ئیبراھیم پارلاک
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئیبراھیم پارلاک | |
|---|---|
| لەدایکبوون | 1962 (تەمەن ٦٣–٦٤) |
| چالاکبوون | 1978–1991 |
| حیزبی سیاسی | پارتی کرێکارانی کوردستان |
ئیبراھیم پارلاک، لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی میران (ئەمیرلەر)ی قەزای نوورداغ سەر بە پارێزگای دیلۆک (عەنتاب) باکووری کوردستان لەدایکبووە، سیاسەتمەدارێکی کوردە و لەلایەن وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک ئەندام و بەرپرسێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) تۆمەتبار کراوە.
ژیاننامە
[دەستکاری]سەرەتاکان
[دەستکاری]پارلاک لە خێزانێکی کورد گەورە بووە و نۆ خوشک و برای ھەبووە. باوکی جووتیار بوو. لە پۆلی یەکەمی قوتابخانەدا مامۆستاکەی سزای دا کە لە ماڵەوە بە زمانی کوردی قسە دەکات. لە دیلۆک دەچێتە قۆناغی ئامادەیی و لەوێ لە بزووتنەوەی مافەکانی کورددا چالاک بووە. دوای ئەوەی لە تەمەنی شازدە ساڵیدا لە کاتی خۆپیشاندانێکدا زیندانی کرا، دواتر کۆچی کرد بۆ ئەڵمانیا و ماوەی حەوت ساڵ لەوێدا ژیاوە.
ئەورووپا و پەکەکە
[دەستکاری]ھەر لە ئەورووپا بوو کە پارلاک پەیوەندی بە باڵی سیاسی پەکەکەوە کرد و بۆ پشتیوانی کردنی فێستیڤاڵی سازکرد. بەمەبەستی وەرگرتنی مەشق و ڕاھێنان لە کەمپێکی پەکەکە بۆ لوبنان، بە نیازی ئەوەی لە تورکیا پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە بکات. دوای ھەشت مانگ سەرکردایەتی تیمێکی پێنج چەکداری کرد بەسەر ئاسمانی سووریادا بۆ ناو تورکیا و لەوێ لەلایەن دەورییەی سنوورەکانەوە ڕاگیران. شەڕ و پێکدادانێک ڕوویدا و تێیدا سێ ھاوپیشەی برینداربوون و دوو سەربازی تورکیاش کوژران و ئەویش توانی خۆی ھەڵبێت. دوای چەند مانگێک دەستگیر دەکرێت و بۆ ماوەی ١ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی دەکرێت، دوای ئەوە ئازاد دەکرێت. پاشان تورکیای بەجێھێشت و مافی پەناھەندەیی وەرگرت لە ئەمریکا، لەوێ لە ساڵی ١٩٩١ داوای مافی پەنابەری سیاسی کرد.
ژیان لە ئەمریکا
[دەستکاری]لە ئەمریکا خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کرد و چێشتخانەیەکی لە شاری ھاربێرت لە ویلایەتی میشیگان کردەوە؛ بەڵام لەژێر فشاری ئیدارەی کلینتۆن بۆ پشتگیریکردن لە ھەوڵەکانی دژە تیرۆری تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧دا بە بڕیاڕیکی ڕەجعی پەکەکەی وەک «ڕێکخراوی تیرۆریستی» دەستنیشان کرد. سەرەڕای ئەوەی کە پێنج ساڵ پێشتر داواکاری پێشکەش کردبوو، بەڵام پارتی کرێکاران ئەوسا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان نەکرابوو. دوای ١١ی ئەیلوول، لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٤ لەلایەن وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکاوە دەستگیرکرا، ١٠ مانگ لە زیندانی میشیگان کاونتی بوو. دواتر پارلاک فەرمانی دەستگیرکردنی وەرگرت و لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ لە زیندان ئازاد بوو، سەرەتا دادگا بە پشتبەستن بە دۆسیەی حکوومەت بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دابوو.[١]
لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨ دادوەرێکی کۆچبەری بڕیاریدا کە پارلاک دەتوانێت بەپێی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئەشکەنجەدان مافی نیشتەجێبوونی ئەمریکا بھێڵێتەوە. ئەم بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٤ دووپاتکرایەوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «İbrahim Parlak». Wikipedia (بە ئینگلیزی). ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥.