بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆپەراسیۆنی باراک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئۆپەراسیۆنی باراک (بە عیبری: מבצע ברק؛ ئۆپەراسیۆنی برووسکە) ھێرشێکی ھاگانا بوو کە پێش کۆتایی ھاتنی ژێرفەمانی بەریتانیا لە فەلەستین دەستی پێکرد. بەشێک بوو لە پلانی دالێت. ئامانجی گرتنی گوندەکانی باکووری غەززە بوو بە پێشبینی ھاتنی سوپای میسر. لەلایەن لیوای گیڤاتی تازە پێکھاتوو کە شیمۆن ئەڤیدان فەرماندەیی دەکرد.

پێشینە

[دەستکاری]

فەرمانە ئۆپەراسیۆنییەکان ئامانجەکانی لیوای گیڤاتییان بەم شێوەیە دیاریکرد: «بێبەشکردنی دووژمن لە بنکەیەک… دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی گشتی و شکاندنی ورەی… ھۆکاربوون بۆ ھەڵاتنی دانیشتووانی نشینگە بچووکەکانی ناوچەکە.» ڕێنمایییەکانی فەرماندە ئاڤیدان بەم شێوەیە بوون: «تۆ بە تەنھا، بە ڕاوێژ لەگەڵ ڕاوێژکارانی کاروباری عەرەبی و ئەفسەری دەزگای ھەواڵگریت، ئەو گوندانەی ناوچەکەت دیاری دەکەیت کە دەبێت داگیربکرێن، پاکبکرێنەوە یان وێران بکرێن.» بەپێی وتەی بێنی مۆریسی مێژوونووس، ئاڤیدان دوایین بژاردەی (واتە وێرانکردن) پێ باشتر بوو.[١]

وەک پێشەکییەک، یەکەمین کردەوەی لیوای گیڤاتی لە ٤ی ئایاری ١٩٤٨ ڕوویدا، کاتێک لیواکە گوندی «عاقر»ی لە باشووری ڕۆژاوای ڕامەڵڵا داگیرکرد، کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ٢٬٤٨٠ کەس بوو.[٢]

ئۆپەراسیۆن

[دەستکاری]

ھێرشەکە لە ٩ی ئایار دەستی پێکرد، بە جۆرێک گوندی بەیت دەراس پێش داگیرکردنی ڕووبەڕووی بۆردوومانی گوللەی ھاوەن بووەوە. دواتر خانووەکانی گوندەکە تەقێندرانەوە. قۆناغی دووەمی ھێرشەکان لە ١٥ی ئایار دەستیان پێکرد.[٣]

پاشھاتەکان

[دەستکاری]

دوو مانگ دواتر، لیوای گیڤاتی ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی لەم ناوچەیە ئەنجامدا، کە تێدا لایەنی کەم ١٦ گوندی داگیرکرد و بووە ھۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢٠٬٠٠٠ کەس.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Morris, pp.126,127: "Avidan apparently wanted only empty villages."
  2. 'All that Remains'. p.360, quotes New York Times as estimating the Haganah force as being 400 strong.
  3. All that Remains. pp.87,395. Morris, pp.126,127.
  4. Morris, pp.212,213, reference given as Giv'ati Brigade's official history (in Hebrew).