بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆپالایت (گۆرانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆپالایت
بەشێکە لەژیانی شۆگرلێک
Single taken from the album or EPژیانی شۆگرلێک
سەرناوOpalite
جۆرگۆرانی
چەشنپۆپ ڕۆک
ڕۆڵگێڕتایلر سویفت
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
کۆمپانیای تۆمارکردنRepublic Records
زمانزمانی ئینگلیزی
نووسەرتایلر سویفت
بەرھەمھێنەرتایلر سویفت، ماکس مارتن، شێڵباک

ئۆپالایت (بە ئینگلیزی: Opalite) گۆرانییەکی گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی ئەمریکی تایلر سویفتە، کە لە دوازدەھەمین ئەلبوومی ئەو، ژیانی شۆگرلێکدا بڵاو کراوەتەوە. ئەم گۆرانییە لەلایەن سویفت، ماکس مارتن و شێڵباک نووسراوە و بەرھەم ھێنراوە. ناوی گۆرانییەکە لە ئۆپالایت، ماددەیەکی شووشەیی دەستکرد کە دیمەنێکی ھاوشێوەی بەردی ئۆپالی ھەیە، وەرگیراوە.[١] «ئۆپالایت» گۆرانییەکی ئەویندارانەیە کە تێیدا سویفت ھەستی ئاسوودەیی و ڕەزامەندیی خۆی، دوای تێپەڕاندنی قۆناغێکی پڕ لە ئازار و ئەزموونە سەختەکانی ڕابردوو، لەناو پەیوەندییەکی خۆش و جێگیردا دەردەخات. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، «ئۆپالایت» وەک دووەمین تاکەگۆرانیی ئەلبوومەکە بڵاو کرایەوە. زۆربەی ڕەخنەگرانی مۆسیقا دەنگ و پەیامی ھیوابەخش و دڵخۆشکەری گۆرانییەکەیان ستایش کرد. لە ڕووی بازرگانییەوە، «ئۆپالایت» گەیشتە پلەی یەکەمی خشتەی فیلیپین ھات ١٠٠ و پلەی دووەمی ٢٠٠ گۆرانی جیھانیی بیلبۆرد. ھەروەھا لە ئۆسترالیا، نەمسا، کەنەدا، ئیرلەند، نیوزیلەند، پورتوگال، سویسرا، شانشینی یەکگرتوو و ئەمریکا پلەی دووەمی بەدەستھێنا، لەکاتێکدا «چارەنووسی ئۆفیلیا» لە ھەمان خشتەدا لە پلەی یەکەمدا بوو. سویفت خۆی سیناریۆی موزیک ڤیدیۆی «ئۆپالایت»ی نووسی. ئەم موزیک ڤیدیۆیە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٦ لە سپۆتیفای و ئەپڵ میوزیک بڵاو کرایەوە.

پاشبنەما و بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]
Travis Kelce wearing a blue jersey and black glove on a sports field, gesturing with his hand toward the camera
تراڤیس کێلسی ھاوسەری سویفت یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی ئیلھامی ئەم گۆرانییە بوو.

تایلر سویفت ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠٢٥، لە ئەڵقەیەکی پۆدکاستی نیو ھایتس، کە تراڤیس کێلسی لەگەڵ براکەی جەیسن کێلسی بەڕێوەی دەبرد، دوازدەھەمین ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆی بە ناوی ژیانی شۆگرلێک ناساند.[٢] ھەمان ڕۆژ، ڕاگەیەندرا کە «ئۆپالایت» سێیەمین تراکی ئەلبوومەکە دەبێت. سویفت لەسەر مانای ئەم گۆرانییە وتی: «ئەم گۆرانییە دەربارەی ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی ببەخشێت، چونکە لە ئەزموونێک تێپەڕیوە کە ئەنجامەکەی وەک ئەوە نەبووە کە چاوەڕوانی دەکرد. ھەروەھا باس لەوە دەکات کە مرۆڤ مافی ئەوەی ھەیە لە سەرەتاوە وەڵامی ھەموو شتێک نەزانێت، یان پێویست نەبێت لەگەڵ یەکەم کەسێک کە لەگەڵی دەستی بە پەیوەندیی خۆشەویستی کردووە، ھاوسەرگیری بکات.»[٣] تراڤیس کێلسی لە پۆدکاستی نیو ھایتسدا وتی «ئۆپالایت» لەناو گۆرانییەکانی تری ئەلبومەکە، دڵخوازترین گۆرانی ئەوە.[٤][٥] دوای بڵاوبوونەوەی ئەلبومی ژیانی شۆگرلێک، گۆرانیی «ئۆپالایت» لە چارتە مۆسیقییەکاندا ئەنجامێکی باشی بەدەستھێنا، بە شێوەیەکی بەردەوام لە ڕادیۆکاندا پەخش دەکراوە و بوو بە یەکێک لە دڵخوازترین گۆرانییەکانی لایەنگرانی.[٦][٧]

پێکھاتە

[دەستکاری]

