەوایی١١٧٣-١١٧٥
مردن١١٧٥

ئیبراهیم کوردی (١١٧٥ کۆچی دوایی کردووە) فەرمانڕەوایەکی کورد و فەرماندەی سەربازی سوڵتانشینی ئەیوبی بووە. ئیبراهیم کوردی لەلایەن توران شا لە ساڵی ١١٧٣ وەک شارداری باکووری نوبیا دەستنیشانکرا کە ناوەندەکەی لە قەسر ئیبریم بوو. [١] [٢]

وەک فەرمانڕەوای ئەیوبی نەوبا، هەڵیدەکوتا ناو ناخی خاکی نەوبا، بەڵگە شوێنەوارییەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕەنگە سوپای ئیبراهیم کوردی بەرپرسیار بووبێت لە پڕدانە سەر شاری فەراس کە تیایدا کەشەیان کوشتووە. شارۆچکەکە سەردەمانێک پایتەختی ماریس بووە و گرنگی خۆی وەک ناوەندێکی پەرستگا پاراستبوو. لە ساڵی ١١٧٥ ئیبراهیم کوردی و بەشێک لە پیاوەکانی لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەی ئەدیندان لە ڕووباری نیل خنکان. [١] [٢]

ئاماژەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 Baadj، Amar S. (١١ی ئابی ٢٠١٥). Saladin, the Almohads and the Banū Ghāniya: The Contest for North Africa (12th and 13th centuries) (بە ئینگلیزی). BRILL. لاپەڕە ١٠٥. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٢٩٨٥٧-٦.
  2. 1 2 Plumley 1983.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • Plumley، J. Martin (١٩٨٣). «Qasr Ibrim and Islam». Études et Travaux. XII: ١٥٧–١٧٠.