بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆپەراسیۆنی لێپرسینەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆپەراسیۆنی لێپرسینەوە
بەشێکە لەکێشەی عەرەب–ئیسرائیل
جێلوبنان
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٥ی تەممووزی ١٩٩٣
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣١ی تەممووزی ١٩٩٣

ئۆپەراسیۆنی لێپرسینەوە یان جەنگی حەوت ڕۆژە شەڕێکی بەرفراوانە کە ئیسرائیل دژی لوبنان ئەنجامیدا و لە تەممووزی ١٩٩٣ ڕوویدا. ئامانج لێی نەھێشتنی بەرخۆدانی لوبنان بوو کە حیزبوڵڵا نوێنەرایەتی دەکرد، کە ئیسرائیل زیاتر پشتی بە ھێزی ئاسمانی خۆی بەستبوو، کە لە ژمارە و ئامێر و تەکنەلۆژیادا سەرووتر بوو.

لەم شەڕەدا ئیسرائیل کاری کرد بۆ جیاکردنەوەی جوگرافیای لوبنان لە یەکتر، باشووری لە بەیرووتی پایتەخت جیاکردەوە و دۆڵی بیقاعی لە ڕۆژاوا و باکوور جیاکردەوە لە ڕێگەی پشتێنەیەکی چڕ و پڕی ئاگرەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنە بووە ھۆی ئاوارەبوونی دەیان ھەزار لوبنانی و زیانێکی زۆری ماڵ و موڵک خەڵک لێکەوتەوە کە بە نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کەس دەخەمڵێنرێت، و لە ئەنجامدا دەیان کەسی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون. ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو.

ھۆکاری جەنگ

[دەستکاری]

یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی جەنگ، گەشەسەندنی ھێز و توانای سەربازیی حیزبوڵڵا بەتایبەتی و بەرگریی لوبنانی بەگشتی بوو. لە کۆتایییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٣، حیزبوڵڵا ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی یەکێک لە گوندەکانی باکووری ئیسرائیل کرد. دوای چەند ھێرشێک کە لەلایەن ھەریەک لە حیزبوڵڵا و بەرەی گەلی بۆ ئازادی فەلەستین ئەنجامدران و بوونە ھۆی کوژرانی پێنج سەربازی ئیسرائیلی، حکوومەتی ئیسرائیل لەو کاتەدا بڕیاریدا کە ڕەگ و ڕیشەی بەرگری لە لوبنان و بەتایبەتی حیزبوڵڵا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانەوە ھەڵبکەنێت.

ئامانجەکان

[دەستکاری]

ئیسرائیل چەند ئامانجێکی بۆ ئەم جەنگە ڕاگەیاندبوو، لەوانە: لەناوبردنی بەرگریی لوبنانی کە لە حیزبوڵڵادا خۆی دەبینییەوە، وێرانکردنی کۆمەڵە مووشەکیی حیزبوڵڵا، و ڕێگریکردن لێی لە بەکارھێنانی باشووری لوبنان وەک بنکەیەک بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل. ھەروەھا ئیسرائیل ھیوای ئەوەی دەخواست کە فشار بخاتە سەر حکوومەتی لوبنان بۆ ئەوەی دژی حیزبوڵڵا دەستێوەردان بکات.

ئەنجامەکان

[دەستکاری]

ئیسرائیل نەیتوانی ھیچ کام لەو ئامانجانەی کە ڕای گەیاندبوو بەدەستی بھێنێت، ئەمەش بەھۆی خۆڕاگریی بەرگریی لوبنانییەوە بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە حیزبوڵڵا پێک ھاتبوو. ھەروەھا بەردەوامبوونی حیزبوڵڵا لە بۆردوومانکردنی گوند و شھرۆکەکانی باکووری ئیسرائیل و نەتوانینی سوپای ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لەم کارە، ھۆکارێکی دیکەی شکستی ئیسرائیل بوو. دوای ھەفتەیەک لە دەستپێکردنی جەنگ، ئاگربەستێک ڕاگەیەندرا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نێوەندگیریی تێدا کردبوو. ئاگربەستەکە لە شێوەی ڕێککەوتنێکی زارەکیدا بوو کە تێیدا ھاتبوو: «ڕێککەوتنێکی زارەکی لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا کراوە، کە تێیدا ئیسرائیل ڕازی بووە لە ھێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە لوبنان خۆی بەدوور بگرێت، لە بەرامبەردا حیزبوڵڵا بەڵێنیداوە کە مووشەکبارانکردنی باکووری ئیسرائیل ڕابگرێت.»

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٠٠، ئیسرائیل لە ھەموو خاکە داگیرکراوەکانی لوبنان کشایەوە، بەپێی بڕیارنامەی ژمارە ٤٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمەش دوای بیست و دوو ساڵ لە دەرچوونی ئەم بڕیارە بوو.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]