«ئۆپالایت» گۆرانییەکی پۆپ ڕۆکە[٨][٩] کە کاریگەری یورۆ پۆپی تێدا دیارە.[١٠] ناوەڕۆکی گۆرانییەکە دەربارەی خۆشەویستییە و بە گشتی وەک گۆرانییەک سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان سویفت و یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی تراڤیس کێلسی ناسێنراوە؛ پەیوەندییەک کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستی پێ کرد.[١١] دەقی گۆرانییە سەرەکییەکە لەسەر پەیوەندیی ئێستای ئەوان دەسووڕێتەوە، ھەروەھا ئاماژەیەکیش بە پەیوەندییەکانی پێشووی ھەردووکیان دەکات.[١٢] لەم گۆرانییەدا سویفت وەک کەسێک پیشان دەدرێت کە «لە شکەست ناترسێت»، وەسفێک کە ئاماژەیە بە ئەزموونە سەرنەگرتووەکانی پەیوەندییەکانی ڕابردووی.[١٣] «ئۆپالایت» بە بەراورد لەگەڵ دوو گۆرانی یەکەمی ئەلبوومەکە، کەشوھەوایەکی شادتر و ڕوانگەیەکی ئەرێنیتری ھەیە.[١٤] ھەندێک لە ڕەخنەگران ئەویان بە «گەشتێکی ئاڵۆز، بەڵام جوان» لە ڕێگای زاڵبوون بەسەر غەریزە کۆنەکان وەسف کردووە.[١٥][١٦] ھەروەھا ئاماژە کراوە کە ئەگەرچی سویفت لە ڕابردوودا زۆر جار گۆرانی لەسەر پەیوەندییە خەیاڵی و ئابستراکتەکان نووسیوە، «ئۆپالایت» لە یەکەم گۆرانییەکانیەتی کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ باس لە پەیوەندییەکی ڕاستەقینە دەکات.[١٧] ئەم گۆرانییە لەنێو گۆرانییەکانی ئەلبوومی ژیانی شۆگرلێکدا جێگایەکی بەرزی وەرگرتووە و لە ڕیزبەندیی For the Win پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا و ڕەخنەگران بە گۆرانییەکی «شاد و خۆش» وەسفیان کرد و وتوویانە کە تۆنی پڕ وزە و زیندووی سویفت لە سەرتاسەری ئەم گۆرانییەدا بە ڕوونی ھەست پێ دەکرێت.[١٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Bonner، Mehera (١٣ی ئابی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Reveals Tracklist for The Life of a Showgirl». Cosmopolitan. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. Dailey، Hannah (١٣ی ئابی ٢٠٢٥). «Taylor Swift reveals Life of a Showgirl release date, album cover & track list featuring Sabrina Carpenter». Billboard. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  3. Stutsman، Samantha (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Explains 'Opalite' Lyrics in-Depth, Revealing Travis Kelce's Birthstone Connection». People. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  4. France، Lisa Respers (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Charli XCX Beef, Love and Sex: 'Life of a Showgirl' Is Taylor Swift's Most Adult Album Ever». CNN. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  5. West، Bryan (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Turns Travis Kelce's Birthstone into a Bop with Shimmering Love Song 'Opalite'». USA Today. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  6. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری "SlateOpalite" نەدراوە
  7. Sexton، Daniel (٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦). «Man in Taylor Swift's Opalite video had 'no idea who she was'». BBC News. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
  8. Lipshutz، Jason (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's The Life of a Showgirl: All 12 Tracks Ranked». Billboard. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  9. O'Connor، Roisin (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift Review, The Life of a Showgirl: As Compelling as She's Ever Been – the Star, The Ringmaster and the Circus All in One». The Independent. لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  10. Hodgkinson، Will (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «The Story Behind Every Song on Taylor Swift's The Life of a Showgirl». The Times. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  11. West، Bryan (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift turns Travis Kelce's birthstone into a bop with shimmering love song 'Opalite'». USA Today (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  12. Stutsman، Samantha (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's 'Opalite' Lyrics Explained: Breaking Down the Travis Kelce-Inspired Track». People (بە ئینگلیزی). لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  13. Dodson، P. Claire (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «The Life of a Showgirl Album Review: A Taylor Swift Who Is Unafraid to Fail». Teen Vogue (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  14. Fell، Nicole (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's 'The Life of a Showgirl': A Track-by-Track Breakdown». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  15. More، Durva (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's "Opalite" glows with love, healing, and Travis Kelce connection». The Economic Times. ISSN ٠٠١٣-٠٣٨٩. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  16. Wood، Mikael (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Taylor Swift's 'The Life of a Showgirl' is an immaculate act of damage control». Los Angeles Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  17. Banks، Emma (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥). «Breaking Down the Meaning of Every Song on Taylor Swift's 'The Life of a Showgirl' Album». InStyle (بە ئینگلیزی). لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  18. Darney، Caroline. «Ranking every Taylor Swift 'Showgirl' song from her new album». For The Win (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.