ئۆوپن ستریت ماپ
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادات. |
OpenStreetMap of Cambridge, England | |
چەشنی وێبگە | Collaborative mapping wiki |
|---|---|
| بەردەستە بە | ڕووکاری سایت بە زیاتر لە ٥٠ زمان وەرگێڕراوەتەوە و بۆ زمانەکانی نەخشەکە سنوورێک نییە |
| خاوەن | جڤاتی OpenStreetMap. پشتوانی پرۆژەکە ڕێکخراوەی OpenStreetMap. |
| دروستکراو لەلایەن | ستیڤ کۆست |
| وێبگە | openstreetmap.org |
| بازرگانی | نە |
| تۆمارکردن | پێویستە بۆ بەشداربووان |
| خستنەکار | ١ی تەممووزی ٢٠٠٤ |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | ODbL |
ئۆوپن ستریت ماپ (بە ئینگلیزی: OpenStreetMap، واتا: نەخشەی شەقامیی کراوە، کورت دەکرێتەوە بۆ: OSM) پرۆژەیەکی جیھانییە کە بەشداربووانی نەخشەیەکی ئازادی سەرانسەری جیھان دروست دەکەن. پرۆژەکە لە لایەن ستیڤ کۆست (Steve Coast) لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە بریتانیاوە دەستی پێ کرد.
شێوازی دروستکردنی نەخشە
[دەستکاری]لە سەرەتادا تەنھا بە کۆکردنەوەی داتای بەشداربووە خۆبەخشەکان نەخشە دروست دەکرا. کە داتا بریتی بوو لە فایلەکانی ڕووپێویی GPS دەستی و وێنە و دەنگ و بیرەوەریە نووسراوەکان. بەڵام ئێستا بە ھۆی لە بەر دەست بوونی وێنەی ئاسمانیی زۆربەی شوێنەکان دروستکردنی نەخشە بە digitizationی وێنەکان دەقیقتر و خێراتر بووەتەوە. ھەروەھا ھاوردەکردنی داتا شوێندارەکان کە زۆرتر لە لایەن حکوومەتەکانەوە دەبەخشرێت بە پرۆژەکە پەرەی زۆری داوە بە نەخشەکە.
بەرنامەکانی دروستکردنی نەخشە
[دەستکاری]- بەرنامەی iD کە بەرنامەیەکی ناو وێبگەڕە و بە HTML5 و d3.js بە دەستی کۆمپانیای MapBox دروستکراوە.
- بەرنامەی Flash-basedی Potlatch.
- JOSM و Merkaartor کە دوو بەرنامەی desktop بۆ بەشداربووە پێشکەوتووەکانن.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئۆوپن ستریت ماپ تێدایە.