ئۆپەراسیۆنی شەھید سولەیمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئۆپەراسیۆنی شەهید سلێمانیەوە ڕەوانە کراوە)
لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق

ھێرشی مووشەکی ئاسمانی لەسەر بنکەی عەین ئەسەد لە ساڵی ٢٠٢٠ ھێرشەکی سوپای پاسداران بوو بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئامانجی مووشەکەکە لەسەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەلئەسەد بوو، وەهەروەها توانی ئامانجەکانیشی بپێکێت. ئەو ھێرشەش لە بەرامبەر کوژرانی قاسم سولەیمانی بوو لە ئەنجامی کوشتنی لە پرۆسەیەکی ئاسمانی ئەمریکا ھێرشی ئاسمانی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا.

ھۆکاری ھێرش[دەستکاری]

کەناڵی فەرمی ئێرانی رایگەیاند کە ئەو ھێرشە لە ئەنجامی تۆڵە کردنەوە بوو بەرامبەر بە کوژرانی قاسم سولێمانی کە بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپەوە کوژرا..

کاتی ھێرش[دەستکاری]

لە کاتژمێر ١:٤٠ خوولەکی شەوی ٨ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێرشە مووشەکیەکان گەیشتنە ئامانجەکانیان و توانیان بپێکن، و چەند مووشەکێک بە ئاڕاستەی شاری ھەولێر کران بەڵام مووشەکەکان نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکن لەو ناوچەیەدا سەرچاوەکان ئاماژەیان بە بیستنی دەنگێکی گەورەدا لە نزیک شاری هەولێر، پاش سێچارەکێک لە گەیشتنی ئامانجی مووشەکەکان دەزگا راگەیاندنەکانی وڵاتی ئێران ڤیدیۆ و وێنەی ساتی ھێرشەکەیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند کە ئەو ھێرشانە لە دژی ھێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق لە تۆڵەی کووشتنی فەرماندەی ھێزی قودسە، ھەر لەو کاتەشدا کۆشکی سپی رایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا چاودێری بارودۆخەکە دەکات و ئاگاداری ھێرشەکانە و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەنجومەنی ئاسایش دەکا بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان.

کاردانەوەکان[دەستکاری]

ئەمریکا

لە سەرەتاوە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە ھێرشەکان ھیچ زیانێکیان نەبووە و ھیچ سەربازێکی ئەمریکی و عێراقی نەکوژراون و ھەروەھا دواتر رایگەیاند کە سزای ئابووری زیاتر بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

ڕووسیا

لە رێی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند کە پێشتر ئاماژەیان بە گرژی و ئاڵۆزی ناوچەکەدابوو و ھەموو لایەکمان لێی ئاگادارکردبۆوە.

یەکێتی ئەورووپا

یەکێتی ئەرووپا رایگەیاند کە ناکرێ وڵاتی عێراق بکرێتە گۆرەپانی ململانێ و ببێتە ئامانجی ھێرشکردنی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق، ھەروەھا عێراق دەتوانێت سکاڵا لە وڵاتی ئێران بکات لەسەر پێشێلکردنی سەروەری عێراق.

زیانەکان[دەستکاری]

وێنەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە هەر وەک دیارە پێنج شوێن زیانی بەرکەوتووە لە هێرشە مووشەکیەکاندا

ھیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبوو لە بنکەی شاری ھەولێر. ھەروەھا زیانی مادی ھەبوو لە بنکەی عەین ئەسەد لە شاری ئەنبار،

ھەروەھا ئێران رایگەیاند کە ھێرشەکەمان ئامانجی خۆی پێکاوە و توانیتمان ٨٠ سەربازی ئەمریکا بکووژین، ھەروەھا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ھێزەکانیان لە عێراق تووشی ھیچ زیانەکی گیانی نەبوونە و کەس لە ھێرشەکە نەکووژرایە..

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]