ئۆسکار وایڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ئۆسکار ویڵدەوە)
Jump to navigation Jump to search
لەدایکبوون١٦ی ئوکتۆبەری ١٨٥٤
دوبلین، ئیرلەند
مەرگپاریس، فەڕەنسا
نەتەوەئیرلەند

ئۆسکار وایڵد (لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٨٥٤-مردووی ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٠٠) ھونەرمەند، نووسەری شانۆنامە و چیرۆکنووسێکی ئیرلەند بوو. چەندین کورتە چیرۆکی نووسیوە، لە سەردەمی خۆیدا یەکێک بوو لە توانایانی ناودار و ھەڵگری باوڕیی «ماسۆنی» یان «بیری ئازاد». ھاوکات زیندانی کراوە لەسەر ئەو مەیلە جنسییەی کە ھەیبوو بۆ نێر واتە ھاوڕەگەزخوازی. دواتر لەوڵاتەکەی خۆی دەردەکرێ و بەرەو فەڕەنسا دەچێ. ھەرلەوێ لە ژوری ھۆتێلێکی ھەرزان لە پاریس لەگەڵ ھەژاری و نەخۆشین دەژی. نەخۆشیی ھە‌وکردنی پە‌ردە‌کانی مێشک لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بەرەو مردن دەبات. دوا وتەی ئەمەیە:

ناوبراو خاوەنی شانۆنامەی «سالۆمی» یە کە بەزمانی فەڕەنسی نووسیویەتی و چەندین شانۆنامەی تر، وەک «مێردێکی نمونەیی» کە شانۆنامەیەکی کۆمێدییە و شانۆنامەی «گرنگی ڕاستگۆیی» و ھتد.

جێی ئاماژەیە ناو براو ئەو دەمەی زیندان دەکرێ لە ١٨٩٧ لە زیندانی «ڕایدن» لە وڵاتەکەی ھۆنراوە بەناوبانگەکەی دەنووسێ بەناوی «خۆێندنەوەی چیرۆک لە زیندانی ڕایدن» وە چەندین بەرھەمی ھۆنەری تر وەک «وێنەی دوریان».

ناوبراو خاوەنی گەلێ پەندو و وتەی بەنرخە کە لە ئەمڕۆدا چەشنی قانوون یا خوود ئامۆژگاری بەکار دەبریت وەک:

  • «کەس ناتوانێت دوژمنانی ھەڵبژێرێت»
  • «پیاو دەتوانێت لەتەک ھەموو ژنێکدا ھەڵکاو بژی گەر خۆشی نەوێن»
  • «ئەو پیاوەی کە بیر لەخۆی ناکاتەوە ناتوانێت ھیچ کات بیر بکاتەوە»

سەرەتاکانی ژیان[دەستکاری]

ئۆسکار وایڵد لە وێتلاند ڕۆو ٢١، لە دەبڵن لە دایک بووە و منداڵی دووەمی ویڵییەم وایڵد و جەین وایڵدی ئینگلیز-ئێرلەندییە و دوو ساڵ لە ویڵییەم (ویڵی) ی برای بچووکترە. دایکی ڕەچەڵەکێکی ئیتاڵیی ھەیە، لەژێر نازناوی «سپێرانزا» (وشەیەکی ئیتاڵییە بە مانای ھیوا دێت)، لە ساڵی ١٨٤٨ شیعریان بۆ شۆڕشی گەنجە ئێرلەندییەکان دەنووسی و جەین بە درێژایی ژیانی نیشتیمان پەروەرێکی ئێرلەندی بوو، ھەروەھا شیعری گەنجە ئێرلەندییەکان (Young Irelanders)ی بۆ ئۆسکار و ویڵی دەخوێندەوە و کوڕەکانی فێری ئەوە دەکرد کە ئەم جۆرە شیعرانەیان لەلا خۆشەویستبێت. حەز و خولیای خاتوو وایڵد بۆ کلاسیکی نوێی بووژاندنەوە وای کردووە تابلۆی ھونەری و پەیکەرە ڕۆمانی و یۆنانییەکان لە ماڵەکەیدا دابنێت.[١]

خوێندنی زانکۆ: ١٨٧٠[دەستکاری]

کۆلێژی ترینیتی، دەبڵن[دەستکاری]

