ئۆسکار مان
ڕواڵەت
(لە ئۆسكار مانەوە ڕەوانە کراوە)
| ئۆسکار مان | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٨ی ئەیلوولی ١٨٦٧ بەرلین، ئەڵمانیا |
| مردن | ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩١٧ (٥٠ ساڵ ژیاوە) بەرلین، ئەڵمانیا |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی |
| پیشە | orientalist، مێژووناس |
| ئەندامی | Royal Prussian Academy of Sciences |
Oskar Mann (بە ئاڵمانی: Oskar Mann، ١٨٦٧ - ١٩١٧) نووسەر و زمانناسێکی ئاڵمانی بوو. لە زمانە ئێرانییەکان و بە تایبەت کوردی کۆڵیوەتەوە. بۆ لێکۆڵینەوەکانی چەند جار سەردانی ئێران و عوسمانی کرد و چەند ساڵ لە نێو هۆز و تیرە کوردەکانی گۆران و موکری ژیا و لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانیدا کتێبێکی لە سەر زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسی.
ژیان
[دەستکاری]لە ١٨ی ئەیلوولی ١٨٦٧ لە بەرلین لە دایک بووە، خوێندنی خۆی لە مەدرەسەی ناوەندیی «فریدریک ویلهێلم» و پاشان لە «هایدێلبێرگ» و بەرلین کۆتایی پێ هێناوە. ساڵی ١٨٩١ لە مەدرەسەی بەرزی شتراسبورگ لە بەشی فەلسەفەدا خوێندوویە و لە ساڵی ١٨٩٢ دا لە کتێبخانەی پاشایەتیی بەرلین دامەزراوە. لە ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩١٧ مردووە.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- Die Mundart der Mukri-Kurden، بەرلین: Georg Reimer، ١٩٠٦
- Die Tajik Mundarten der Provinz Fars، بەرلین: Georg Reimer، ١٩٠٩
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- گۆڤاری کاوه، ٧ شهریور ١٢٨٧ - ژمارەی ٢٤
- گۆڤاری مەهاباد، ژمارە ١٤٥
- لاپەڕەی جهعفهری حوسێنپوور(هێدی) له فەیسبوک
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئۆسکار مان تێدایە.