ئۆلیگارشی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

زاراوەی ئۆلیگارشی لە زۆربەی زمانە ئەوروپاییەکاندا بەکار دەهێنرێ و بە مانا دەسەڵاتداریی کۆمەڵێکی دیاریکراو دەگرێتەوە، چەمکی ئەو زاراوەیە دەسەڵاتی سیاسی و ئابووریی چەند کۆمەڵێک لە خاوەن سامانە بە دەسەڵاتەکانە. شێوەیەکە لە شێوەکانی حکوومەتی کردن لە ڕژیمە ئیستیسمارییەکاندا، ئەم جۆرە حکومەتانە لە سەردەمە جۆر بە جۆرە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی (کۆیلەداری و فیوداڵی و سەرمایەداریدا) هەبووە. ئەو کاتە بووە کە تاقمێک خاوەن سامان و بەدەسەڵات هەموو هۆیەکانی بەرهەمهێنانیان گرتبووە ژێردەستی خۆیان و حوکمیان بەسەر کۆمەڵانی خەڵکدا کردووە. ئەم وشەیە لە زمانی یۆنانی (ئۆلیگارکیا) وەرگیراوە، کە لە سەردەمی کۆنی یۆناندا بە مانای حکوومەتی تاقمێکی کەمیان وتووە، تاقمێک لە توێژەکانی سەرخانی کۆمەڵ و دەوڵەمەندە دەسەڵاتدارەکان بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

زاراوەی نوێ یان فەرهەنگی نوێ، وەرگێڕانی بورهان قانع