وایڵد پۆرتۆرای بەجێھێشت و لە ساڵی ١٨٧١ بۆ ١٨٧٤ بە بەخششێکی زانستی شاھانە بۆ خوێندنی کلاسیک ڕۆیشت بۆ کۆلێژی ترینیتی، لە دەبڵن و لەگەڵ ویڵی وایڵدی برا گەورەی لەیەک ژووردا دەژیان. ترینیتی یەکێکە لە خوێندنگا کلاسیکییە سەرکەوتووەکان کە جێگەی بۆ وایڵد کردووەتەوە لەگەڵ چەندین قوتابی تری وەک ڕ. ی. تریڵ، ئۆرثۆر پارنێڵ، ئێدوارد دۆودێن و مامۆستاکەشیان بە ناوی پڕۆفیسۆر ج.پ. مەھافی کە حەزی بە ئەدەبیاتی یۆنانییەکان ھەیە، وایڵد وەکو قوتابییەک کاری لەگەڵ مەھافی کردووە بۆ (Latter’s book social Life in Greece). سەرەڕای گومانەکان، وایڵد بە مەھافی دەوت "یەکەم و باشترین مامۆستا" و "ئەو توێژەرەی وای لێکردم بابەتە یۆنانییەکانم خۆشبوێ". لەلایەکەوە، مەھافی دەستی بە خۆھەڵکێشانکرد بەوەی کە ئەو وایڵدی گەیاندووەتە ئەم ڕۆژە و بەڵام دواتر وتی وایڵد تاکە خوێندکاری خراپە لە نێو ھەموو خوێندکارەکاندا.[٢]

کۆلێژی ماکداڵین، ئۆکسفۆرد[دەستکاری]

لە ماکداڵین، وایڵد لە ساڵانی ١٨٧٤–١٨٧٨ دەستی بە خوێندنی گرەیتس کرد کە بابەتێکی کلاسیکیییە و لەوێوە دەچێتە پاڵ یەکێتی ئۆکسفۆرد بەڵام لە ھەڵبژاردنەکەدا سەرناکەوێ.

ڕاھاتن و فێربوون لە بارەی جوانزانییەوە: ١٨٨٠[دەستکاری]

یەکەم دەرکەوتنی لە ناو کۆمەڵگە[دەستکاری]

لە دوای تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، وایڵد گەڕایەوە بۆ دەبڵن و لەوێ دووبارە چاویکەوت بە فلۆرێنس باڵکۆمب کە خۆشەویستی منداڵیی وایڵد بوو، دواتر فلۆرێنس بوو بە دەزگیرانی برام ستۆکەر و لە ساڵی ١٨٧٨ ھاوسەرگیرییان کرد. وایڵد بێھیوا بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خۆڕاگربوو، لە نامەیەکدا بۆ فلۆرێنسی نووسی: «دوو ساڵی پڕ لە خۆشیت لە یادبێت، خۆشترین ساڵی تەمەنی لاوێتیم». ھەروەھا دەشڵێت کە مەبەستی لە «گەڕانەوە بۆ ئینگلتەرا، دەشێت باشبێت».[٣]

ئەمریکا: ١٨٨٢[دەستکاری]

بە شێوەی جیاجیا، جوانخوازی ستایلێکی تازەبوو بۆ کاریکاتێر لەلایەن گیلبێرت و سولیڤان بۆ پەیشێنس کە ئۆپێرایەکی کۆمیدی بوو (١٨٨١). بەڕێوبەری تیپی مۆسیقای ئینگلیزی، ڕیچارد دۆیڵی کارت، وایڵدی بانگێشت کرد بۆ ئەوەی خوولی وانە وتنەوە لە باکووری ئەمریکا بکاتەوە، لە ھەمان کاتیشدا بۆ ئامادەکردنی دەزگایەک بۆ خولی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەیشێنس.[١]

ژیانی لەندەن و ھاوسەرگیریکردن[دەستکاری]

سامانەکەی وایڵد و ئەو داھاتەی کە چاوەڕێی دەکرد لە شانۆگەری (The Duchess of Padua)، دەستی بکەوێت وایکرد کە وایڵد لە نێوانی شوبات و ناوەندی ئایاری ساڵی ١٨٨٣بچێت ۆ پاریس. لەوێ چاوی کەوت بە ڕۆبێرت شێرارد کە ھەمیشە میوانداری دەکرد. دواتر وایڵد گەڕایەوە بۆ لەندەن و لەوێ لە ساڵی ١٨٨١ چاوی بە کۆنستەین لۆید کەوت کە کچی ھۆرەیس لۆیدی ڕاوێژکاری شاژن و پیاوێکی دەوڵەمەند بوو. پاشان لە ٢٩ی ئایاری ساڵی ١٨٨٤ وایڵد و کۆنستەین ھاوسەرگیرییان کرد.[٢]

نووسینی پەخشان: ١٨٨٦–١٨٩١[دەستکاری]

ڕۆژنامەگەری و سەرنووسەری: ١٨٨٦–١٨٨٩[دەستکاری]

ڕەخنەی ھونەری گرنگی خۆی ھەبوو کە لە ڕۆژنامەی ذە پۆڵ مۆڵ گەزێتی ھاندەدرا بۆ ئەوەی لە بارەی خۆپەرستی بنووسرێت و وایڵدیش یەکێک بوو لەو کەسانەی کە کاری ھاوبەشی دەکرد لەم گۆڤارە و لەوانی دیکەشدا لە ساڵانی ١٨٨٥–١٨٨٧.

