ئۆپەراسیۆنی ڕاينھاردت

ئۆپەراسیۆنی ڕاینھاردت (بە ئەڵمانی: Aktion Reinhardt) ناوی ڕەمزی پلانی نھێنی ئەڵمانیا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا بۆ لەناوبردنی جوولەکەکانی پۆڵەندی لە حکوومەتی گشتی پۆڵەندا کە لەلایەن ئەڵمانیاوە داگیرکرابوو. ئەم قۆناغە خوێناوییەی ھۆلۆکۆست بە ھێنانەکایەی کەمپی لەناوبردن بوو.[١] تا دوو ملیۆن جوولەکە ڕەوانەی ئۆردوگاکانی بەلزێک و سۆبیبۆر و ترێبلینکا کران بۆ ئەوەی لە ژوورە غازییە دروستکراوەکاندا بکوژرێن.[٢] سەرەڕای ئەوەش، دامەزراوەی کوشتنی بەکۆمەڵ بە بەکارھێنانی زیکلۆن بی لە نزیکەی ھەمان کاتدا لە ئۆردوگای کۆکردنەوەی ماجدانێک[١] و لە ئاوشڤیتزی دووەم-بیرکێناو، لە نزیک کەمپی ئاوشڤیتزی یەکەم کە پێشتر بۆ زیندانییە نەتەوەییەکانی پۆڵەندی دامەزراوە، پەرەی پێدرا.[٣]
پێشینە
[دەستکاری]دوای ئەوەی شەڕی ئەڵمانیا و سۆڤیەت دەستیپێکرد، نازییەکان «چارەسەری کۆتایی بۆ پرسی جوولەکە»یان لە سەرتاسەری ئەورووپادا گرتە ئەستۆ. لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٢ لە کۆبوونەوەیەکی نھێنی سەرکردەکانی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ڕاینھاردت ھایدریچ، ئۆپەراسیۆنی ڕاینھاردت داڕێژرا؛ کە دەبێتە ھەنگاوێکی بەرچاو لە کوشتنی سیستماتیکی جوولەکەکان لە ئەورووپای داگیرکراودا، کە لە ناوچەی حکوومەتی گشتی پۆڵەندا دەستی پێکرد کە لەلایەن ئەڵمانیاوە داگیرکرابوو. لە ماوەی چەند مانگێکدا سێ کەمپی زۆر نھێنی (لە بێلزێک، سۆبیبۆر و ترێبلینکا) دروست کران بۆ ئەوەی ڕۆژانە دەیان ھەزار جوولەکە بە شێوەیەکی کارا بکوژن.
ئەم کەمپانە جیاواز بوون لە ئاوشڤیتز و مایدانێک کە سەرەتا وەک کەمپی کاری زۆرەملێ کاریان دەکرد پێش ئەوەی ئاسانکاری بۆ مردنی بەکۆمەڵ دابنرێت (ژووری گاز، سووتێنگە و ھتد) تەنانەت دوای ئەوەی بوون بە کەمپی مردن کە سووتێنگەیان تێدا جێگیرکرابوو، کەمپی وەک ئۆشڤیتز تاڕادەیەکی زۆر تایبەت بوون بۆ کاری زۆرەملێ. بە پێچەوانەی کەمپەکانی لەناوبردنی «تێکەڵاو»، کەمپەکانی لەناوبردنی ئۆپەراسیۆنی ڕاینھاردت ھیچ دیلێکیان نەھێشتەوە، تەنھا ئەوەندە نەبێت کە پێویست بوو بۆ پێشخستنی کوشتنی پیشەسازی کەمپەکە. زۆر کەم لە جوولەکەکان لە مردن ڕزگاریان بوو (بە تایبەتی تەنھا دوو کەس لە بێڵزێک). ھەموو قوربانییەکانی دیکە لە کاتی گەیشتنیان کوژراون.[٤][٥]
ئامێری ڕێکخراوەیی پشت پلانی نوێی لەناوبردنەکە لەکاتی بەرنامەی «کوشتی بە بەزەیی»ی ئۆپەراسیۆنی تی ٤ کە لە ئابی ١٩٤١ کۆتایی ھات، کە زیاتر لە ٧٠ ھەزار پیاو و ژن و منداڵی کەمئەندامی پۆڵەندی و ئەڵمانی کوژران. ئەفسەرانی ئێس ئێس کە بەرپرسیار بوون لە ئۆپەراسیۆنی تی ٤، لەوانەش کریستیان ویرت، فرانز ستانگل و ئیرمفرید ئیبەرل، ھەموویان ڕۆڵی سەرەکییان پێدرا لە جێبەجێکردنی «چارەسەری کۆتایی» لە ساڵی ١٩٤٢.[٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Yad Vashem (٢٠١٣). «Wayback Machine» (PDF). Document size 33.1 KB. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Operation Reinhard (Einsatz Reinhard)». لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Grossman، Vasily (١٩٤٦). «The Treblinka Hell». The Years of War (1941–1945) (PDF). Moscow: Foreign Languages Publishing House. لاپەڕە ٣٧١–٤٠٨. Document size 2.14 MB. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە – لەڕێگەی Internet Archive.
——. «The Hell of Treblinka». The Road: Stories, Journalism, and Essays. V. Grossman, R. Chandler, E. Chandler, O. Mukovnikova (trans.).{{cite book}}:|ڕێکەوتی سەردان=پێویستی بە|ناونیشان=ھەیە (یارمەتی)[بەستەری مردوو]
—— (١٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٢). «Василий Семенович Гроссман. Треблинский ад» (بە ڕووسی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە. - ↑ https://www.jewishvirtuallibrary.org/survivors-of-the-nazi-extermination-camps
- ↑ https://books.google.com/books?id=HinIpmliz2MC&q=Brussels+Warsaw+Budapest
- ↑ https://books.google.iq/books?id=d9Wg4gjtP3cC&q=Poznan+Fort+VII&redir_esc=y
- ↑ https://books.google.com/books/about/Into_That_Darkness.html?hl=ar&id=IshTvCJsgZQC