چیرۆکی خەیاڵی کورتتر[دەستکاری]

وایڵد لە ساڵی ١٨٨٨ چیرۆکی (The Happy Price)ی بڵاوکردەوە و دەستیکرد بە نووسینی چیرۆکیئەفسانەیی بۆ گۆڤارەکان. لە ساڵی ١٨٩١ دوو کۆمەڵە چیرۆکی تریشی بڵاوکردەوە کە ئەوانیش (Lord Arthur Saville’s Crime) و لە مانگی ئەیلوولیشدا(A House of Pomegranates) ی بڵاوکردەوە.

وتار و ئاخافتنەکان[دەستکاری]

لە پاش ئەوەی وایڵد لە ڕۆژنامەگەری بێزاربوو، سەرقاڵی پەرەپێدانی بیرۆکەی جوانخوازی بوو کە لە چەند پەخشانێکی جیاجیا پێکھاتبوو وە لە ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی-ڕۆشنبیری بڵاویکردەوە.

وێنەی دۆریان گرەی[دەستکاری]

یەکەم چاپی (The Picture of Dorian Gray) لە ساڵی ١٨٩٠ وەک چیرۆکێکی سەرەکی بڵاوکرایەوە و لەلایەن گۆڤاری مانگانەی لیپینکۆتەوە چاپکرا. دەستپێکی ئەم چیرۆکەش باس لە پیاوێک دەکات کە وێنەی گرەی دەکێشێ کە خاوەنی ڕوخسارێکی وەک پەڕی گوڵەباخ و دەستکردە.

پیشەی شانۆیی: ١٨٩٢–١٨٩٥[دەستکاری]

سالۆمێ Salomè[دەستکاری]

سەرژمێری ساڵی ١٨٩١ خانووی وایڵدی لە ١٦تایت ستریت تۆمارکردووە کە تێیدا خۆی و کۆنستانسی خێزانی و دوو کوڕەکەی ژیانیان بەسەر دەبرد. وایڵد خولیایەکی تایبەتی بۆ شانۆ ھەبوو و ئێستا، دوای دۆزینەوەی دەنگی لە پەخشاندا، بیری لە بابەتی شانۆگەری کردەوە بۆ نموونە ئیکۆنناسی ئینجیلی سالۆمێ مێشکی وایڵدی داگیرکردبوو.[٢]

کۆمیدیای کۆمەڵگە[دەستکاری]

دەرکەوتنی سەرەتای وایڵد بوو بەھۆی توڕەکردنی کۆمەڵگەی بەڕیتانی ئەویش بە شێوازی جلوبەرگ و قسەکردنی لەبارەی شتەکانەوە.

خێزانی کوینسبێری[دەستکاری]

لە ناوەڕاستی ساڵی ١٨٩١، لیۆنێل جۆنسۆن، وایڵدی ناساند بە لۆرد ئەلفرێد دۆوگلاس کە ئامۆزای جۆنسۆن بوو ھەروەھا لە ئۆکسفۆرد خوێندنی تەواوکردبووکە لەلایەن خێزان و ھاوڕێکانی بە بۆسی ناسرابوو. ئەلفرێد پیاوێکی قۆز بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لاوێکی خراپ بوو.[٢]

شانۆی گرنگی بوون بە ڕاستخواز[دەستکاری]

کۆتا شانۆی وایڵد دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی پێناسەی گۆڕاو: دوو قارەمانی شانۆیییەکە بەشداری دەکەن لە بەنبێیرینگ کە یارمەتییان دەدات بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگای بەڕیتانیدا ڕابکەن.

ڕێجینا و وایڵد[دەستکاری]

لە دوای ئەوەی وایڵد دادگای بەجێھێشت، بیانووی گرتنی جێبەجێکرا ئەویش بەھۆی ئەوەی کە وایڵد نێرباز و بێئابڕووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا Sandulescu.
  2. ^ ی ا ب پ Ellmann.
  3. ^ Poems: Oscar Wilde. (1881) p.  37.